کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


مەسعود بارزانی لە بیری چوو لە ئەمەریکا باسی دەولەتی کوردیی بکات

Saturday, 16/05/2015, 20:05


لە مەسعودیان پرسی بۆ دەوڵەتی کوردییت رانەگەیاند، لە وەڵامدا وتی: لە بیرم چوو! توخوا ئەمجارە، کە چوومەوە بۆ ئەمەریککا بیرم بخەنەوە، چونکە پیر بووم و  بیرم خراپ بووە!
----------------------------
سوێند به‌ یه‌كپارچه‌یی خاكی عیراق
راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی كوردی له‌ ئان و ساتد دایه‌

له‌م هات و هوت و پەیدابوونەی داعش و بێ‌هه‌ڵوێستی  حیزبه‌كانی هه‌رچوار پارچه‌ی كوردستان،كه‌ هه‌موویان تێكڕا  به‌شێوازێك بوونەتە هاوپه‌یمانی یەکتر، تا گەیشتۆتە ئەو ئاستەی لە ژێرەوە ڕێككه‌وتنی نهێنییان هەیە و دوور لە بەرژەوەندی گەل، گەلیان فەرامۆش کردووە، ژێر به‌ ژێر و  بوونه‌ سێبه‌ر  موجامه‌له‌ی  بێ ئه‌ملاو ئه‌ولای حیزب و بنه‌ماڵه‌ ده‌كه‌ن كه‌ به‌درێژایی مێژووی گرێدراوی داگیركه‌رانن بوون.
كه‌واته‌ تێكڕای حیزبه‌كان خۆیان یان  له‌ رێگای پارتیه‌وه‌ ئه‌وانیش گرێ دراوی ده‌وڵه‌تانی درواسێی نه‌یاری سه‌رسه‌ختی كوردن.
‌  حیزبه‌كان به‌ده‌ستی دوو پارتین و له‌‌م كه‌ین وبه‌ینه‌شدا زوڵمه‌ له‌ به‌شێك له‌و ئه‌ندامانه‌ی كه‌ئه‌ندمامی  حیزبێكی به‌ ڕواڵه‌ت تاسه‌ر ئێسقان دژی پارتین، به‌ڵام سه‌ركردایه‌تی حیزبه‌كه‌یان خه‌ونه‌كانیان سه‌رو ژێر ده‌كات.
 بارزانی وه‌ك پیشه‌ی چه‌ند ساڵه‌ی هه‌موو به‌هارێك خه‌ونی ده‌وڵه‌تی كوردیمان  به‌چه‌ند لێدوانێكی  ئاگرین چه‌ند هه‌نگاوێك بۆ نزیك ده‌كاته‌وه‌. بارزانی بێ خه‌به‌ره‌ له‌وه‌ی  له‌ژێر ڕه‌حمه‌تی سیاسه‌تی حه‌كیمانه‌كه‌‌یدا خه‌ریكه‌ مووچه‌ وه‌رگرتنیش له‌كاتی خۆی خۆیدا ده‌بێته‌‌ خه‌ونی شاعیرانه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
بارزانی ئه‌مجاره‌ش گه‌ڕایه‌وه‌ له‌ ئه‌مریكا وده‌لێن له‌دڵی خۆیدا هه‌ڕه‌شه‌ی كردوه‌ و له‌ ئۆباماو دارو ده‌سته‌كه‌ی سوێندی به‌ یه‌كپارچه‌یی عێراق خواردوه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی كوردی ڕاده‌گه‌یه‌نێت.
كه‌سێكی نزیك و ئاگادار له‌ سیاسه‌تی ئوباما ده‌ڵێ..جارێكی تر بارزانی داوای چه‌ك و هاوكاری كرد له‌ ئه‌مریكا كردوه‌ له‌كاتێكدا خۆی پێش سردانه‌كه‌ی بارزانی ئه‌م برگه‌یه‌ بوونی هه‌بوو له‌ بریاره‌كانی كۆنگرێس‌.
شاردنه‌وه‌ی شكستی سه‌فه‌ره‌كه‌ی به‌ داواكاردنی چه‌ك قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه‌
ئه‌وه‌ گریمان چه‌ندین ته‌ن، چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی هاتن، چاره‌نوسی ئه‌م چه‌ك و هاوكاریانه‌ش وه‌ك ئه‌وانی پێشوو تر ده‌بێت، یان له‌ ژێرزه‌مینه‌كانی بنه‌ماڵه‌ی بارزانیدا هه‌ڵده‌گیرین بۆ ڕۆژی ڕه‌ش، یان له‌ بازار ڕه‌شدا ده‌فرۆشرێن.
ڕاسته‌ چه‌كی باش و پێشكه‌وتوو پێوسته‌ بۆ پێشمه‌رگه‌و به‌رگری كردن، به‌ڵام له‌وه‌ گرنگتر، باش كردنی ژیان و گوزه‌رانی پێشمه‌رگه‌یه‌.
هه‌موو تاكێكی كورد ئه‌و ڕاستیه‌ ده‌زانن كه‌ پاره‌ هه‌یه‌..به‌ڵام له‌سه‌دستی كۆمه‌ڵێك مافیای حیزب و بنه‌ماڵه‌ دایه‌.
ئه‌و سه‌رمایه‌ی كه‌ ئێستا لای حیزب و بنه‌ماڵه‌كانه‌ به‌شی ئه‌وه‌ ده‌كات، مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌..ده‌ بارته‌قای ئێستا بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە