کاتێک نەفامێک قەڵەم، جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستانێک بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆرمستەفا السباعی).


ساڵ رۆژی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان وئازادکردنی خولە سەنگاوی

Thursday, 07/05/2015, 17:54


دوێنی سال رۆژی تیرۆرکردنی سەردەشت عوسمان بوو ،بەدەستی بنەمالەی مافیای بەرزانی وئەمڕۆش دادگای سەرانی بنەماڵەی مافیای تاڵەبانی خولەسەنگاویان ئازاد کرد ،کەتاوانبارە بەتیرۆری کاوەگەرمیانی .بەرلەوەی هیچ بڵێم من شەرمەزارم لەبەرامبەر کەسوکاری گیانبەختکردوانی رێگای ئازادی و یەکسانی و نازانم چی بڵیم .هەردەربڕینێک ناگاتە ئاستی ئەوقوربانیە گەورەیەی ئیوە بەخشیوتانەبۆئازادی .بەداخەوە کۆمەڵێک هەلپەرست ئەودۆخەیان قۆستەوەو بەکاریان هێنا بۆ بەدەست هێنانی پارەوکورسی و دەسەڵات .
بەرلەوەی لایەنە کۆنەکانی معارەزە بچنە دەسەلات باسی گۆڕانکاری ڕیشەییان لەدەسەڵات و دادگایی کردنی تاوانباران دەکردو ،لەسەر شاشەی تیڤیەکان و لەپشتی مایکەکانەوە سنگیان دەردەپەڕاندو واخۆیان نیشاندەدا ،کەلەبەیانی زووترنییە مافی تیرۆرکراوان وخەڵکی کوردستان بەگشتی دەگێڕنەوە .هەرئەوەندەی ئەو بابەتانەیان کردە مادەیەک بۆبانگەشەی هەڵبژرادن وپیای سەرکەوتن .هەندێک جار لەبەر ڕازی کردنی ئەوکەسانەی کەفریویان دابوون کەمافیان بۆ وەردەگرنەوە ،یادی دەکەنەوە ،یان شتێکی لەوجۆرە ،بەڵام هیچیان نەکردو تەنها عاتیفەی خەڵکیان بەکارهێنا بۆدەسەڵات وکورسی و دوایش هێچ .ئێستالێیان بپرسە دەڵێن هەلومەرجەکە لەبار نییەو شەڕی داعش هەیە وە دەبێت یەک ریزی خەڵکی کوردستان بپارێزین .سەیری ئەم گاڵتەجاریە بکەن ،ئاخر کەشەری داعش پەیەوەندی بەوەوە هەیە ،کەئێوە سپلەو بێ بەڵێن بوون بەکەسوکاری گیانبەختکردوانی ١٧ی شوبات و تیرۆری رۆژنامەنووسان .
بەهەرحاڵ لای من لەسەرەتاوە تائێستاش ووتوومە سەرانی بزوتنەوەی کوردایەتی بە دەسەڵات و بنەماڵەو معارەزەیانەوە ،بەرامەر بەماف وئازدایەکانی کانی خەڵکی کوردستان یەکشتن و ،هەرکاتێکیش ناکۆک بووبن ،لەسەر کورسی وپارەبووە ،نەک ماف و ئازادیەکانی خەڵکی کوردستان ،ئەوکاتەشەی بەشداری نارەزایەتیەکانی خەڵکیان کردوە دژی هەردوو بنەماڵەی مافیای کورد بۆئەوە بووە دوایی دەسکەت بەدەست بهێنن .کەسوکاری گیانبەختکردوانی ١٧ی شوبات و رۆژنامەنووسان و تیرۆر کراوان سۆران سەردەشت کاوە .فەرهاد رێناس رەوف نەزیر شاپور قابیل حەمەی حەلاق هەموو ئەوانەی بەدەستی سەرانی مافیای کوردو باڵەکانی بزووتنەوەی کوردایەتی بەهەموو ڕەنگەکانیەوە ،هەرگیز چاوەڕوان مەکەن ئەم مافیایانە و ئەوانەی ئێستاشەریکی دەسەڵاتی ئەم مافیایانەن مافتان بۆبگێڕنەوە .ئەوەی بەراستی و بێ بەرژەوەندی دژی کارەقێزەونەکانی سەرانی بزووتنەوەی کوردایەتی و دەسەڵاتی مافیای کورد بوو ،تەنهاو تەنها چەپ و مارکسیەکان بوون ،کە دژی وەحشی گەریەت وتیرۆرو گەندەڵی دزی و دەست درێژی ئەم مافیایانە بوون ،لەماوەی ٢٤سالەی حاکمیەتی سەرانی بزووتنەوەی مافیای کوردی و بۆیە سەدان جار پەلامار دراون وڕاونران ،چونکە مساوەمەیان لەسەر ماف وئازادیەکانی خەڵکی کوردستان نەکردوە لەپێناوی کورسی و دەسەڵات و پارە .ئێوەش کەسوکاری گیان بەختکردوانە چاوەڕوان مەکەن چارەنووستان باشبێت گەر داوای سزای ئەومافیایانەبدەن ،ئەگەر ئیرادەو هیزی بۆئامادەنەکەن بۆڕاپەڕین .دەبێت خەڵکی کوردستان ڕاپەڕیت و چیتر بەگاڵتەجاری چاکسازی فریونەخوات و ئەوانیش کورسی بەدەست بهێنن ،دوای ٢٤ساڵ ئەوڕاستیە سەلماوە ئازادی بەڕاماڵینی سەرانی بزووتنەوەی کوردایەتی دێتە بوون و مافی تیرۆرکراوان وگیانبەختکردوانی رێگای ئازادی و دادپەروەری دێتە بوون .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە