وەزیری دارایی لە بڕیار و پەیمانی خۆی پەشیمان بوویەوە کە موچەی بندیوار ببڕێت
Saturday, 23/05/2015, 20:37
ساڵی رابردوو لە ٢٣ی مانگی ١١ دا عەلی حەمە ساڵح ئەندامی پەرلەمانی کوردستان نامەیەکی ئاڕاستەی وەزیری دارایی کرد، سەبارەت بەو پارانەی وەک موچە دەدرێت بە کۆمەڵیک کەسی تەمەڵ و تەوزل و بێکار، کە دوایی لەناو خەڵکدا و لە راگەیاندنەکاندا ناوی موچەی بندیواری لێنرا، ئەو نامەیە پێشوەخت لە گردەکە گفتوگۆی لەسەر کرابوو، گوایە گۆڕان دەیەوێت ئەو ئەو کەسانە بچنە سەرکار و بە خۆڕایی موجەیان پێنەدرێت، لە نامەکەدا عەلی حمەمە ساڵح چەند پرسیارێکی ئاراسەتی وەزیری دارایی کردبوو، سایانی باسە هەردوو کەسەکە سەر بە بزووتنەوەی گۆڕانن، بۆیە بە دواییدا و پاش چەند مانگێک رێباز محەمەد حەملان، بە فەرمانێکی فەرمی داوای لێکردن کە موجەخۆرەکانی بندیوار دەبێت بچنەوە سەر کار،بە پێچەوانەوە فەرمانی هەموو پێدانی مووچە پێیان هەلدەوەشرێنرێتەوە. (تەماشی ئەو دوو وێنەیە بکە).
جگە لەوە وهزیری داراییهكهی گۆران لهبهردهم تێڤێدا رای گهیاند ههموو ئهوانهی كارمهندی بندیوارن دهبێت بگهرێنهوه سهر كار، ئهوهی نهگهرێتهوه ئهوا دهریان دهكەن، بهڵام سەرچاوەیەک لە نیو وەزارەتی دارایی هەرێم کە نەیویست ناوی بهێنرێت بە كوردستانپۆستی راگەیاند، کە ئەوانەی مووچەی بندیوار وەردەگرن، زۆربەیان کەسانی حیزبیی و کەسوکار و منداڵ و کەسی بەرپرسەکانن، بۆیە وەکو هەڕەسە ئاگاداریی وەزیری دارایی کراوەتەوە، کە دەبێت لەو بڕیار و پەیمانەی خۆی پەشیمان بێتەوە و دەبێت هەموویان مووچە وەربگرن، بۆیە ئیستا رێباز محەمەد حەملانی وەزیری دارایی نهیتوانێ رێز له قسه و بڕیارهكهی خۆی بگرێ.
کوردستانپۆست: (بۆ راماڵینی ئەم دەسەڵاتە خەڵکی کوردستان لەبەر دەم شۆڕشێکدایە، نابێت خۆمانی لێبدزینەوە)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست