حەق وایە خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، رووداوتیڤی، بایکۆت بکەن
Sunday, 10/05/2015, 18:55
ئەونەهامەتیە کە عەشیرەی بارزانی لەسەردەستی مێژووی کورد خۆڵقاندوویانە چی وای کەمترنییە لەو هەموو بێبەختیەکە دووژمنی کورد بەسەرکوردی هێناوە. مێژووی ئەوکوردکوژانە جگەلەسەردانەواندن وکۆیلایەتی چیدیکەی لێ شین نەبووە. سەدەی رابوردوویان لەسەرناوی ئایین، موسڵمانەتی، خوداپەرەستی، خۆیان وەک رزگاریدەری وڵات بە حیسێب هێناوە.ئێستێس لە٢٤ساڵ تەمەنی نیگریسی سەرۆکایەتی ئەو گزیرانە لە نەهامەتی سیاسی زیاترتاقە هەنگاوێکی ئەرێنیان بۆ چارەسەری کورد نەناوە.بۆ بێحورمەتی کردن بە تاکو کۆمەڵگای کوردیش گوێپچڕێنەیانە، هیچ سنورێک بۆ ئەخلاق بۆ ویژدانی نەتەوەیی ڕەچاو ناکەن.تەواوی پردەکانی پشت سەری خۆیان بەخاتری دووژمنی کورد رووخاندووە.
هەموومان دەزانین، رووداو تیڤی، بۆچی دروست بووە ئەوئەرکەی کەوەئەستۆی خۆی گرتووە بەرەوکام ئاقار هەنگاودەنێ.بۆ تاڵان دزی وڵات لەکاتی زۆر هەستیاردا فریای ئەو سیاسەتە دەکەون کە تەنانەت داگیرکاریش لەرووی هەڵنایە درۆی بۆ دروست بکا. ئەوان ئەگەر نەیاری کوردیش بن هیچ جێگەی گازەندوە نییە.چون بەمافی خۆیانی دەزانن.
شەوی رابودروو ٩/٥/٢٠١٤ بەکاتی هەولێرلە دەنگورەنگی / رووداو/ دا بۆ یەکەمجار راستەوخۆلەرێگای تەلەفۆن پەیوەندی بە خاوەنی، هۆتێل تارا لەمهاباد، مەولود، .کرد! ئەوەی کە ئەو بەکرێگیراوە هێنایە سەرزمان کەمتر نییە لەسیاسەتی ئەو، تی ڤییە، . ئەو سەرشۆرە چەندجار بەدەنگی بڵند دەیگووت:پەرینازخەسرەوانی، کەسێکی بێ ئەخلاق بووە کە بە رەزای خۆی پەیوەندی ئەوینداری یان سێکسی یان، لەگەڵ ئەو کەسە هەبووە کە ئێستی لەلایان دەموودەزگای سیخۆری سەربەرژیم دەستبەسەرە ( لەراستیدا پاراستوویانە، دەست بەسەرنییە). بەئاشکرا لەرێگای، رووداو، وەوە دەیخواست پاکانە بۆ ئەو کارە قڕێژە بکا.
عەشیرە، گزیری، بارزانی مەبەستیان لە دانی ئەو پەیامە چییە؟ لە بریندارکردنی هەستووسۆزی خەڵک لە رۆژهەڵاتی وڵات چۆن قازانج دەکەن. جێگای داخە کە لەدونیای پێشکەوتووی راگەیاندندا لەباشووری دیکتاتۆڕزەدەی ئەو خاکە بریندارە کەسانێک لەسەر خاکو شەهیدی کورد ئاوابازەرگانی بە هەستی خەڵک دەکەن. حەق وایە، رووداو، تیڤی، لەلایان خەڵکی رۆژهەڵات وشاری مهاباد بایکۆت بکرێ. بە باوەڕی من ئەو کەسانەی کە پلای دەستدرێژیان بۆ مەڕحومی، پەریناز، پێکهێناوە، هەزار بە شەڕەفترن لەو کەسانەی کە خاوەنی دامودەزگای سیخۆری ئەو راگەیاندنن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست