گاڕانتی دەوڵەتی کوردی لە بیست خوولەکدا!
Sunday, 10/05/2015, 19:43
گرفتی سەرەکی کۆمەڵگای کوردەواری لەوەدایە کەتاکی کوردقەت پرسیار لەخۆی ناکا! حازرنییە بەدوای ئەو پرسانەدا بگەڕێ کە مەترسی بۆدوارۆژی وی پێک دێنێ. سەراسەری مێژووی سەت ساڵی رابوردوومان بەخروپتوونی دراوەتە دەست ئەو حیزبو سەرکردانەی کەلەمەیدانی سیاسەتدا دۆنکیشۆتانە ئەسپی خۆیان تاوداوە.ئەوانیش سایەیان ببڕێ لە کاتی ئەستەمدا بە تەنیایان هێشتوینەوەو سەر لەنوێ هاتووینەوە دەستپێکی خاڵی سیفر!جگەلەوانەش ئاڕشیوە گرینگەکانی مێژووشمان هەر لەدەست خۆیاندا بووە وبە شاراوەیی ماوەتەوە.!
بەهۆی ئەوتایبەتمەندیەی کە لە باشوور خۆڵقاوە بابەتەکان زیاتر خۆیان بۆ وێ ڕادەخوشێن. ئەودەسەڵاتە فێرە پێمان بڵێ: یان من کێشەکان چارەسەردەکەم یان ئیزن بەکەس نادەم رێگوزەرێکی نوێ بۆ چارەسەری پێک بێنێ.کاتیک کە مرۆڤێک نەخۆش دەکەوێ دەچێتەلای پزیشک ولەچارەسەری خۆی دەگەڕێ. ئازاری دەروون وئازاری جەستە هەردووک بەژانن. ئازاری جەستەیی زۆرجار ساڕێژ دەبێ. ئەوە ئازاری روحوڕەوانە هەتا مردن بەرۆکت بەرنادا.
بە چیڕا بزانین تاکی کورد لەکۆمەڵگایەکی هوشیاردا دەژی؟ بە چیڕابزانین ئەو کەسانەی کە بەنوێنەر هەڵیان دەبژێرین جێگای متمانەن؟ ئایا هەڵبژاردنی حیزبی وهەڵبژاردنی گشتی بۆ تاکە تاکە ئەندامانی دانیشتووی کۆمەڵگای کورد لە باشوور وەک یەک سەیردەکرێن؟ تاک ئەگەر ئەندامی حیزبی دەسەڵاتدار نەبێ مافی سیاسی ویاسایی خۆی پێدراوە؟ جوابی ئەو پرسیارانەو سەتان پرسی دی زۆر هاسانە. لەوڵاتانی دیکتاتۆڕزەدەنەبێ لەهەموو جیهان ئەگەر دەسەڵات لە بەڕێوەبردنی وڵات سەرکەوتوونەبوو دەست لەکار دەکێشێتەوە جێگای خۆی بۆ کەسانی لێهاتووتر چۆل دەکا. ئایاعەشیرەوبنەماڵەی گەندەڵی تاڵەبانی حازرن ئەو کارە بکەن؟ ئەوان نەتەنیا ئەوکارەیان نەکردووە دۆزی کوردیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە دەردێک بردوە کە مێژوولەبیری ناکا.من قەت وڵاتێکی وەک ،، نۆڕوێژ،، لەگەڵ دەسەڵاتو ئەیاغەکانی باشوور ناشووبهێنم.بەڵام ئەوانە هەزار ساڵی دیکەش لەسەرکاربن هەرئەوەن کە لەبەر چاوانن. خۆزگە زانیبایەم دەسکەوتی مێژوویی ئەو دەسەڵاتە بۆ ئاڕشیوی مێژووی کورد لە چیدایە؟
٢٤ساڵ دەسەڵات بۆ مانەوەی خۆیان! ٤ساڵ شەڕی خۆدڕێن! ساڵی ١٩٧٥، ساڵی ٦٦، رادەستکردنی کێشەی کورد لەرۆژهەڵاتی وڵات بە ئەمانی خۆیان، ژنکوژی، بێکاری، ئابوریەکی لاواز،چۆلبونی گوندەکان، دابەشکردنی هێزی چەکداربەسەرخۆیاندا، نەبونی ئاسۆیەکی روون بۆ داهاتووی سیاسی کۆمەڵگا،،،،،،. سیاسەت لەکوێی ئەوجیهانەدا بەو ئەقڵییەتە پێشکەتوویی بەدەست دێنێ؟ لە نێوەدارۆڵی رووناکبیروزانکۆوشاعیروزانیارەکانمان خراپترین رۆڵیان بینیوە.
سیاسەت بە چەنگ ئەو دوومافیایەداوەک هەتیویش ناچی. هەتیو دایکوبابی هەبووە لەدەستی داوە. بەڵام لای ئێمە خاوەن هێزەکان پێمان دەڵێن چۆن پەرداخێک ئاو بخوێنەوە! ئاخر مەگەرمرۆڤی کورد ئەوەندە گێل بێ وابزانێ سەرۆک عەشیرەیەک دەتوانێ دامودەزگای دەوڵەتی کوردی دابمەزرێنێ! خودا قەت چاکە بۆ جەلال تاڵەبانی نەکاگووتی: دەوڵەتی کوردی خەونی شاعیرانەیە. ئەوەی کا مەسعود غەڵغەڵەی دەکا لە حەیفی ئەو وڕێنەیە تاڵەبانییە!
شەوی رابوردوو٥/٥/٢٠١٥لەسەرتیڤی رووداو،کۆبونەوەی بارزانی لەگەڵ ئۆباما شی دەکراوە ووێنەی بەردەرکی کۆشکی سپی نیشاندەدرا. بەڕێوەبەری ئەو بەرنامەیە زووزوودەیگوت ئەو٢٠خوڵەکەی کە بۆ باسی کێشەکان تەرخانکرابووزیاتر بووە!پرسی داعش، پرسی عێڕاق،پرسی دەوڵەتی سەربەخۆی بارزانی لە ٢٠خولەکدا! یان خەڵکی ئێمە هێستا زۆری ماوە باس لە سیاسەت بکا؟ یان بارزانی زۆر ئازادیخوازە! من نازانم.
لە کۆنگرەکانی رۆژنامەوانیدا کە لایان وتەبێژی کۆشکی سپی بەڕێوەدەچێ، هیچ جارێک نەبووە جەخت لەسەر عێڕاقی یەکگرتووفدڕآل نەکرێتەوە نەجارێک، نەدووجار! چاو لێبکەن دوای ئەو کۆبونەوە لەئامریکا بارزانی چی گووتوە؟ ئەو بابەتە لەسایتی،، لڤین،، دابڵاوبۆتەوە.
یەک:بارزانی،، هەست بەشآنازیەکی مەزن دەکەین کە کوردستان بۆتە پەناگای لێقەوماوان!
دوو:____،، سپاسی ئەو کۆمپانیانە دەکەین کە کوردستانیان چۆل نەکرد. دەرگای کوردستان بۆ هەمووکەس کراوەیە! ( چون قازانی خۆی تێدایە).
سێ: هیچ کۆبونەوەیەک نەبووە کە دەسەڵات نەڵێ، سەرکەتووبووە! دەرئەنجامی تەواوی کۆبونەوەیانیش ئەوە لەگیرفانی خاجەی شیرازیدایە!
سرنجڕاکێشە ئەوترسنۆکە بۆ یەک وشەش نەیوێراوە باسی دەوڵەتی کوردی بکا! گۆیا لەگەرآنەوەدا ئەوپرسەی بۆ هاوڵاتیان هێشتۆتەوە وگووتوویە هاتمەوە باسی دەوڵەتی کوردیتان بۆ دەکەم، ئەگەر پرسیارم لێبکەن!؟ دەوڵەتی کوردی کە بەدەستی بیانی دامەزرێ زۆر زووهەر بەدەستی خۆیان وەک کایەی منداڵان دەیڕووخێننەوە. ساڵی ١٩٧٥ بەڵگەی مێژووییە لەئاست ئەو سیاسەتە. مەتەڵێکی کوردیمان هەیە کەلە زۆر پەڕتووکی بێ ناونیشآن بەنرخترە، پێمان دەڵێ: دەسکی تەور لە جینسی دارە، بەڵام بێ ڕیشەیە، چون لقوپۆی خۆی یەکە بەیەکە دەقرتێنێ.! لەدوایین فەرموودەکانی خۆیدالە ئامریکا کا مەسعود دەفەرموێ، ناتوانم رۆژی سەربەخۆیی بۆ کورد دیاری بکەم، چون سەربەخۆیی لەڕێیدایە! ( لەوانەیە ئۆباما بە نامەی پۆستی بۆمان بنێرێ) منیش پێی دەڵێم: سەربەخۆیی کورد کاتێک دەگاتە ئامانج کە نەتەوەی کورد لەچەنگ ئێوە رزگاری ببێ.
جەعفەرکەریمی
سندوقی کوردستانپۆست
٧/٥/٢٠١٥
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست