کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یاریەكی ئاشكرای ئەردوگان و هەوادارانی لە باشوری كوردستان

Sunday, 24/05/2015, 20:28


ئەمە بۆ زیاتر لە بیست ساڵە كەس گویی لە ئەنجامدانی چالاكیەكی ئەوتۆی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان  نەبووە  كە تەنانەت لە ناوچەیەكی قەتیسكراوی تەسكی خۆماندا دەنگ بداتەوە . بۆیە پرسیارەكە لەویدایە، خیرە حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئیران لەم كاتەدا میزی كەفی كردووە و هەوەسی چالاكی هەستاوە، لە چ كاتیكی هەستیاری پر لە پرسیاردا  كە هەڵبژاردنی پەرلەمانی توركیا و بەشداری ( بە دە پە) بۆ پەرینەوە بۆ پەرلەمانی توركیا و تیپەراندنی 10% لە ئارادایە و خەڵك بە ویستگەیەكی پەرینەوەی چارەنوسی گەلیكی پشتگویخراوی دەژمیرن و، بەڵكو ئەگەر دورتر برۆین وا دائەنریت كە دوارۆژی كوردستانی گەورەی پیوە بەندە و وەرچەرخانیكی گرنگ و گەورەیە بۆ گەلی كورد  لە كوردستان و جیهاندا بە گشتی . ئا لە كاتیكی ئاوهادا و تۆ هیچ جیگەیەك نەدۆزیتەوە  بۆ گیچەڵ سنوریكی هەشت كیلۆمەتری كیلەشین نەبیت كە بۆ ماوەیەكی دورودریژە جیگە و ریگەی پەكەكەی لییە .
بۆ هەموو لایەك دەركەوت كە سەرجەم حیزبەكانی كوردستان بە زۆریك لە بنكەی ریكخستنەكانی پارتی دیموكراتی كوردستانیشەوە جگە لە سەركردایەتی خۆ گریدراوی بەرژەندخوازانەی ئەو حیزبە، پشتگیری لە هەدەپە دەكەن لە هەڵبژاردنەكانی توركیا . بەڵام هەندیك راگەیاندن و خەڵكی دەستنیشان كراو بە پیچەوانەی رەوتی زۆرینەی رەهای خەڵكەوە دەیانەویت میژوویەكی پۆخڵ بۆ خۆیان بنوسنەوە . ئەوەتا بە هەماهەنگی چ بە رەفتاری تاكە كەسی یان بە لایەن یان راگەیاندن، زۆر كردەوەی قیزەون لە بەرژەوەندی ئەردوگاندا ئەجام دەدەن . 
ئەوەی تۆزیك بیر لە روداوەكەی كیلەشین بكاتەوە، دەزانیت ئەم ئاڵۆزیە لە قازانجی كییە و بۆ چ مەبەستیكەو،بە  دەتوانریت بە ئاسانی بزانیت كی لە پشتی ئەم یاریەوەیە و كی لەم یاریگادا یاریچیەكی سەرەكیە . بۆیە لەم كاتەدا بۆ پاراستنی هیمنی تاوەكو كۆتاییهاتنی هەڵبژاردنەكان،ئەم هەڵایە دەبیت پشتگوی بخریت و باسی لیوە نەكریت  لە دەردانەكانی كەم بكریتەوە، بۆ ئەوەی ئەردوگان قازانجی لی نەكات .
مەبەست لەم پشیوی و ئاڵۆزیە زۆر روونە:
1- بۆ ئەوەی خەڵكی باشور و كورد بە گشتی لە گەرمەی پشتگیری كردنیان بۆ هەدەپە سارد بكەنەوە و رویان بكەنە ئەم ئاڵۆزیەی نیوان دیموكرات و پەكەكە .
2- بۆ ئەوەی خەڵكی باكوریش لەو حەماسەتە ساردبكەنەوە خەمساردی باڵ بكیشیت بەسەر  سەرجەم پارچەكانی كوردستاندا و كارگەری هەبیت لەسەر هەڵبژاردنەكان و خەڵك متمانەی بە هەدەپە نەمینیت كە بە هاوتەریبی پەكەكە لەقەڵەم دەدریت .
3- بۆ ئەوەی پاشكۆكانی ئەردۆگان و حكومەتەكەی وەفاداری و كلكبەستن و پاراستنی بەرژەوەندیەكانیان بۆ قەرداشەكانیان بسەلمینن .
4- بۆ ئەوەی لە یەكگرتوویی خەڵك بدەن ، چونكە ئەو هاوكاری و هەماهەنگیەی لەم چەند رۆژەی سەرجەم پارچەكانی كوردستان دەبینرا بی وینە بوو لە میژووی نزیكی كوردستاندا .
5- بۆ ئەوەی توركیا و هاوری و ملكەچ و هاوكیفەكانی بە خەڵك بڵین حیزبەكانی باكور تەنها گرنگی بە باكور دەدەن و لە شەركردن لەگەڵ هیچ لایەنیكدا ناسڵەمنەوە .
پرسیارەكان لەویدان :
1- بۆچی ئەوەی گیچەڵی كردووە لە پارتی دیموكراتی كوردستانی عیراقەوە نزیكە و پەیوەندیەكانیان بە هیزە و هەمووانیش دەزانن هەڵویستی پارتی لەمەر هەڵبژاردنەكانی توركیا چۆنە ؟
2- بۆچی لە ناوچەیەكی تەسك و جیی چالاكی پەكەكە، سەرەرای ئەوەی سنوریكی زۆر فراوانتر لەئارادایە بۆ چالاكیەكانی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان ؟
3- بۆچی ئەم كاتەیان هەڵبژاردوە ئەگەر مەبەست لیدانی هەڵبژاردنەكانی توركیا و خزمەتی ئەردوگان نەبیت ؟
لیرەدا ئەوەی پیویستە بوتریت، كە دەبیت پەكەكە لەوە زاناتر و سنگفراوانتر بیت كە لە خۆخەریك كردن بە تەكتیكیكەوە ستراتیجی خۆی تیكبدات، هەرواش دەبیت و زۆر پیویستە ئەم روداوە لەوە زیاتر ئاڵۆز نەبیت و، بە پیچەوانەوە بۆ سەرجەم كوردستانی بسەلمینن كە خۆیان لە شەر لادەدەن و ئەم قۆناغە بە هیمنی بەریدەكەن و گفتوگۆیەكی چروپر دەست پیدەكەن و دەبیت بۆ بەریكردنی ئەم قۆناغە بۆ هەموو قوربانیدانیك ئامادەبن، ئەگینا بە خراپی بەسەر هەوڵی هەموو لایەك بۆ سەركەوتنی پشتگیری هەدەپە دەشكیتەوە و پیوستە مەرامی هەڵكیرسینەرانی ئەم بارە نالەبارە بە زانایی پوچەڵ بكەنەوە . ئەگینا هەموو كەس لەوە زیرەكترە كە ئەم كردەوە موخابەراتیانە و ئامانجەكانی پشت پەردەی  بەسەردا تیپەریت .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە