شێخەکانی عه رەبى به كورد بون، يان كوردى به عەرەب كراو؟
Sunday, 24/05/2015, 20:18
کورد کێ یە ؟ نه وه كانى علي كورد بن ، كه واته كورد له نه وه ى ميدى - گۆتى نين!؟
ئەوەی ناچار بەنوسینی ئەم بابەتەی کردم کە ڕەنگە بە هۆشییەوە گلەییەکی زۆرم لێ بکرێت یان بکەومە بەردەم ڕەخنەو خراپ پێدا هەڵگوتنی هەندێك ، خوێندنەوی ئەو بابەتە بو کە لە ئینتەر نێت خوێندمەوە کە لە لایەن دکتۆرێکی عەرەبی عێراقییەوە نوسرا بو کە سەردەمانێک لە کوردستان ژیاوەو لە نزیکەو ە ئاگاداری ئەو پارادۆکسی ڕەچەڵەکە بووە کە هەندێک خێل و بنەماڵەی کوردی گرتووەتەوە ، بۆیە نوسەر کە ئێستا دانیشتوی ئوسترالیایەو لە یەکێک لە زانکۆکانی ئەوێ وانە دەڵێتەوە زۆر خراپ باسی لە نەتەوەی کورد کرد بو وە هەروەها هۆکاری ئەو خراپ باس کردنەی گەلی کورد چەندی پەیوەندی بە شۆفێنێتی نوسەرو ڕقییەوە هەبو لە کورد دە هێندە پەیوەندی بەو شەجەرە درۆینانەوە هەبو کە هەندێ کەس و خێڵ لە پێناو چنینەوەی پارەو پلەو پایەدا دروستیان کردون بۆ خۆیان و بونەتە هەڕەشە بۆ سەر شوناسی گەلی کوردمان.
هەر لەبەر ئەمە هەستام بە نوسینی ئەم بابەتە.
نەتەوەی کورد کە بۆ خۆی ناوەکەشی بە سامی کراوە لە بنچینەدا ناوی گەلی گۆتی یان گۆدییە ، بەڵام بابلییەکان پێیان وتون قەرادو یان کەرادو دواجار ئەو ناوە گۆڕاوە بۆ کاردۆکی یان کاردۆ خی لە سەر زمانی یۆنانییە کان دواجار ئەم ناوی نەتەوەیە کە جاران نەتەوەی گۆتییان پێ دەوترا گۆڕا بە کوردو بۆ یەکەمین جاریش بە سەر زەمینەکەیان وترا کوردستان لە سەردەمی دەسڵاتی سەلجوقییە تورکەکاندا واتا نە ناوی کورد ناوێکی گۆتییە و خۆی لە خۆی ناوە نە ناوی نیشتیمانەکەشی بە ویستی خۆی و بە ڕەزامەندی خۆی ناو نراوە بەڵکو کورد بەو ساوایە دەچێت کەویستی وەرنەگیراوە لە ناو نانیدا ،ئەگەر کورد بە ویستی خۆی ناوی لێنرابا ئێستا پێی دەوترا گۆدی بە خاکەکەشی دەوترا گۆدیا هەر وەک پێشتر ناوی پاشایەک بەو ناوەوە لە گۆڕێدا هەبووە لە ڕەچەڵە کی کوردیش بووە.
ئەوەی من مەبەستمە کە بهێنمە بەر باس ئەوەیە کە زۆر بابەتی تەمو مژاوی و پڕ گرێوگۆڵ لە مێژوو کلتورو و ناوی ناوچەکانی وڵاتمان و ڕەچەڵەکی شێواوی هۆزەکانماندا هەیە کە هەتا ئێستا نە بووە بە جێگەی هەڵوەستە لە سەر کردن لە لایەن دەسڵات و خەڵکانی ئەکادیمییەوە بۆیە دەبینین مێژوو کلتورمان دەیان پارادۆکسی تێکەوتووە کە مایەی گاڵتەجاڕییە لێرەدا من هەندێک لەو پارادۆکسانە باس دەکەم .
١/
پارادۆکسی کورد بون و نەوەی عەلی بون.
يه كه م / ئەوەی ئێستا پێی دەوترێت "شێخ " کە واتای وشەکە لە زمانی کۆنی کوردیدا "پیرە" واتا بە تەمەن یاخود گەورەی هۆز و ڕیش سپی کە سامییەکان ئەم چەمکەشیان لە گەلانی ئارییەوە وەرگرتووەو لە چوار چێوەی فۆرمەڵەی شیخ دا دایان ڕشتووە، بابێنەوە سەر بنچینەی مەبەستەکەمان و بزانین ئاخۆ دەکرێ کورد بیت و عەلەوی بیت یان ئەمەوی وەک بنەماڵەی ئێمە جاڕی دەدەن و پێیان وایە نەوەی عوسمانی خەلیفەی سێیەمن؟لە وەڵامدا دەڵێین نەخێر ،ئەی بۆ ئەم باوەڕییە دروست بووە کە هەندێک ئەوەیان لا چەسپاوە کە دەگەڕێنەوە سەر فلان و فیساری عەرەب و لە هەمان کاتیشدا کوردن؟ئەمە پەیوەندی بە دو بابەتەوە هەیە یەکەمیان ئەوەیە کە سیاسەتی بە عەرەب کردن کە لە سەردەمی شەڕی سەفین ی نێوان علی و معاویەوە دەستپێدەکات و هەتا ئێستاشی لە گەڵدا بێت لە سایەی تەلیسم و تارمایی ئایندا بەردەوامە و کاریگەری داناوە لەسەر زیهنییەتمان و ڕەنگی داوەتەوە لە سەر ناوی مناڵ و ناوچەو شارو دێهاتمان ڕۆڵێکی گەورەی گێڕاوەو هۆکاری سەرەکی ئەو پارادۆکسانەیە کە کەوتونەتە ناو فەرهەنگمانەوە کە لێرەشدا ئامانچ پوکانەوەی کورد بووە لە لایەن سامییەکانەوە.
دوەمیشیان / پەیوەندی بە هەندێ پیاوی ئاینی و مەلا و خوێندەوارو فێڵبازی کوردەوە هەیە کە لە ڕابردودا هاتون بە داتاشینی دەیان شەجەرەی درۆینە بە مەبەستی خۆ پیرۆز کردن و خۆ گەورە کردن و خۆ ژیاندن لە سەر سفرەی خەڵکی ڕەش و ڕوتی کۆمەڵگەی کوردی بۆ ئەمەش هەستاون هەمان پێوشوێنی فێڵبازانەی هەلپەرستییانەی ڕاهیبەکانی سۆمەرو پیاوانی ناو زەقورەی ئوریان گرتۆتە پێش و لەسەر حسابی خەڵکی خۆیان گەورە کردووە.
سێیەمینان / پەیوەندی بە دواکەوتویی و نە خوێندەواری و سادەبیری و نا هۆشیاری تاکی کۆمەڵگەی کوردییەوە هەیە کە ڕێگەی داوە ئەو دو هۆکارەی پێشوتر کە باسمان کرد کاری خۆيان بکه ن و ڕەنگدابنێن لە سەر زیهنییەتی سپی خەڵکی سادەی کورد.
هەر بۆیە دەبێ لە ئێستا بە دواوە ئەوانەی کە دڵسۆزی گەلی کوردن و پێیان وایە گەلی کورد "گەلی گۆتی" گەلێکی سەربەخۆو ڕەسەنی دێرینەو جیایە لە عەرەب و تورک و فارس ،بەتایبەتی ئەوانەی لە پێگەی دەسڵاتی سیاسی و کارگێڕی باڵای وڵاتدان نابێت ڕێگە بە هەندێک کەس بدەن کە زاراوەی نامۆ بە کورد بەکاربێنن بۆ کوردو مەترسی بخەنە سەر مێژوی هاوبەشی گەلی کورد کە یەکێکە لە پێنج کۆڵەکەکەی نەتەوەیمان،بەڵکو دەبێ پێشگرو پاشگری نامۆ ، بە یاسا سانسۆر بکرێت ،هەرکەسێکیش ئامادەی دەست بەردان نەبو لێیان حەزی بە نازناوو پێشگر هەبو با پێشگری پیری کوردی پێ بدرێ لە ئەگەری دەستبەرنەدانی خه لكى لەو سەیروسەمەرە دوژمن کردانە دا با بەیاسا ناویان لێ بنرێ بەکورد بووەکان ،چونکە مانەوەی ئەم دۆخە مێژوی هاوبەش و خوێنپاکی کورد دەشێوێنێت.
٢/
دەبێ ناوی ناچەو شارو گوندو شوێنە بە تورکی و فارسی و عەرەبی کراوەکان بگەڕێنرێنەوە سەر زمانی کوردى و ڕێگە بە ناوی هیچ شوێن و جێگەیەکی وڵات نەدرێ ناوێ بیانی لەسەر بێ.
٣/
دەبێ لە ڕێگەی وەزارەتی پەروەردەو خوێندنی باڵاو ڕۆشنبیری و
ده زگاكانى ڕاگەیاندنەوە ڕێگە بگیردرێت لە ناوی نامۆ بە زمانی کوردی بۆ مناڵ و بۆ شوێنی کارو بؤ كؤگاى بازرگانی ئەویش بە گرتنە بەری هەڵمەتی هۆشیاری و سانسۆر دانان.
٤/
جگە لە ناوی سیانی و شێوازی ناوی فەرمی نابێت هیچ پێشگر و بەندو باوێکی نامۆ بەکار بێت کە مەترسی بۆ سەر پێناسی کورد دروست بکات بۆ ناودێر کردنی هیچ بەڕێزێک.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست