ئەی کیژە بجکۆڵەکەم
Tuesday, 26/05/2015, 22:12
چەند دێڕیکی پڕلە حەسرەت لە خەمی ئەم کیژە قوڕبەسەرە ، لە خەمی ئەوانەی ژیانی خێزانییان لەدەستدا بەهۆی نەبونییەوە.
باوکی دوین
ئەی کیژە بچکۆڵەکەم
ئەی کیژە نازدارەکەم
سەرت بەرزکەرەوە
سەری تۆ
هەردەم
بڵندە
ئێمەی
پاڵەوانی
دراو و چەنگ
لە ئاست
گەورەیتدا
مل کەچین
ئەی کیژە
بچکۆڵەکەم
سەرت بەرزکەرەوە
بۆ یەك چرکە
با
تیشکی چاوت
ببینم
ئیمەی
بە ناو مرۆڤ
چاومان کوێرە
لەئاستی تۆ
کچم
ئەگەر
لەوڵاتی ئێمەدا
یاسا و مافی
تۆ هەبوایە
لە گەر لە وڵاتی
ئیمەدا
مافی ژیانت
هەبوایە
نە ئە بوایە
تۆ ئەو ئیشەت
بکردایە
ئەگەر تۆز یک
مافی منداڵ
لەم وڵاتە
هەبوایە
نەئەبوایە
تۆ سواڵ بکەی
نەبوایە
تۆ پێڵاوی
وورگ زلەکان
بۆیاخ بکەی
کیژە بچکۆڵەکەم
سەرت بەرزکەرەوە
ئیشی تۆ
هیمای شەرەفە
ئیشی تۆ
هیمای
ڕەوشتە
تەنها ڕەوشت
لە لای تۆیە
لەخاکی تۆدا
پەسەندە
تەنها
شیرازەی
شەرەفی
خەبات و کۆردایەتی
لای ئێوەیە
ئەوانەی سنگی خۆیان
دەر ئەپەڕن
درۆزنن
پالەوانی
ڕاوکردنن
هەرگیز
باوەڕیان
پێ مەکەن
نایەکسانی
کۆردایەتی
نایەکسانی
مافی دزراو
دووچینی
هینا یە بەرهەم
چینێک زوردار
بەم رۆژگارە
دزی دەکا
مافی هەژاران
زەوت دەکا
چینێک هەژار
ڕەنگ و مافیان
نادیارە
لە وڵاتی
نەژادی کورد
ڕەنجی
ساڵی کوردایەتی
بوو بە دراو
شیوەی
گۆڕا
هەموو سامان
ئەودیو کرا
هیشتا
هەژاری قوربەسە
وەک خۆیەتی
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست