کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


یە دەستە گوڵ ئەڕای خانمی سەردار سەرداران کوردستان

Saturday, 16/05/2015, 19:58


ساڵ ، ساڵی ١٩٧٩ و شار ، شاری سەقز و دۆخ ، دۆخی ڕەوینەوەی تەم و مژی دەسەڵات چەپەڵ ڕەزاقولی تاران وەبان سەر مەردم کوردستان بوو. مەشخەڵ سەربەستی و ئازادی خوەش خوەش دائیسا و تیشک ڕووناکی وە گشت لا بڵاڤ ئەکرد . کەنیشک و کوڕیەل خێل و هۆز کوردیەل ، سروودی ئازادی ئەچڕین و جە زەوماوەندی سەرفەرازی ، شەڕی سەرچوپی و گاوانیی ، وەگەرد یەکتریان بوو. ژیلەمۆی کوانوو و وەجاخ کوردەواری کڵپە و گڕی سەندبوو . دێوەزمەی تاران تەس درابوو و جە هەمبەر لافا و گڕکانی خرۆشاوی کۆمەڵانی کوت و زنجیر پسین وڕاپەڕیو ، بۆڕ درابوو . ڕۆژیەل ، ڕۆژی ڕاپەڕین خوەش و بە پێز ، شەویەل ,  بە دەم چیرۆکی کۆن و کەونئارا و شەونامە دەرباز ئەبوون . حەمە جەزا ماڵی ئاوا و بەهەشت جیگا بووت ئاواز و گۆرانی داستان دۆت و خوشکە شیرینەکەی کوردستان ، خوشکە لەیلا ، ئەڕامان ئەچڕی . 
گیان بەرز قارەمان و بووکە ئازا و ئازیزەکەی کورد و کوردستان ، لەیلا ، جە بان کیف نەکەرۆز و وەنەوشە نیشتەوە و لە ناو هەرا و بگرە و بەردەی شەڕی مامەشا و جاقل و کەلی سەرا و شریخە و قاسپەی چەکی کوڕە بارزانی و ئەفسەرانی ئازادی و هیوا و سەردارانی سەرداری هۆز ، بووگە میوان دڵ و مژی کەیلی ئازادی خاک و خەلک ، لێو بە بزە و چاو گەش و ڕوون وینەی هیوای، ڕازاوە وە  بەرگی بووکێنی سەردار وسیخمەی خانمانەی کوردانەی ، ئاڵای ئازایەتی و ئازادی ئەڕامان وە دیاری هاورد .
لەیلای بەغدای تاوان بەزێن ، لەیلای پێشمەرگەی کوردستان ، لەیلای سەردار ، سەردار خانمیەلی سەرداران کوردستان ، لەیلای ئازاتر جە ئازایەتی ، لەیلای گڕەمەشخەڵانی تووڕەیی بە ڕووی دیوەزمە نگریسەکەی بەغدای تاوان و تاوانکاریی مێژوو، لەیلای گیانی پاکی خانمە باش پەهلەوان و لەهەنگێن دمدم ، لەیلای کانگای ئەڤین و خۆشەویستی خاک و خەڵک و مرۆڤ ، ئەڕامان فێرگەی ئازایەتی و نەبەزی و کوردێنی بوو . جەو دەم و ساتەدا فێرگەی خۆشکە لەیلا لە سەقز ، یەکەم هەنگاوی لەیلایانە بوو ئەڕای تواو لەیلایەلی پێڕەوی لەیلا . فێرگەی خوشکە لەیلا لەو شارە ، چەپکە گوڵئ خوشەویستی و ڕێز و پێ زانینمان بوو ئەڕای ئەستێرە پڕشنگدارەکەی پێشڕەی خانمەکانی کوردستان . چۆکمان دادا و سەرمان نەوی کرد و دەستی پیرۆز و چاوی ساڕێژ لە هیوا و ئاوات شاژنە گاوەرەکەی کوردستانمان ماچ کرد و چەپکە گۆڵەکەمان پێشکەشی کرد . 
بەیانیان ئەڕای کوڕیەدل ، دوانیوەڕۆ پەی کەنشیک گەل و ئێوارانیچ ژ مێران ڕا ، وانەی کوردی جە فێرگەی خوشکە لەیلا و بە گیانی خوشکە لەیلایانەوە ، دائەدرا . فێرگەی خوشکە لەیلا  ، ژمارەیەک لەیلای سەردەمی پەی ژیانی جەنگاوەرانەی لەیلایانە فرچک دا و ژمارەیەک ژ وان لەیلایان  ێن کوردان ، خوە گەهاندنە ئاسمانی تژی ژ ئەستێرەی لەیلایانە و تەوار ئاسا بوونە دەستە خوشکی بەئەمەگی لەیلاکەی کوردستان و بەرگی پیرۆزی لەیلایانەیان پۆشی ، پیرۆزی ژ وان و ڕێز وپێزانینیچ ژە مەڕا مای . مەستوورە شاسواری، تەوار ، گرەوی لە دەستەخوشکەکانی بردەوە و یەکەم کەس بوو کە لەیلا ئاسا بە ڕووی نگریسی دێوەزمەی ڕەشی ڕەش پۆش و ڕەش و ڕژد دڵ و بوودەڵەی تارانا هەڵ شاخایەوە و بە پەیکەری گوللە ئاژین کراوی ، شەقڵ و مۆرکی ڕووڕەشی مێژووی مرۆڤایەتی نووسان بە ناوچاوانی دێوەزمەکەی تارانەوە . لەیلا بەغدای تاوانی بەزاند و تەواریش تارانی تاوان درۆ. 
جە قووڵایی مێژوو و ڤەشتی هەتا خانمەکانی دمدم و لەوانیشەوە بۆ خانمی خانمانی سۆران و جاف هەتا لەیلا و تەوار و تێکڕای لەیلا و تەوارەکانی کوردستان بە دویاندا ، کورد ماڵی بە ئاوەدانی و وەجاخ ڕۆشنی ماوتەوە و هەر ولۆ دێ بمێنێ ژی . سپا و کاروانی کارامە و بەوەجی لەیلایەل کوردستان ئیڕۆ خوەش ئەمەشن و ئاکاری لەیلایانەیان کوردی سەربەر و سەرفراز کردوە جە ناو مرۆڤایەتی دا . سپاس و ڕێز پێزانینی هەموو جیهانیان پێشکەش بێت ، نەخاسما جە لەیلا قاسم ، کاروان سالاری ئەم سەردەمەی خانمە بەرز و پێرۆزەکانی کوردستان . 
بلا خامە و بەهرە و هونەر جە کوردستان ، لەیلا و گشت لەیلایەل تریش ئەڕامان بڕازێنەوە وەک ئەوەی شیاویانە و فیرگەی خوشکە لەیلا ببێتە هێما سی زارۆلە و منال یەل کورد و کوردستان پەی گیانی ئازایەتی و مێرخاسی و ئازادی .  


کاردۆخ
کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە