بەرپرسانی پارتیی سەردانی جاش و موستەشارەکان دەکەن
Saturday, 23/05/2015, 19:58
سەرچاوەیەک لە هەولێرەوە بە کوردستانپۆستی راگەیاندن، لەبەر ئەوەی پارتیی تا بێت پێگەی لەناو خەڵک و جەماوەری کوردستاندا بەرەو لاوازی دەچێت و بەهۆی ئەو هەڵویستە نانیشتیمانیی و نانەتەوەییەوە دەینوێنێت و بۆتە بەشێک لە سیاسەت و میتیی تورکیی، جگە لەو دزیی خیانەتەی لە سامانی نیشتیمانی دەکات و هەرچی بەرپرسە و سەرکردە هەیە خۆیان دەولەمەند کردووە و رێژەی هەژارییش بەرەو هەڵکسان دەچێت، ئیستا پارتیی ماوەیەکە کەوتۆتە خۆی و لەرێگای بەرپرسی لق و کادێرە باڵاکانی خۆیەوە دەچن سەردانی ئەو کۆنە موستەشار و جاش و پیاوانەی سەردەمی بەعس دەکەن، بە ناوی بارزانییەوە دڵنیایان دەکەنەوە، کەوا ئێوە دلسۆزی رێبازی بارزانیی نەمرن و تا پارتیی لە دەسەڵاتدا بێت ئێوە دۆستی پارتیی و سەرۆکن، هیچ مەترسییەکتان نەبێت.
دیسان پەیامنێرمان لە هەولێر ئەم هەواڵەی پشڕاست کردەوە کەوا بۆ ئەو مەبەستەی سەرەوە بەرپرسی لقی دووی پارتیی (عەلی حسێن) و ئاری نانەکەلی بەرپرسێکی دیکەی لقی دووە، سەردانی ماڵی سەرکار مامەند ئاغایان کردووە و پەیامی مەسعود بارزانییان پێڕاگایەندووە
کوردستانپۆست: (بۆ راماڵینی ئەم دەسەڵاتە خەڵکی کوردستان لەبەر دەم شۆڕشێکدایە، نابێت خۆمانی لێبدزینەوە)
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست