کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


ديسانەوە لەت بوون

Saturday, 16/05/2015, 19:30



ريخراو بريتيە لە گروپێكى يەكگرتو كەبروايان بە بابەتێكى گرنگ هەيە وەكاردەكەن بۆ سەرخستنى ئەو بابەتە پێكەوە  بەلاَم ئەمرۆ لە كوردستان چەندين رێخراو هەن بونەتە پاشكۆى حیزبە كان  بۆ بەرژەوەندى هەندێك كەس تاوەكو خۆيانى پێوە هەڵ كێشن واى بلاَو كەنەوە كەئەمان خەباتى خۆ بەخشي دەكەن بەلاَم بێئاگا لەوەى كەئەم رێخراوانە كارى تيم گەريان ئەوێت نەوەك تاكە كەس 
لەناو خودى ئەو رێخراوانەدا چەندين ناكۆكى زەق بونەتەوە لەلايەك لەبەر كەم ئەزمونى ئەندامە كانيان وە ساويلكەى سەركردەو بەرێو بەرە كانيان كەناتوانن چارە سەرى كرفتە كانيان بكەن  ئەم جورە كەسانە كەناتوانن ناكۆكى نێوان برادەرە كانيان چارە سەر بكەن بگەنە رێك كەوتن چۆن دەتوانن لەخەمى گرفتێكى وەك ناساندنى كەيسى نەتەوەيەكدا بن ؟ياخود بەئەنجام گەياندنى پرسێكى گرنگدا ئيش بكەن ؟ ئاخر هەموو كێشە سياسيە كانى ئەم هەرێمە بەدەست خەڵكى ئاوهاوە گير يان خواردوە بۆيە ئەمە حاڵى ئەم نەتەوەيەيە پێشينان راستيان گوتوە كە فەرمويانە ئەگەر
( قەلە رەش پێشرەوى گەل بێ ئەبێت ئەو گەلە چوار پەلى شەل بێت ) 
بەراستى  ئەمە نەتيجەى سياسەتى سەقەتى ئەم بەناو رێخراوانەيە .
من لێرەدا باسي رێخراوێكى گرنگى وەك (كوردۆسايد-چاك ) دەكەم  كەجێگەى شانازيە و چەندين كارى گرنگيان كردوە لەبوارى ناساندنى جينۆسايدى گەلي كورد بە جيهان كەلە نزيكەوە ئاگام لە وردە كارى ناو ئەو رێخراوە يە بەحوكمى هەندێك برادەر
 كە ديسانەوە ئينشقاقيان تێكەوتوە تەوە و خەريكە لەبەريەك هەڵدەوشێن هەرجارە و بەبيانويەك لێرەو لەوێ هەندێك برادەرى ناو ئەو رێخراوە  پەراوێز دەخرێن لەو رێخراوە ئەكرێنە دەرەوە  كودە تايان بەسەردا دەكرێت  و باڵ باڵێنى حزبي خۆى زەق و زۆپ دەكاتەوە ئەو رێخراوە دەكەنە داردەستى ئەم گروپ و ئەو گروپ  ئەوەى من ئاگادارم لەو ر\ەفيقانەوە كەئەندامى ئەم رێخراوەن  ئەمە سێهەمين جارە كە ئەم رێخراوە لەت دەبێت وە يەكێك لەكۆميتەو لقەكانيان پەراوێز دەخەن وەيان گروپێك دەستەى كار گێرى پاوان دەكە ن ئەوەخۆشە لەناو ئەم ر\ێخراوەدا پارە و پول و دەسەلاَت نيە دەنا هەمو مانگێك جارێ دەبويە شەرى ناوخۆ 
زورجاريش ئەم لەتو كوت بونە نيشانەى زيندويە لەناو ئەو رێخراوانەدا خوێنى تازەيان وەبەر دەهێننەوە لەو قەتيس بونە چەق بەستويە رزگاريان دەكەن بەلاَم مەهزەلەكە لەوەدايە بەهۆى ئەو لەت بونەوە ئەوەندەى تر ئەم رێخراوە بچێتە زێر كۆنترۆڵى حزبەوە لەلايەن حزبە كانى باشورەوە رێنماى بكرێت وەبەيەكجارى نوزەى لێ ببرن بيتاسێنن كەئەمەش چاوەروان كراوە 
ئومێدەوارم ئەم رێخراوە بەخۆيدا بچێتەوە كونگرەى نوێيان خوێن وەبەر دەمارە كانيان بكاتەوە وەچالاك بن بتوانن بەردێك وەسەر بەردێك بخەن كە جێگەى خۆشحاڵى بێت بۆ كەس و كارى قوربانيان وەشتێكيان بۆ بكات وەك پرسي بەسزا گەياندنى جاش و موستە شارە كان و بەرەو پێش بردنى پرسي ئەنفال و جينۆسايد وە ناساندنى ئەو كەيسە بە دونياى دەرەوە  وە فشار خستنە سەر دەوڵە تان بۆ بەجينۆ سايد ناساندنى ئەم كەيسەو دوربون لە لێكترزان 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە