له‌جیاتی 17% بودجه‌ بوهه‌رێـم بنێرن17%عه‌ره‌ب له‌کوردستان ته‌ملیك ده‌کرێن !

Sunday, 17/05/2015, 21:58


هه‌موو مانگێك مشتومری ناردنو نه‌ناردنی بودجه‌ له‌گه‌ل حکومه‌تی ناوه‌ندی دێته‌ ئاراوه‌ هه‌ر چه‌ند روژ جارێك باسی ناردنی وه‌فدێکی هه‌رێم ده‌که‌ن بو به‌غدا له‌ کوبونه‌وه‌دا ده‌لێن له‌سه‌ر هه‌موو پرسه‌کان رێك که‌وتون دانیشتنه‌که‌ به‌ئیجابی له‌قه‌له‌م ده‌ده‌ن وه‌کو هه‌موو دانیشتنێك به‌لام پاش چه‌ند روژێك ئالوزی وناکوکیه‌ن سه‌رهه‌ل ده‌داته‌وه‌ وا پی ده‌چێت ریکه‌وتنه‌کانی هه‌رێم له‌گه‌ل ناوه‌ند هه‌ر هه‌مویان زاره‌کی بن له‌سه‌ر کاغه‌ز نانوسرێن یان لایه‌نی سێیه‌م له‌ناو کوبونه‌کاندا هه‌بونی نیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ ته‌مه‌نی رێکه‌وتنه‌کان چه‌ند روژێك ده‌بن بێجگه‌ له‌ده‌سه‌لاتداره‌کانی سه‌ره‌کی هه‌تا ئێستا بو ته‌واوی خه‌لکی هه‌رێمی کوردستان رون وئاشکرا نیه‌ که‌ کام لایه‌ن که‌مترخه‌مه‌ سه‌رپێچی ده‌کات هه‌ر لایه‌نێك ئه‌وی تر تاوانبار ده‌کات به‌لام ئێمه‌ نازانین کام لایه‌ن راست ده‌لێت { ئه‌م ماسته‌ گوریسێکی تیایه‌ } . ئه‌وه‌ی زور گرنگه‌ ئێمه‌ بیر لێ بکه‌ینه‌وه‌ ده‌بی هه‌موومان هه‌ول بیده‌ین سنورێك بو ده‌سه‌لاتی هه‌رێم دابنین پێ بلێین ئێدی به‌سه‌ هێنانی عه‌ره‌ب بو کوردستان هه‌روه‌ها ته‌ملیك بکرێن پاش روخانی رژێمی گوربه‌گور رێژه‌یێکی زوری عه‌ره‌ب رویان له‌ کوردستان کرد تایبه‌ت له‌م دوایه‌دا به‌بیانوی هه‌بونی ئارامی به‌لام له‌ راستیدا پلانیان بو داناوه‌ زوربه‌یان نیازی گه‌رانه‌وه‌ش نین زیاد بونی رێژه‌ی عه‌ره‌ب زه‌نگێکی ترسناکه‌ بو دواروژی ئه‌م هه‌رێمه‌ با شاری که‌رکه‌ك و ته‌واوی ناوچه‌ دابره‌وه‌کان له‌ بیرمان نه‌چێت که‌ ئه‌مرو گه‌وره‌ترین کوسپی هه‌ریمی کوردستانه‌ زوربه‌ی عه‌ره‌به‌کان به‌پلانێکی سیاسی دارێژراو نیشته‌جێ بون سه‌روه‌ت وسامانانیان که‌وتوته‌ ژێر ده‌ستیان بونه‌ خاوه‌ن ئه‌ملاکێكی زور وه‌کو من ده‌زانم له‌سه‌ریان طاپو کراوه‌ من پێم وایه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌مرو سه‌رژمێرێکی راسته‌قینه‌ بکرێت به‌لکو زیاره‌ له‌ 17% خه‌لکی هه‌رێم عه‌ره‌ب بێت ئه‌و خه‌لکه‌ ئێستا بونه‌ خاوه‌ن مال ئه‌ملاك و نایانه‌وێ بگه‌رنه‌وه‌ زێدی خویان حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ئه‌و خزمه‌ته‌ی بو ئاواره‌کانی عه‌ره‌ب ده‌که‌ن بو ئاواره‌کانی شه‌نگارو کوبانێ وناوچه‌ی که‌رکه‌ک نه‌کراوه‌. 
ئه‌م هه‌نگاوانه‌ مێژوی دروستبونی ده‌وله‌تی ئیسرائیلی سالانی 1946 بو سالی 1948 دێنیته‌ بیرمان سه‌ره‌تای دروست بونی ده‌وله‌تی ئیسرائیل سه‌رهه‌لدانی ناکوکی له‌ نیوانیان له‌ خالێکی به‌م شێوه‌ ده‌ستیان پێ کردبو که‌ له‌ئه‌نجامدا شه‌رو ئالوزی وناکوکی نزیکی 70 سال ده‌بێت هه‌نگاوی حکومه‌تی هه‌رێم ته‌ملیك کردنی عه‌ره‌ب دوزی فه‌له‌سطین له‌بیرمان دێنیت،،من پێم وایه‌ پاش چه‌ند سالی تر ده‌بی خه‌لکی کوردستان شوره‌شێك دژی ئه‌وانیش بیکات تاکو کوردستان به‌جێ بێلن به‌لام خوێنیکی زور پێویسته‌ بو ئه‌و شوره‌‌شە

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە