کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گۆڕان لەبەردەم لێشاوی پرسیارەكاندا ... ئێوە و ئەوان

Sunday, 17/05/2015, 21:52


ئەگەر گۆڕان لەسەرتادا هیوای زۆرێك بو بێت , بۆ ئەوەی چاكسازی گشتی بكات , ئەگەر گۆڕان وەك قۆناعێكی نوێ‌ بەشێك بو بێت بۆ بڕینی دۆخی كونكرێتی قۆناعی پێش خۆی , ئەگەر گۆڕان تێك شكاندنی ئەو قەیدە بو بێت , كە وەك بازنەیەك پارتی و یەكێتی دروستیان كرد بوو , ئەگەر گۆڕان بەرنامە و ستراتیژ و مۆدیل و پەیكەرێكی جیاواز تر بو بێت , ئەوا ئێستا لەبەردەم لێشاوێكی گەورەی پرسیاردایە , كە پاڵنەری ئەم ڕەخنە و پرسیارانە , زۆریان لە دڵسۆزیەوەیە بۆ جێبەجێكردنی ئەو دروشمانەی هەڵی گرتبوو , گۆڕان لەسەر بنەمای ڕەحنە دروست بوە , خۆی مەحكومە بە ڕەخنە و پرسیار لە هەموو ناوەندەكانەوە بە تایبەت ئۆرگانەكانی خۆی , بە دیوێكی تردا ئەم پرسیارانە گۆشارێك و چاودێرییەكە بەسەر گۆڕانەوە , بۆیە پرسیارەكە لێرەوە دەست پێ‌ دەكات... ئایا گۆڕان هێندە وەڵامی پێیە تا تینویتی ئەم پرسیارانە بشكێنی , ئایا گۆڕان وەڵامی پێیە تا بەرامبەری باوەرَی تەواوی پێ‌ بێكات و بەردەوام بێت لە هاوكاری كردنی ئەم بزوتنەوەیە ...؟
خۆ ئەگەر گۆڕان سیاسەت و ستراتیژ و تاكتیكی تایبەتی خۆی هەبێت بۆ گەشتن بە ئامانجەكانی , ئەوا سەرەكی ترین كاری (ڕیفۆرمە ) لەسەر ئاستی گشتی , لەم نێوەندەشدا ڕیفۆرمە لە ناو دەسەڵات و كۆتای هێنانە بە باڵادەستی حیزب و دروست بونی حكومەتی دامەزراوەیی و هاوڵاتی , بۆ ئەمەش پێویستی بە تاكتیك و هەنگاوە , دەكرێت بۆ بڕینی كۆمەڵیك خاڵ , چەند خاڵێك بكەیتە قوربانی , گۆڕان بزوتنەوەیەكە دەیەوێت بە بێ‌ خوێن و بە بێ‌ تفەنگ , چاكسازی لەسەر ئاستی گشتی بكات , ئەمەش پێویستی بە كات و كاركردن هەیە , چونكە وەك دەوترێت 22 ساڵە گەندەڵی بوتە سیستم و زۆریك لە جومگەكانی حكومی بەڕێوە دەبات , كەواتە ئەگەر گۆڕان قۆناغێكی نوێ‌ بوبێت ئەوا ئێستا لەبەردەم لێشاوێك پرسیار و فشارێكی قورسی دەنگدەری خۆیەتی ... كەواتە چی بكەین بۆ ئەوەی وەڵامی ئەم پرسیارانە بدەینەوە ..؟
( بەرە و دەسەڵات ) ئەو دروشمە بوو كە گۆڕان هەڵیگرتبو , لە ئێستاشدا بەشدارە لە حكومەتی بنكە فراوان و بە چەند پۆست بەشدارە , گۆڕان چی كرد ..؟ گۆڕان هیچی نەكردوە جگە لە چەند پۆستێك ..؟ گۆڕان ناتوانێت قۆناغی پارتی و یەكێتی تیپەڕێنێ‌ ..؟ ئەمانە و چەندین پرسیاری تر ڕوبەڕوی ئەم بزوتنەوەیە بوەتەوە , ئەوەی گۆڕان كردوەیەتی وەك سەرەتای دەركەوتنی قۆناغێكی نوێ‌ , ئەوە لای دەنگدەرانی ناخوێنرێتەوە و فشارێكی گەورە هەیە , داوای دەستكەوتی زیاتر لەم بزوتنەوەیە دەكرێت , لە نێوان دەنگدەر و لایەنگران و ڕەخنەگرانی بزوتنەوەی گۆڕاندا سپەسێك دروست بوە , یان با بڵێن وەڵامەكان وەك پێویست ناگاتە هاوڵاتی , وە یەكەم چاودێر بەسەر بەشدار بونی گۆڕان لە دەسەڵاتدا , دەنگدەرەكانی خۆیەتی , لە ئێستادا لە چوارچێوەی بەرنامەیەكی دراسەكراودا گۆڕان دەیەوێت هەموو ئەو كەسانەی لە پۆسەتەكاندان , بهێنێتەوە بەردەم دادگای خەڵكیەوە و بهێنێتە بەردەم هاوڵاتیانەوە , دەتوانین بڵێن لە ئێستادا زۆرترین سیمنار و بەرنامە و جوڵە بۆ وەڵامی ئەم پرسیارانە بزوتنەوەی گۆڕانە , بە جۆرێك بە هەموو حیزبەكان بە قەد بزوتنەوەی گۆڕان بەرپرسەكانی نەهێناوەتەوە بەردەو هاوڵاتی , بۆ ئەوەی پرسیاری خۆی بكات , هەر لە سەرەتاوە لە میدیای باژێڕەوانی سلێمانیەوە بەرنامەیەك هەبوو كە هەموو وەزیر و پەرلەمامنتار و لێپرسراوەكان بهێنیتەوە بەردەم خەڵك و بە بێ‌ سانسۆر هەموو پرسیارانە بكرێت كە دواجار دەبنە پرسیاری شەقام , ئەم گەڕانەوەیە بۆ بەردەم خەڵك هەموو میدیای مەكۆكانی گرتەوە , دواجار بۆ ئەوە گشتی تر بێتەوە و بچێتە هەموو ماڵێكەوە , لە كەناڵی ك.ن.ن ەوە بەرنامەیەك ئامادە كرا , كە هەموو ئەوانەی چی پرسیارێكیان هەیە , ڕوبەڕوی وەزیرەكانی بكەنەوە , وە بۆ ئەوەی ڕونتر بێتەوە كە ئایا ئەم وەزیرانە هیچیان كردوە , چی كراوە بۆ ئەوەی حكومەتی هاوڵاتی دروست بكرێت و سەرەتایەك دابنرێت بۆ ئەوەی  كۆتای بە گەندەڵی بهێنرێت .
(ئێوە ئەوان) و لەگەڵ داباندا پریسارە گشتیەكان ڕو بەڕوی وەزیرەكان دەكرێتەوە , كە تاكە سەرەتایە كە بزوتنەوەی گۆڕان زۆر بە كراوەیی و بێ‌ سانسۆر دەیەوێت بگەڕێتەوە بەردەم داگای خەڵك , ئەمەش وا دەكات كە ئەم بزوتنەوەیە پڕ جوڵە ترین حیزب و نزیكترین حیزب بێت لە شەقامەوە .
ئەگەر گۆڕان توانیبێتی :
1. لە بەرامبەر شەڕی داعش و ئەو كێشە دارایی و ئابورییەی توشی كوردستان هاتوە , بوبێتە كۆڵەكەی سەرەكی بۆ كۆتای هێنان بە فێڕوانی داهات و گیڕانەوەی چەندێن ملیار دینار بۆ خەزێنەی گشتی , ئەوا ئەو كەمە موچەیەی دەدرێت ئەگەر گۆڕان نەبویایە چاكسازی و ناچاركردنی پارتی یەكێتی بەم بەرنامانە , ئەوا ئێستا ئەو موچەیەش نەدەبوو , سەیری بەرنامەی ئێوە ئەوان بكەن لەگەڵ وەزیری دارایی .
2. گۆڕان توانی ڕێكەوتننامەی ستراتیژی هەڵبوەشێنێتەوە , كە كونكرێت كردنی دۆخی هەرێم بوە لە سایەی حكومێكی دابەشكاری و باڵادەستی حیزب و مەسئول .
3. گۆڕان توانی لێپرسراوی لە دەستكەوت و گەندەڵیەوە بگۆڕێ‌ بۆ لێپرسراویەتی هەقیقی .
4. گۆڕان توانی هاوڵاتی و شەقام بكاتە چاودێرێكی سەرەكی بەسەر كۆی دەسەڵاتەوە .
5. گۆڕان توانی ئەو دیوارە بڕوخێنی كە هەر دەبێت كوڕی مسئول و ئاغاكان , بچنە ناوەندەكانی دەسەڵاتەوە , توانی كوڕی هەژار لەسەر بنەمای توانا و لێهاتوی كەسەكان بنێرێتە ناوەندەكانی دەنگدانەوە .
6. گۆڕان لێپرسراویەتی گۆڕی لە دەستكەوتەوە بۆ بەرپرسیاریەتی .
7. گۆڕان لە هەوڵی یەكخستنی هێزی پێشمەرگەدایە و دەیەوێت هێزێكی نیشتمانی دروست ببێت و جیای بكاتەوە لە حیزب و حیزب دابماڵی لە پارە و چەك و هەردوكیان بخاتە سەر حكومەتێكی دامەزراوەیی و وە هەموو هێزەكانی خستونەتە بەردەم ناچار بون بەم پلانە .
8. چەند ین پاكیج و پڕۆژەی پێشكەش بە حكومەت كردوە تا كار بۆ چاكسازی بكرێت .
9. پەرلەمانی لە پەرلەمانیكی حیزبی نوستوەوە گۆڕی بۆ پەرلەمانیكی هەمە ڕەنگی چالاك .
چەندین كاری تر , بەڵام دەنگدەری و ڕەخنە گرەكانی , بەردەوام داوای زیاترلەم بزوتنەوەیە دەكەن , بۆیە ئێوە ئەوانی ك.ن.ن و سیمینار و گەڕانەوەكان بۆ بەردەم پرسیارەكانی خەڵك , سەرەتای دەركەوتنی باڵادەستی چاودێری شەقام و گەڕانەوە بۆ بەردەم دادگای هاوڵاتیانە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە