چەکدارێکی حیزبی دیموکرات، ئەم زانیارییانەی بە کوردستانپۆست دا
Monday, 25/05/2015, 21:02
ئەمرۆ پاش نیوەڕۆ ئەندامێکی حیزبی دیموکرات لە هەولیرەوە پەیوەندیی بە کوردستانپۆستەوە کرد، سەبارەت بە و شەڕ و پێکدادانەی هەفتەی رابردوو لە نیوان پەکەک و حیزبی دیموکرات چەند زانیارییەکی خستە روو.
سەرچاوەکە ئاوای روونکردەوە:
به‌شێك له‌ئه‌ندامانی بالای حزبی دیموكرات له‌ژێر فشاری پارتی دیموكراتی كوردستان كه‌وتونه‌ته كێشه دروستكردن بۆ پ‌ك‌ك به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی بودجه‌ی حیزبه‌كان بردراوه و له روی ماددیەوە توشی قه‌یرانی دارایی بوون، مه‌رجی وه‌رگرتنی كۆمه‌كیش له‌لایه‌ن پارتیه‌وه ئەوە بوو، کە دەبێت له‌گه‌ل پ‌ك‌ك بە شەڕ بێن، بۆ ئەو مەبەستە چەند کەسایەتییەکی ناو حیزبی دیموکرات کە رقیان لە پەکەکەیە و په‌یوه‌ندیان زۆر خۆش نه‌بووه بۆیە لەگەڵ پارتییدا رێککەوتوون و هێزێکیان پێکهێناوە و بە بێ ئەوەی ئاگاداری پ‌ك‌ك بکەنەوە کەوا بەو ناوچەیەدا دەڕۆن، یان لە سوێنێکدا دەیانەوێت جێگیرببن، بەمەبست ئەو مه‌فره‌زه‌یه چۆتە ناوچه‌یه‌كی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی پ‌ك‌ك كه بێگومان به‌مه‌ش پ‌ك‌ك كاردانه‌وه‌ی بووە، پەکەکە ئەمەی وەک پلانێک لێکداوەتەوە، له‌كاتێكدا چه‌ندین شوێن و سنوری تر له‌نێوان روژهه‌ڵات و باشوردا هه‌یه بێ ئه‌وه‌ی هێزی پ‌ك‌ك لێ بێت، كه‌چی دیموكرات بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی نه‌ناردوه
پاش روونکردنەوەی ئەم رووداوە بەو شیویە، ئەو سەرچاوەیە رای خۆی دەربڕیی و خۆی بەدوور گرت لە هەڵویستی سەرانی ناو حیزبی دیموکرات و وتی: ئه‌وناپاكیه‌ی به‌شێك له‌سه‌ركردایه‌تی بالاده‌ستی دیموكرات دەستیان داوەتێ، كه‌وتوونهتە نێو گه‌مه‌ی پارتی و به‌ره‌ی سونه و توركیاوە، مەبەستیشیان ئەوەیە كه شه‌ر له‌گه‌ڵ ئێران ده‌ست پێبكه‌نه‌وه، كه ئاكامی ئه‌و گه‌مه سیاسیه‌ش نازانرێ به‌رەو چ ئاراسته‌یه‌ك ده‌ڕوات، چونکە ئێرانیش كاردانه‌وه‌ی خراپی به‌رامبه‌ر باشور ده‌بێت و كێسه‌ی نێوان دیموكرات و یه‌كیتیش سه‌رهه‌ڵده‌دا، ئەمەش خواستی پارتی و تورکیایە.
هەروەها سەرچاوەکە ئه‌وه‌ی به كوردستانپۆست راگه‌یاند كه باڵی مسته‌فا هیجری لە پشت ئەم کارەوەیە، به‌هۆی ئه‌وه‌ی پارتی دیموکراتی کوردستانی عیراق، هاریكاریان ده‌كات، ته‌نانه‌ت له ده‌ڤه‌ری زه‌رد ئه‌وه‌ی سه‌ر به‌و باڵه‌ی مستەفای هیجری بێت، تەنیا ئیقامه بەوان دەدەن، به‌پێچه‌وانه‌وه باڵه‌كه‌ی تری دیموكرات كێشه‌شیان بۆ دروست ده‌كه‌ن، بۆیه دوێنێ كاتژمێر نۆی به‌یانی له هه‌ولێره‌وه كه‌له‌باره‌گای حزبی دیموكراتی پشت هولی زه‌رده‌وه، هێزێكی زۆری پارتی ئاماده‌كراو به‌چه‌كی توكمه و به‌هێز له‌رێگای دیانا و خه‌لیفانه‌وه به‌ره‌و سنوره‌كان و نزیك شه‌ڕه‌كه نێردراون تاهاریكاری دیموكرات بكه‌ن و چاوه‌ڕێ ده‌كرێ هه‌وڵی كێشه‌نانه‌وه‌ی زیاتر بدرێ..
پەیامنیرمان لە هەولیرەوە ئەم زانیارییەی بۆ زیاد کرد و دەڵێت به‌كورتی به‌شێك له‌باڵاده‌ستانی دیموكرات ئیستا ده‌مامكیان ده‌ركه‌وتوه كه گه‌مه‌یه‌كی سیاسی قێزه‌وه‌ن ده‌كه‌ن له‌گه‌ڵ پارتی و هه‌موو ئامانجه‌كه‌شیان وه‌ستاندنی ئه‌و هاوسۆزیه به‌رفراوانه‌ی خه‌ڵكە بوو بۆ هاده‌پ له شكست پێهێنانی ئاكه‌په كه پارتی توشی شكستییه‌كی ئابروچوونی سیاسی وجه‌ماوه‌ری بووە، هەروەها کەناڵی رووداویش رۆڵێکی نانەتەوەیی دەبینێت، پەیامنیرمان دەڵێت ئەوانەی لەو کەنالە کاردەکەن، لەلای خەڵکی کوردستان وەکو ناپاک سەیر دەکرێن و دەڵێن دەبێت رۆژێک بێت ئەو رۆژنامەنووس و کارمەندانە بە سزای گەل بگەیەنرێن چونکە ئەمانیش هیچیان کەمتر نییە لە خائین وجاسوسێکی نیودەوڵەتیی.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست