بەیانی سامی عەبدولڕەحمان لە ئەمریکا کاری چیە؟
Saturday, 16/05/2015, 19:34
دوای ئەوەی قوباد تاڵەبانی کرا بە نوێنەری یەکێتی لە ئەمریکا و بەیان لە بەریتانیا وەك نوێنەری پارتی کەوەك خۆیان پێیان ئەڵێن نوێنەری حکومەتی هەرێم لەسەر بنچینەی پەنجا بە پەنجا کاریان پاراستنی بەرژەوەندیەکانی هەردوو حزب و بنەماڵەکانیان گرتە ئەستۆ،ئەو کات وا خۆیان نیشان ئەدا کەئەمان خەمخۆری کوردن و گوایە کار بۆ نەتەوەو گەلی کورد ئەکەن.کەئەمەش گەلێ لەڕاستیەوە دوور بوو. بۆ نمونە ،بەیان لەشاری لەندەن خوێندگایەکی کوردی هەیە کە چەندین جار هاموو شۆی بەیانیان کردبوو بۆ مەبەستی دابین کردنی بەشێك پارە بۆ مامۆستاو کارمەندەکانیان،بەتایبەتی دوای ئەوەی فەندی دەوڵەوتیان نەمابوو،کەچی ئەم بەیانە هەموو جارێ بەڵێنی پێدا بوون کەوا پشتگیری ماددیان لەلایەن پارتیەوە بۆ مسۆگەر ئەکا. مەخابن ئەم کەسە جگە لەدەستی دەستی بەوان ،کەئەمەش پیشەی پارتی و فەلسفەکەیانە هیچی تری بۆ نەکردبوون. لەو ماوە زۆرەدا تەنها بۆ جارێکیش نە بەیان و نە پارتیەکەی یەك قڕانیان نەدا بوو بەو خوێندگا کوردیە.
بەیان وەك ئاری هەرسین کەوا باوکیان بەدەستی پاراستنەکەی پارتی لەناو بران،کەچی لەجیاتی هەڵوەستەیەکی جوامێرانەیان بنوانایە،لێ ئەمڕۆ بونەتە سێبەری دۆلار و پلەو پایە. لای ئەمان پارتی و بنەماڵەو مەسعود زۆر پیرۆز و هێڵی سوورە. کێ هەیە بەدوای بکوژی باوکی هەنگاو بنێ و دەست خۆشی لەو بکوژە بکا،مەگەر تەنها مرۆڤی لاژك و نەزان و گەمژە،دەنا ئەبوو بەیان و ئاری و نمونەکانیان پارتی و مەسعودیان قاو بدایە و داوای دادگایی کردنیان بدایە.نەوەکی بەو پلەو پایە کارتۆنیە ڕازی بوونایەو وەك کۆیلە و بوق لێدەرانی ئەو پارتە چاوەڕوانی فرمانی مەسعود بن.
مەسعود بارزانی وەك کەسێکی ترسنۆك و شەرمن کە تا ئێستا ناتوانێ خانەوادەکەی بە میلەتەکەی بناسێنێ کەلەهەمان کاتیشدا ئەو بوێرییەی نیە کاتێ سەردانی ووڵاتانی دەرەوە ئەکا لەگەڵ خۆیدا بیبات ،کەئەمەش بەشێکە لە ئەتەکێت و پرۆتۆکۆڵی هەموو سەرۆکێك کاتێ سەردانی ووڵاتانی تر ئەکەن. لێ مەسعود ئەوە بە خانەوادەکەی ڕەوا نابینێ کەئەمەش ڕەنگدانەوەیەکی نێگەتیڤی لای بەرانبەر دروست کردوە کەوا کورد بەو شێوەیە بناسن لەچاو و مامەڵەی مەسعود و بنەماڵەکەیەوە کە گرنگی بە بوونی ئافرەت و ڕەگەزی مێینە نادەن.ئەم مامەڵە خراپەی مەسعود بۆ ڕەگەزی مێ جگە لەهزری دواکەوتووی خۆی و بنەماڵەکەی نەبێ بەهیچ جۆری بەدوور و نزیك هیچ نەریتی کوردەواری خۆمان نیە و پێوستە ئەو ترسە بشکێنێ کەهەر ئەوەش بوو مەسروری کوڕی هەستا بە تیرۆر کردنی سەردەشت تەنها لەبەرئەوەی نووسینێکی تەنز ئامێزی نووسی و داوای کردبوو بیکەن بە کوڕی خۆیان.
مەسعود تەنها بۆ ئەوەی بۆشایی دیموکراسی پڕ بکاتەوە لە ئەمریکا ئەم کچەی لێرە تاعین کرد تەنها بۆ ئەوەی کاتێ هاتن بۆ ئەمریکا لەگەڵ خۆیان بیگێڕن و بە ئەمریکیەکان بڵێن ئەوەتا ئێمە دیموکراتین و تەنها سمێڵ بابڕمان لەگەڵ خۆمان نەهێناوە،بەڵکە ئەوەتا ئافرەتمان لەگەڵدایە . ئەمە تەنها هۆکارێکە بۆ ئەوەی تێبگەین کەبۆچی ئەو پلەو پۆستە درا بە بەیانی سامی عەبدولڕەحمان. دەنا ،دەنگۆی ئەوە هەبوو دوای ڕۆیشتنی قوباد جێگرەکەی شوێنێ بگرێتەوە کەو ئەویش خۆی بۆ غولامی ماڵی مەلا مستەفا ناوزەند ئەکرد. دەسکۆ شێروانی لای هەموو کەس ووتبووی دوای قوباد خۆم ئەبم بە نوێنەری پارتی و مسۆگەر ئەو پۆستەم ئەدەنێ. کەچی وا دەرنەچوو ،هەر بۆیە دوا جار دەسکۆ کەوتە ڕەخنە لەم پارتە و لەکوردستانپۆست جارێك ناوی بینرا لە کامپینیك دژ بە بنەماڵەی مەسعود و پارتی.
وەفدەکەی بەناو حکومەتی هەرێم کە مانگی ڕابردوو هاتن بۆ ئەمریکا وا هاتن کەوا دەوڵەتۆچکەیەك بۆ کورد ڕابگەیەنن،کەچی ئەوەندە بوێری و ئازایەتیان نەبوو بە بەیانیشەوە تەنها پۆشاك و جلی کوردی لەبەر بکەن.داخۆ ئەو وەفدە نەتوانن جلی کوردی لەبەر بکەن،ئاخۆ ئەتوانن دەوڵەوت بۆ کورد ڕابگەیەنن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست