ڕوونکردنەوەیەک لە (چاودێری کوردۆساید – چاک)ەوە بۆ ڕای گشتی
Tuesday, 19/05/2015, 19:05
ھەوڵی دووکەرت کردنی رێکخراوەکەمان ھەمیشە بە نەزۆکی دەمێنێتەوە
پاش ئه‌وه‌ی لە کۆنگرەی پێنجەمی ڕێکخراوەکەمان، کە لەشاری لیوڤن لە ووڵاتی بەلژیکا لە رێکەوتی (24 و 25 /1/2015) بەسترا, هه‌ندێک له هاورێیان و ئه‌ندامانمان له باشوری کوردستانه‌وه بەھۆی پێنەدان و وەدەست نەخستنی ڤیزا بۆیان, نەیان توانی بەشداری کۆنگرەی پێنجەم بکەن و به‌م هۆیه‌وه چەند کەسێک کە لەپەنجەکانی دەست تێناپەڕن و ئامانجیان ته‌نها ڤیزهوهرگرتنه بۆ گه‌ران و سه‌فه‌ر لە بڕیارەکانی کۆنگرە لایان دا، ئێمەش بەگوێرەی پەیڕه‌و و پرۆگرامی ڕێکخراوەکەمان ئەو کەسانەمان لە بەرپرسیارێتی پەراوێزخست و تەنھا وەک ئەندامێکی ئاسایی مانەوە.
لەھەنگاوێکی نــابەرپرسانە و نارێکخراوانە دا ئەو چەند کەسە، به‌هاندانی که‌سان و لایه‌نه‌کانی داڵده‌ده‌ری ئه‌نفالچییه‌کان، لەژێر پەردەی متمانەدا و بە سود وەرگرتن لە مۆڵەتی ڕیکخراوەکەمان لە فەرمانگەی ڕێکخراوە ناحکومیەکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ده‌رچووه، لە ڕۆژی ( 14/5/2015 ) لە شارۆچەکەی چەمچەماڵ نزیکەی ٢٠ بیست کەسێکیان لەخۆیان کۆکردوە و کۆبونەوەیەکیان سازکرد و ناویان لێنا کۆنگرەی پێنجەمی چاک لەباشوور !! گوایە شەرعیەتی کەمینە بسەپێنن بەسەر زۆرینەدا, لەکاتێکدا خۆیان باش دەزانن چاک لەکوێ دروست بوە و کێ دروستی کردوە و کێش ھاتۆتە سەر حازری و ناوبانگی ڕێکخراوەکەی بۆ خۆی بەکار ھێناوە، ھەمولایەکیش لەوە ئاگادارن کە پێشتریش گروپی تر لە (چاک) ی دایک جیا بونەتەوە، بەلام لەکۆتایدا هیچیان لێ سه‌وز نه‌بوو پوکانه‌وه وه وێنەیەکی تەڵخیان بۆمیژوی خۆیان تۆمار کردوە، و رێکخراوەکەیشمان کاراتر بەردەوام بوە بۆ سەرخستنی دروشم و ئامانجەکانی .
ئێمە وەک رێکخراوی چاودێری کوردساید _ چاک ھەموو لایک ئاگادار دەکەینەوە کە به پێی په‌یره‌وی ناوخۆی رێکخراوه‌که‌مان / په‌سه‌ندکراوی کۆنگره‌ی پێنجه‌م به‌لجیکا ٢٠١٥ برگه‌ی (له‌ده‌ستدانی ئه‌ندامێتی – خاڵی دوو) هه‌روه‌ها پاشکۆی په‌یره‌وی ناوخۆبڕگهی ئه‌ندام (خاڵه‌کانی چوار و پێنج و حه‌وت) ئەو کەسانە مافی ئه‌ندامێتیان له‌ده‌ست داوه، دوور و نزیک پەیوەندیان بەرێکخراوی (چاک)ه‌وه نەماوە، هه‌روه‌ها مافی ئەوەشیان نیە کە مێژوو و نــاو و لــۆگــۆی ڕێکخراوەکەمان بەکاربھێنن و بە ناوی داکۆکی کردن لە کەس و کاری قوربانیەکانی جینوساید, کار بۆ بەرژەوەندی خۆیان بکەن، ئه‌گینا خۆیان به‌رپرس ده‌بن.
خه‌ڵکی کوردستان و دڵسۆزان و قوربانییه‌کانی دۆسیه‌کانی هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و کۆمه‌ڵکوژییه‌کانی تر ئاگادردهکهینهوه، که خۆشبه‌ختانه لە دوای کۆتایی ھاتنی کۆنگرەی پێنجەمی رێکخراوەکەمان, تەواوی کۆمیتەکانی وڵاتانی ئەوروپا و باشور و سه‌رجه‌م پارچه‌کانی کوردستان کارا کراونەتەوە و کۆی ئەندامانی رێکخراوەکەمان پەیوەست بون بە بڕیار و ڕاسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجەمەوە .
ڕێکخراوی چاودێری کوردۆساید-چاک
16/5/2015
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست