کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بارگرژى ديموكرات و پەكەكە كێى لەپشتە؟

Monday, 25/05/2015, 22:32



  شتێكى ئاشكرايە كە هەربزاف و لايەنێك، لەدژى داگيركارى ولەپێناوى ئازادى و سەربەخۆيدا خەبات بكات و، سەنگەر لەدوژمن بگرێت، بمانەوێت يان نا لەلاى گەل و ميللەت ئازيزوخۆشەويست و بەڕێزن و، جێگەى متمانە و باوەرى جەماوەرن، گەر پەكەكەو باكور بەنموونە بهێنينەوە، ئەوا لەگەڵ كۆمەڵێك سەرنج و تێبينى و رەخنەم لەسەريان، كەپێشتريش لەچەند شوێن و نوسينێكداباسم كردوون، بەڵام ناكرێت و ئەستەمە نكوڵى لەرۆڵ و خەبات و بەرخودانى پەكەكەو بزاڤەكەى بكرێت.  
 پاش شكستى شێخ سەعيدى پيران ئيدى كورد و بزوتنەو ناسنامەكەى سڕايەوە، شتێك نەما كە بۆنى كورد و خەباتى لێبێت، گەرچى جارجار لێرەو لەوێ چەند رێكخراو يان پارتى جۆراو جۆر دروست بوون، بەڵام سەرلە بەريان يان دروستكراوى ميت بوون، يان پارت و بزوتنەوەيەكى بێ وەى و پەڕو باڵكراوبوون.  (حەمەرەش رەشۆ وكەمال بوركاى) چەندين بەناو سياسى ديكە، مشتێكى ئەو خەروارەن.   بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانى پەكەكەو و بڵاوبونەوەى ئايدۆلۆژياكەى، وەرچەرخانێكى گرنگ وگۆڕانكارى جەوهەرى، لەژيان و خەبات و كەسايەتى كورد بەرجەستە بوو، جارێكى ديكە گيانى شۆرشگێڕى و بەرخودانى بە بەر ميللەتدا كردەوە، سەرلەنوێ باوەر و ئيرادە و خۆڕاگرى و، شۆڕش و كوردايەتى لەنێو دڵ وگيانى كورددا چاندەوە، پێويست ناكات بڵێم كە پەكەكە چيكردوە و تاچەند هەنگاوى بەرەو سەركەوتن ناوە.   بەرخودانى زيندان، شەڕى دەستە و يەخە، بەرگرى و نەبەردى كۆبانى و، پاراستنى باشور لە هێرش و پەلامارى داعش، كۆبونەوەى ميلۆنى لەياد وبۆنەكانى ئامەد و ئەستەنبول، پيادەكردنى ناسنامەى كوردستانى بوونى پەكەكەو حزوريان لە سەرجەم پارچەكاندا، بەزيندويى و بوونى جموجوڵ وچالاكى يان، ماناى ئەوەن كە پەكەكە هێزێكى زيندوە و خۆى بەخاوەنى تەواوى كوردستان دەزانێت، گرتن و كوشتن و راونان و زيندانيكردن  و تەنانەت گرتنى سەرۆكەكەشيان نەبۆتە هۆى ساردبونەوە كۆڵ دان و دانيشتن وخۆخزاندنە كەمپ و شارەكان. 
   هەميشەو بەردەوام دوژمنان لەهەوڵى ئەوەدا بوون پەكەكە بێ كاريگەر بكەن و، رۆڵ وئەركى لەگۆڕەپانەكەدا لاواز بكەن، چەندى توانيويانە بۆيان كراوە و رەخساوە درێغيان نەكردوە، هەموو شێوزاێكى نا مرۆڤانە و، دور لە بەها رەوشتى و ئيسنانيەكان گرتۆتە بەر، تا ئەو رادەيەى كە تەشهير و تۆمەت و كارى ناڕاست بدەنە پاڵ پەكەكە و بزاوتەكەى، بەڵام بەهۆى راستى و دروستى خەبات و ئايدۆلۆژياى پەكەكەو، كۆڵ نەدانى، سەرجەم هەوڵەكان بێ كاريگەر بوون، هاوكات پەكەكەشى پێ مەزن  و گەورە و ناسراوتر بوە، زياتر رۆچۆتە ناو دڵ و ناخى خەڵكەوە.   پاش سەرجەم هەوڵ و پيلانە بێ ئاكامەكان، رژێمى توركيا گەيشتۆتە ئەو باوەڕەى كەدژايەتيكردن و شەڕو سەنگەرگرتن لە پەكەكە، هيچ ئاكام و ئەنجامێكى  دڵخۆشكەرى نابێت، جگە لە رق ئەستورى  خەڵك  لە دژيان و، زيادكردنى ژمارەى لايەنگرانى پەكەكە.   هەربۆيە بەناچارى خەريكە گۆڕانكارى لەسياسەتيدا دەكات و، هەنگاو بەهەنگاو بۆ چارەسەرى پرسى گورد دێتە پێشەوە.  جاران كەماليزمەكان حاشايان لەكوردو ناسنامەكەى دەكرد و دەيانگوت(كوردى باش ئەو كوردەيە كە مردووە) بەڵام ئێستا بەزەبرى پەكەكەو هێزى پۆڵاينى گەريلا، ناچاريكردوون كە دان بە مافى رەواى بنێن و، ناچار بە گفتو گۆ و دانوستاندن بن و، بەمەرج و داواكاريان قايل بن.  هەرچەندە گفتوگۆ لەگەڵ رژێمێكى وەك توركيا شتێكى نامومكين و ئەستەمە وپڕۆسەيەكى زۆر قورس و پڕ كێشەيە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ئەوە بۆخۆى سەلمێنەرى زاڵبونى پەكەكەو تەسليم بونى توركيايە و، دان نانە بە كورد و خەباتەكەى كە سەدان ساڵە نكوڵى لەبونيان دەكرێت.
جا بۆيە توركيا كەتاسەرئێسقان دژى كوردەو هەرگيز خوش حاڵ نيە بەپێشكەوتنى كورد و خەباتەكەى، بەردەوام لەهەوڵى تێكدان و نانەوەى ئاژاوە دووبەرەكى و، پەرتەوازەكردنى كوردان دايە، تا نەتوانن ببنە يەك ريز و، هێزێكى فشار و تۆكمە و كاريگەر پێك بهێنن و پاشەڕۆژيان بخاتە مەترسيەوە.  
 شكستى كۆنگرەى نەتەوەيى، هەلگيرساندنى شەڕى يەكێتى وپارتى لەدژى پەكەكە.   شەڕى پارتى لەگەڵ پەكەكەو، سوتاندنى و بارەگاو مقەڕەكانى هەولێر.   هێرش و پەلامارى داعش بۆ سەر شەنگال و مەخمور بەهاوكارى و رێخۆشكەرى توركيا، لەكارە تێكدەرانەكانى توركن.   ئێستاش كە كورد  لەهەموو پارچەكان هەنگاوى بەرزو پيرۆز دەنێت، لەباشور بەرەو كيان و بونە دەوڵەت مل دەنێت، لەو وڵاتە زلهێز و رۆژئاوا بونەتە هاوكار و كۆمەك وپشتيوانى.   لەرۆژئاوا نەبەردترين داستان و تۆمارى قارەمانيەتى تۆماردەكەن.   لەرۆژهەڵات سەرهەڵدانى جەماوەرى و بەخۆدا هاتنەوەى ميللەت، لەمهاباد خەريكە دەبێتە بەنزين و، ئاگرى شۆڕشێكى نوێى پێدادەگيرسێت، لەباكوريش كەرنەڤاڵى هەڵبژاردن و ئاسۆ روونى سەركەوتنى كورد و، بردنەوەى شەڕى كورسى بۆتە ئەمرى واقيع، كورد لەوێ خەريكە دەبێتە دەنگى دلێر و براوەى هەڵبژاردن.   هەموو ئەمانە بونەتە ترس و مۆتەكە و سەرو دڵى توركيا ئەردۆغانيان گرتوە.   جابۆيە توركيا لەهەر دوژمنێك زياتر تۆقيوە و زارەترەك بووە، بەهاوكارى سوارەكانى حەميديە  ئەخوازێت ئەو پێشِكەوتنە گەورەيە رابگرێت، رێگە نەدات چيديكە كورد هەنگاوبەرەو سەرفرازى بنێت.   بۆيە ئەمجارەش بەپيلان و كارى چەپەڵ، خۆى بۆجەولەيەكى ترى موئامەرە و كارى تێكدەرانە سازكردوە، وەك دەبينين بەهاوكارى و رێنوێنى مەسعود وپارتى وبەسپۆنسەرى كەناڵى خۆفرۆش وئاژاوە گێرى(رووداو) خەريكە ديموكرات و پەكەكە دەخاتە ناو شەڕێكى نەخوازراوەوە، تا بەوهۆيەوە هەموو كورد دڵتەنگ و خەمبار بكات وبەشتى لاوەكى و بێ بايەخەوە سەرقاڵێ بكات، شكست بەو سەركەوتن و پێشڤەچوونانە بهێنێت و، كاريگەرى خراپى لەسەر هەڵبژاردن و كانديدەكانى هەدەپە هەبێت، كە لەگەڵ پەكەكەدا دوانەيەكى لێك دانەبڕاون، بۆيە هەقە برايانى حزبى ديموكرات هۆشيار  و چاوكراوە بن، خۆيان نەخەنە ناو  پيلانێكى وەهاوە، لەسەر دەستى مەسعود و پارتەكەى، لەشەڕێكى نەگريس و چەپەڵ خۆيان نەگلێنن، كەئاكامەمەكەى بۆهەردوولا و تەواوى كورديش هەر شكست و دۆڕاندنەو، سەرئەنجاميش بەسوودى توركيا و ناپاكان دوايى دێت
شتێكى بەڵگەنەويستە كە بەرى شۆڕش لەهيچ كەس ناگيرێت و، كەس ناتوانێت ئاستەنگ و بەربەست لەبەردەم هيچ گروپ و لايەنێك دابنێت، بەڵام لەبرايانى ديموكرات دەپرسم، سنورى كوردستان پان و بەرين و فراوانە، تەنها يەك خاڵى پەڕينەوە  دەروازەيەكى تەسك وسنوردارمان نى يە، تا تەنها لەورێگەيەوە گوزەربكەن و، بچنە ناو خاكى ئێرانەوە.  گەر ئەوان نيەتى دەسەتپێكردنەوەى شۆڕش و خەباتى چەكداريان هەيەو، لەژيانى  ناوكەمپ  و دانيشتن بێزاربوون، ئەوا خاڵى پەڕينەوە بۆ ئەوديو سنور بەربڵاوە، كە نەك پەكەكە بەهەموو پاسدار و ئيتلاعات وئەرتەش كۆنتڕۆل ناكرێت.  گەر بەنەشارەزايى يان نابەڵەدى  يان لەسەرداواى هاوكاران و دۆستانى توركيا، گەرەكيانە ئاو بكەنە ئاشى دوژمنەوە، بيانەوێت راستەوخۆ يان ناراستەو خۆ، رەو رەوەى پێشكەوتنەكان رابگرن، ئەوا كارێكى مەحاڵە و هەوڵێكى نەزۆك وشكست خواردوە و، پاشەرۆژيش وەك مەسعود و پارتەكەى تەماشادەكرێن و رەنج و قوربانى و مەزنى پێشەوا و قاسملۆ وشەرەفكەندى و، هەزاران گيان بازى ديكە دەكەنە قوربانى خەونى لەمێژ ساڵەى ئەتاتورك و زۆڵە كوردەكان.  
ئومێد دەكەم سەرانى حزبى ديموكرات بەهەستياريەوە مامەڵە لەگەڵ رەوشەكەدا بكەن و، بەعەقڵ وبيرى خۆيان بجوڵێنەوە وهەلسوكەوت بكەن.   بەم ئاخيرى تەمەنەيان ريشى خۆيان نەدەنە دەست نۆكەران و خائينانى وڵات، مێژوى چەندين ساڵەو سەروەرى كۆمارى كوردستان لەكە دار نەكەن وخۆيان  لەنێو زەلكاوى خيانەت و وڵات فرۆشيدا نغرۆ نەكەن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە