کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سەرکردە جنێویدا،تاکی جنێوفرۆش بەرهەم دێ

Thursday, 14/05/2015, 20:04


" ئەو کەسانەی رەخنەی تووندووتیژلەسەر وتارەکانیان لە دەسەڵات دەگرن، ئایا دەکاتە ئەورۆژەی کە چەکدارەکانی بارزانی ئیزەدیەکانیان ڕادەستی داعش کرد؟؟ "
شەهیدی فیداکار،، قازی موحەممەد،، وێنەی هەموومان مرۆڤ بوو، مرۆڤیش رەخنەی لێدەگیرێ. ئەوبەرێزەش جێگای رەخنەیە. پاش رووخانی کۆمار لەشاری مهابادوبەستنی کۆنگرەی دووی حیزبی دێمۆكڕات بە بێ نەمر پێشەوا،میراتگرەکانی وشەی،،، بەزیووترسنۆکیان بۆ بەکار هێنا! بەڵام ئەو رستەیە نەبووسەردێڕی پەیرەوپڕۆگڕامی کۆنگرەولایانبرد.
دوو: هەرلەوپەیوەندیدا پێشوا،،نازناوی شاعیری میللی،، بۆ نەمر، هێمنی موکریانی بەخشی. جیاوازی پێشەواومەڕحومی دوکتور قاسملوو، لەوەدابووکە، دوکتورقاسملولەبەر جیاوازی فکری سیاسی بە مامۆستا هێمنی دە گووت: جاشی میللی!(ئەوهەڵویستەی قاسملووبە پێچەوانەی هەلویستی نەمر پێشەوابووکە نازناوی شاعیری،، میللی،،دابووبەهێمن) 
سێ: دوای شەهیدبونی پێشەواوهاوڕێیانی یەکەم کەس کە بە شەهید پێشەوای گووت: خوێڕی وترسنۆک! مەلامستەفای بارزانی بوو. چون ڕەگەڵی نەکەوت.
چوار: جیاوازی نەمر ،، هێمنی موکریانی،، لەگەڵ مەلاعەوڵای حەییاکی لەوەدابوو، کە هێمن قەت قسەی سووکی بە مەڵاعەوڵا نەگووت، لە حاڵێکدا بە هۆی جیاوازی فکری سیاسی لە ناوحیزبدا، مەلا بە هێمنی دەگووت: جاشەپیرە! سەرقافڵەی جاشآن! (ئێستێش بۆ خۆی بۆتە سەرقافڵەی بەزیوان لە ناو کەمپەکانی کۆی سەنجەقدا!)
پێنج: کاتێک کوردستانپۆست سندوقی کردوەوتا ببێتە پێگەیەک بۆ رەخنەگرتن لە دەسەڵات ( لەهەرچواربەشی وڵات) مەسعودبارزانی کوڕی مستەفابارزانی،، کووتی: ئەوانە جاش قەلەم و قەڵەم فرۆشن! ( چاک نەبوو نەیگووت وڵاتفرۆشن!)
شەش: نامەی کاری شەڕی ناوخۆیی لە باشورهەر بەکوشتدانی کورد نەبووە بەدەست کورد. بڕۆن ئارشیوی رادیوی هەردووک لا چاو لێکەن لە کاتی شەڕی خۆدڕێندا، کە پیسترین جنێویان بەیەکتردەدا.( قسە سووکەکان بە مەلایی وجەلالی دەستی پێدەکرد!).
حەوت: کارنامەی دوای کۆنگرەی دووی حیزبی دێمۆکڕاتەکان هەتا ئەوسەردەمە کە ١٥کۆنگرەگیراوە( بەهەردووکیان ١٥کۆنگرەیان گرتووەبەومانایە١٥+١٥ هەردەکاتە ١٥! ئەوەش مەزنترین بێحورمەتیە بەشەهیدان).یان هەرکەس رەخنەی لێگرتبان پێیان دەکوت ،:جاش، بەزیوەکان، لادەر، خۆفرۆشەکان، توودەیەکان ( بۆخۆشیان لەداوێنی حیزبی توودامەزن ببون!)،جاشی میللی، سەرقافلەی جاشان، جاش چریک، جاش موجاهید، لەوسەردەمەشدا بۆ دەربازبون لەقەیرانی دابڕان، هەرکام لایەنەکەی دیکە تاوانبار دەکا. حیزبی ٦٨ساڵ تەمەن لە وڵاتانی دیکە مێژووی سەرکەوتن تۆمار دەکەن کە چی،مستەفای هیجری پەڕتووکی، نسکۆودابڕان، بڵاو دەکاتەوە.! هەزاران منداڵی کوردیش بە دەست وانەبە کوشت چوو! کەس وەئەستۆی خۆی ناگرێ. باشە داوێنی رەخنە دەگاتە ئەو هەمووە نەزانەمکاریە.؟ ئەوهەمووە بێبەختیە کە بەسەر کوردی رۆژهەڵاتیان هێناوە؟
هەشت: ئەورۆژانە لەکەمپەکانی کۆی سەنجەق لەناو دێمۆکڕاتەکاندا تەپپووتۆزی خەبات هەڵەسونەی هێناوەتەوە. کامستەفاهیجری گۆیا پەرتووکی،، نسکۆودابڕانی،، نوسیوە. مەلاحەیاکی وکاجەلیل گادانیش جوابیان بۆ ناردوە. قسەکانی ئەوانش بڵاو بۆتەوە، لەبەشیک لە قسەکانی کاک جەلیدا ئاوای دەخوێنینەوە: موجاهیدینی خەڵقی ئێران لە حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستانی ئێران پیاوترن! مستەفای هیجری ترۆریستە چون بۆمبی بۆ ئێمە داناوەتەوە!! بڕۆن چاو لێبکەن قەت کۆماری ئیسلامی ئەوا قسەی سووکی بە کورد نەگووتوە! هەرچەند ئەو بەمافی خۆی دەزانێ هەرچی بیڵێ. خۆ ئەوان دێمۆکڕات نین! ئەوە دەردی مێژوویەکە لەدەستپێکی هەزارەی سێدا! هەرکات رەخنەشیان لێدەگری وێان دەکەوێ ودڵیان دەڕەنجێ!
" مەبەست لەو قسانە چییە؟ "
کوردستان بیانیەکان دابەشیان کرد.ئەوە٢٤ساڵە بەشیکیان لە بەربەرژەوەندی خۆیان داوەتە دەست دەسەڵاتی کورد. سایەی ئەودەسەڵاتیش کەم نەبێ!کردوویەتی بە زەندۆڵستانێک کە هەزار خۆزگەم بە پار.لەوڵاتێک کە وشە، ناسنامەو پێناسەی خۆی ون کرد ئیدی دوارۆژ ئەستەمە بۆ ئاسۆیەکی روون. ،،، رەخنە،،، یەکێک لەو وشآنەیە کە دەستووداوێنی هەزار جار کورترە لە ئەوسیاسەتەی کە لەوماوەیەدا بەڕێوە چووە.لەرۆژهەڵاتی کوردستان کار لە جێگایەکی زۆر نزمدا بەڕێوەچووە. حیزبی ٦٨ساڵ تەمەن ئەو حاڵورۆژیەتی! ئیدی رەخنەی چیان لێبگرم. کۆمەڵەکانی ئەو بەشە لەوڵات بەڕاستی رەخنە دەیانگاتی؟ چۆن رەخنە لە شەڕی خۆدڕێنی کۆمەڵەو دێمۆکڕات بگرم؟ شەڕی ناوخۆیی بارزانی وتاڵەبانی، دێمۆکڕاتەکان وکۆمەڵەکان بۆ رەخنە دەبن؟ ئەوکەسانەی کە وتار دەنووسن وشەی تیژوتووند بەکار دێنن دەکاتە بارتەقای ئەورۆژەی کە چەکدارەکانی بارزانی ئیزەدیەکانیان رادەستی دڕندەکان داعش کرد؟؟ ئەوەی بەسەر هەڵەبچەهات تەنیا کاری دوژمن نەبووە، ئەوەی دەستی بۆ ئاسمان درێژ دەکردو داوای هەڵەبچەی دیکەی دەکرد خۆ کوردبوو.!
هەشت خاڵی سەروو گووتنی کەسانی سەرکردیەکە قەرارە کێشەکانمان بۆ چارەسەرکەن. خۆ کەسی ئاسایی ئەو قسانەی نەکردووە. لەوەها فەزایەکدا تاکی کورد نووسراوە یا وتاری هێندێک لە وتارنووسانی بەدڵ نییە. بێ گومان ئەوکارە ئاساییە. بەڵام لە بەشی،،، کۆمێنتەکاندا،،، ژێر نووسەکان،لەجیاتی رەخنەی توودوتیژ، جنێوبە،،دایک.باب،خوشک،کچ، یان وشەگەلی وەک،گەوواد،جاکەش، گووخۆر،،و........... بەکار دێنن.! بەتازەگی لە کوردستان پۆستیش ئەو بەشە کراوەتەوە، خۆزگە نەبایە. هەموو مرۆوێک مافی رەخنەگرتنی هەیە. بەڵام مافی جنێو بە کەسوکاری نزیکی هیچ کەسێکی پێنەدراوە. منیش رەخنەی تیژ دەگرم چون ئەندامێکی ئەو کۆمەڵگایەم. لەراستیدا چتان لێوەشێرم دەستی هیچ رەخنەیەک ناگاتە داوێنی سیاسەتی قڕێژی دەسەڵاتی باشوور کە بەسەر کوردی رۆژهەڵاتیان هێناوە.! کورد بە دەستی کوردیەخسیر بووە.ئەوانەی دوکتوور قاسملوووهاورێیانی بردە قەتڵگای نەیار! بەڕاستی جێگای رەخنەن؟ یان دادگایی کردن!! وەک رۆژی رووناک لێم عەیانە لەداهاتووی رۆژهەڵاتی وڵات ئەگەر ئاڵوگۆڕ پێک بێ ئەوحیزبانە بگەڕێنەوە وێ( هەرچەند زەحمەتە بەوزووانە بیبینین) هەزاران جار خراتر دەبن لە ئێستێی باشووری وڵات.
سنوری رەخنە لەوڵاتی مندا بەزیوە وتەسلیم بووە. لێرە لەوڵاتی ئەنفالدا دایکی کوڕی ئەنفال پیسترین جنێوی لە لایەن کە سێکەوەبۆ دەگا (م،سەنگاوی) کە ئەندامی دەفتەری سیاسیە! ( پاشآنیش دەڵێ تووڕەبوم بۆیە ئەو جنێوانەم داوە!) کاوەگەرمیانی ئامەدی نەدیت! ژیانی شیرینی لێ تاڵ کرا! ئایا ئەو جنایەتە بە گرتنی رەخنەیەک سارێژ دەبێ؟چارە چییە؟ چارە جنێوی پیس پیسە؟ بەکارهێنانی دەستەواژەیەکی ئەوەندە ناحەزکەجێگای رەخنە بگرێتەوە؟ لەباشووری وڵات دەسەڵاتی دیکتاتۆڕزەدە تووشی نەخۆشی،، پاڕانویا،، بووە لەسۆڤیەتی پێشوو/ ئیستالینیك / تووشی ئەو نەخۆشیە ببوو، بەڵام زۆربەی سەرکردەکانی کورد دووچاری ئەو دەردە بوون.

جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست
١٤/٥/٢٠١٥

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە