مەسعود بارزانی متمانەی بە پاسەوانەکانی خۆی نییە
Saturday, 23/05/2015, 21:26
بارزانی كه سه‌فه‌ری هه‌ر شوێنێک ده‌كات چه‌ند كاتژمێر زووتر ،پاسه‌وانه‌كانی بە سه‌ر ئه‌و ڕێگایانەدا بڵاوە پێدەکات، سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە ئەم زانیارییەی بۆ یەکەمجار بە کوردستانپۆست راگەیاند، كه له‌نێوان هه‌ر ١٠٠ مه‌ترێكدا پاسه‌وانێیك دەوەستێت، سەرچاوەکە وتی: تەنانەت مەسعود بارزانی متمانەی تەواوی بەو پاسەوانانەش نییە، بۆیە له نێوان ئەوانیشدا واتە بۆ سێ پاسه‌وان لەوانە، پاسه‌وانێکی بارزانیی دادەنرێت، ئەو پاسەوانە بارزانییە له پشتیانەوە دەوستێت، ئەگەر مەترسییەک، یان جولەیەکی نەگونجاو لە هەر یەکێکیان ببینرێت، ئەوا پاسەوانە بارزانییەکە دەستکراوەیە هەرچییەکیان بەرامبەر بکات، لە بچووکترین هەڵەدا زۆر جار ئەو پاسەوانانە لیدانیان خواردووە.
شایه‌نی باسه بارزانی به ده‌یان ئوتوموبیل و سه‌دان پاسه‌وان، لەگەڵ خۆیدا دەبات و خۆشی لەناو ئوتوموبیلی گولله‌نه‌بڕی یه‌ك ملیۆن دۆلاری دەسارێتەوە، ئینجا بەو شێوەیە سه‌ردانی شوێنان ده‌كات، كه‌چی هێشتا ترسی هه‌یه له‌وه‌ی دەستی لێبوەشێنرێت و ئازار بدرێت، ئەمەش نەک تەنیا ئەوە پیشان دەدات، بەڵکو خۆشی ده‌زانێ خه‌ڵكی کوردستان خۆشیان ناوت، گه‌رنا رۆژانه ده‌یان سه‌رۆك له‌سه‌رتاسه‌ری جیهان، به پایسكل هاتووچۆ دەکەن و سواری ئۆتۆمبیلی گرانبەها و گوللەنەبڕیش نابن جگە لەوەیش ئەو هەموو پاسەوان و ئۆتۆمبیلانە دوای خۆیان ناخەن، لێرەدا ده‌مانه‌وێ ئه‌وه به‌بیر بارزانی بهینینه‌وه، کە زۆرینه‌ی سیسته‌مه دیكتاتوره‌كان به‌وشێوه ژیاون و ئه‌مریكا و ئیسرائیلیش هاریكاریان بوون، لە نمونەی شای ئیران و حوسنی موباره‌ك، بەڵام كاتێك گه‌ل راده‌په‌رێ هه‌موو پاسه‌وان و ئوتومۆبیله‌كان به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیراده‌یه و تەوژمەی گەل خۆی راناگرێت. بۆیە کوردستانپۆست پەیامی خۆی رادەگەنەێت و دەڵێت: (بۆ راماڵینی ئەم دەسەڵاتە خەڵکی کوردستان لەبەر دەم شۆڕشێکدایە، نابێت خۆمانی لێبدزینەوە).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست