رۆڵی ریكخراوە مەدەنیەكان لە ئامادەكردنەوەی دەستوری كوردستان
Saturday, 16/05/2015, 19:20
وەك لە لیژنە بیست و یەك كەسیەكەی ئامادەكردنەوەی دەستوری هەریمی پەرلەمانی كوردستانەوە دەردەكەویت ، خەڵك زۆر گەشبین نییە لە سەلیقەیی كاری ئەو لیژنەیە، و ئەوەندە خەڵكی حزبی و لایەنگرانیان تیدایە هیچ پسپۆریكی پرۆفیشناڵی ئەكادیمی بی لایەنی تیدا نابینریت . بۆیە ململانیكە ئەوەندە لەسەر ئایدیۆلۆجیا و جیگە و پیگەی سەركردەكان دەبیت نیو ئەوەندە لەسەر سیستمی سیاسی و دوا رۆژی كوردستان نابیت، ئەمەش مەترسیەكی گەورە لە دروستی چۆنیتی دەرچواندنی دەستوریكی گونجاو بۆ كوردستان دینیتە ئاراوە . دیارە سی ئەندامی ئیسلامی سیاسی و حەوت موحافكار و یانزەی جۆربەجۆری پاشخان نەبینرا و نەزانراو بە پشتگیری حزبانیك كە تا ئیستا دەیان سازشیان لی بینراوە لەسەر تەنانەت بنەرەتیترین بنەما و ئامانجی حزبەكانیان نەك كوردستانیش بە گشتی، وای لیهاتوە ترسیكی زۆری خستۆتە دڵی چاودیران و دڵسۆزانی رەوتی سیاسی كوردستان .
لە بارودۆخیكی سیاسی و ئابوری و كۆمەڵایەتی و رۆشنبیری ئەمرۆی كوردستان و توشبون بە شەری داعش لەم كاتەدا . جیانەكردنەوەی دین لە دەوڵەت و نەبونی سیستمیكی عەلمانی لە لایەك و، زاڵبونی عەقڵی موحافزكارانە و پاراستنی بەرژەوەندی هاوبەشی نیوان حزبە بە ناو عەلمانیەكان و حزبەكانی ئیسلامی سیاسی، وا پیشبینی دەكریت كە رەنگدانەوەیەكی كاریگەری لەسەر كار و بەرهەمی ئەو لیژنەیە هەبیت و، دیارە لە پیناو مەبەست و پایە و ئامانجی تاكە كەسی و حزبی، چاوپۆشی بكریت لە بۆچونی راست ودروست و ئامانجی چارەنوسسازی خەڵك بە تایبەت لە بواری جۆر و ناوەرۆكی سیستمی سیاسی و دوا رۆژی كوردستان دا .
بە پیی بەندەكانی پرۆژەی دەستوری هەریمی كوردستان كە لە زۆر لاوە برگە و بەندەكانی دەستوری عیراق خۆی فەرز كردوە بەسەر ناوەرۆكەكەیدا، دەكریت لەم ئامادەكردنەوەی دەستوردا خۆ لەو كارە سەلبیە بەدوور بگرین و حساب بۆ پیشهاتی تازەی ناوچەكە و كوردستان بكەین . لە مادەی شەشی پرۆژەی دەستور كتومت وەك مادەی دووی عیراق لە دوو بەندا كە لەسەر یاسا دانان دانراوە تییدا هاتووە، دەبیت ناكۆك نەبیت لەگەل حوكمە نەگۆرەكانی ئیسلام و بنەماكانی دیموكراسی و ئەو ماف و ئازادیە بنەرەتیانەی كە لە دەستورەكەدا هاتووە . ئەمەش تیكەڵیەكی تیدایە كە تائیستا عیراق پیوەی دەناڵینیت و، یاساكان بە شیوەیەكی لاستیكی دەداتە دەست زۆرینە و لایەنی بەهیزی دەسەڵاتەوە . بۆیە پیویستیەكی سەرەكی ئامادەكرنەوەی دەستور لە گۆرینی مادەی شەشەمدایە، زیاتر لە خۆ خەریك كردن لە ئەرك و ئالیەتی هەڵبژاردنی سەرۆكی هەریم كە هەموو چاوی تی بریوە و، دەبیت بی هیچ سازش و مشتومریك لە سەر سیستمیكی عەلمانی پەرلەمانی دیموكراسیخوازانە یەكلا ببیتەوە .
ئەوەی جیگەی شك دروستكردنە بۆ خەڵك جۆر و بیركردنەوەی ئەو لیژنەیە كە بە پشتخانی حزبەكانیان دەچنە گفتوگۆكانەوە . بۆیە پیویستە، ریكخراوە مەدنیەكان و خەڵكانی پسپۆر و بە توانای تایبەتمەند بە جۆری دەستور و خویندنەوەی كۆمەڵگە و بارودۆخەكەی لە كوردستاندا زۆرن، بەڵام زیاتر بەرژەوەندی خەڵكیان دەویت و پشتگوی خراون بەتایبەتی پسپۆرانی بواری یاسا و دەستور لە دكتۆرە ئاكادیمیەكانی زانكۆكەكانی كوردستان دوور لە و لیژنەیە بە هاوكاری و هاوبەشی یەكتر و لە كۆبونەوە و كۆنفرانسی جیاجیاوە رۆڵی خۆیان بگیرن لە كاریكی چارەنوسسازی ئاوها و دەتوانن رای گشتی ئاگادار بكەنەوە و بە وردی و بە نارەسمی ئەگەر جیگەی ئەو لیژنەیەش نەگرنەوە با فشاری خۆیان بكەن بۆ چەسپاندنی راو بۆچونە راستەقینەكانیان و خەڵكی لی ئاگادار بكەنەوە و لۆبیەكی فشار دروست بكەن و مەهیڵن حزبەكان لە پرۆسەیەك كە بە چارەنوسسازترین كاری ئەمرۆ و دوارۆژی كورد دەبینریت تاكرِەوی تیدا بكەن .
بۆیە، ئەركی ئەمرۆی ریكخراوە مەدەنیە راستەقینەكان و خەڵكی دڵسۆزی پسپۆری ئەو بوارەیە كە رۆڵی خۆیان بگیرن و نەهیڵن تەنها ئەو لیژنەیە بەو هەموو كەموكورتیەوە تەنها بەرپرسی چارەنوسی دوارۆژی گەلەكەمان بیت . ئیمەش وەك ریكخراوی ئەكادیمیای سیاسەت و هزری دیموكراسی بانگهیشتی ئەو پسپۆرانە دەكەین كە لیژنەیەكی تایبەتمەند دروست بكریت و كاری دارشتنەوەی دەستور بگریتە ئەستۆ و ئەگەر پیویست بوو هاوكاری لیژنەكەی پەرلەمان بكەن و دەستوریكی مۆدیرنی گونجاو بۆ كوردستان ئامادە بكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست