کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ژنێوی سێ هات

Wednesday, 06/05/2015, 19:54


رۆژی ٢٦/١/٢٠١٤ بابەتێکم لەسەر ناوی،، ژنێوی سێ لەسەرزارانە،، هاویشتە ناو سندوقی کوردستان پۆست، ئەویش دایە بەردەگای ماڵی کوردان. لەو بابەتەدا ( ژنێوی ١و٢ بەسترابوو) رستەیەکم نوسیبوو کە بە پێویستی دەزانم لەپاش رووداوەکانی ١٦تا١٧مانگی رابووردودابەتایبەت لە رۆژئاوای کوردستان وناوچەکانی دیکەدا ئەورستەیە دووپات کەمەوە: ژنێوی ١و٢ واوێدەچی بە پێودانی خۆی سەرکەوتوو نابێ.!
دووبابەت بۆ من گرینگە، کورد لەرۆژئاوای وڵات بە چۆن هێزێک بەشدار دەبێ؟ لێکدانەوەی کورد لەرۆژئاوا لەسەروادەی ژنێوی١هەتا٣ لەکام ئاستدا خۆی دۆزیوەتەوە؟ لەکاتی خۆیدا نوێنەرایەتی کورد خۆی لە قەرەی بەرژەوەندی مەزنتر لە سیاسەتی ناچەیی نەدابوو. بەڕێوەبەرانی ژنێوی ١و٢ لەگەرای خۆیان دەگەڕآن وئاوڕیان لە هێزی رزگاریدەری کورد نەدەدایەوە لەرۆژئاوای وڵات. ئەوان ئەو سیستمەیان بە هیند وەرنەگرت وبۆلابردن یا مەنەوەی بەمەرجی بەشآر ئەسەد ورازیکردنی ئێران وسیاسەتی زلهێزان کێشەی کوردیان لەوبەشە لەوڵات وەپشت گوێ خست.
دەرکەتنی داعش ( بەیارمەتی تورکیە وعەشیرەی بارزانی)لە رۆژئاوای وڵات، کێشەکە مەزنتر بووەولاپەڕيەکی دیکە بۆ هێزی پاراستن هەڵدایەوە. دەسەڵاتی سەرهشکو لەرزۆکی کوردلە باشور زۆری پێ خۆش بوو کە رۆژئاواپەڕاوێزبکرێ وبکەوێتە دەست تورکیەو تورکیەش لە رێگای گزیرەکانی بارزانی ئەوێش بکاتە ناوچەی سەوزوزەرد!
شەڕی داعش لەگەڵ ئیرادەی نەتەوەی کورد لە رۆژئاوا چەمکێکی فەلسەفی، مانونەمان،وداڕشتنەوەی مێژوویەکی درەوشاوە دژی تاریکی بوو. ئەو شەڕە دووجەمسەری لە خۆگرت: شەڕی رووناکی دژ بەتاریکی، شەڕی مەزدەیسنا بەرانبەر بە دێویەسنا.( ئاهووڕادژی دێو پەرەستەکان)کە لە مێژوو خاچپەرەستوو ئایینئ ئیسلامدا بۆ هەرکامیان شوێنی تایبەت بۆ خۆی کردووە.ئەو شەڕە مەزنە بۆ ئامریکاو هاوپەیمانەکانی جێگای سەرسووڕمان بوو.!بەوواتایە کە کورد لەسەر ئیرادەی خۆی سەرکەوتنی بە چەنگ هێةا، نە لەسەرئیرادەی بیانی یان جەکی قورس.
جەمسەرەکەی دیکەی ئەوشەڕە لەسەر ناوی چارەسەری کێشەی کورد وکوردایەتی بینراچۆن شەنگاڵی رادەستی دێوپەرەستەکان کرد.چەکدارەکانی بارزانی وێڕای تورکیە وداعش فەرمانێکی دیکەی ناجەوانمەردانەیان بردە سەرگەلی ئیزەدی. ئەوەی یەکێک لە خاڵەکانی بە قووەتی کورد لەرۆژئاوا بۆ ژنێوی سێ.لەوێ تەوەر دەبێ ئەوانەبن وبدرێتە دەست دونیای دەرەوە:
یەک: لەبەرخۆدانی رۆژئاوادا ئەگەر داعش وتورکیەوعەشیرەی بارزانی گەیشتبانە ئامانج، ژنێوی سێ دەبەسترا؟
دوو: ئەگەر بەستراباش پێگەی کوردلەرۆژئاوا لە کوێ دەبوو؟ ئێستێ لە کوێی ئاڵوگۆڕەکانی دوای شکستی داعشدایە لە رۆژئاوا؟
هەتا ئەڕۆکەش کورد وچارەسەری کێشەی کورد وەکی خڕنۆکی سەحرا وێڵوسەرگەردانە ونازانێ لە چی دەسووڕێتەوە.( نموونەی هەری زیندوو حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵاتن کە چارەنوسیان دیار نییە) سەرکەوتن بەسەرداعشدا لە ژنێوی ٣ قورسایی سیاسی بۆ کورد بە دیاری هێناوە، دونیا خەریکە ددان بەسەر خۆبەڕێوەبەری کانتۆنەکاندا دادەنێ، بێگومان ئەوەکارێکی بچووکوهاسان نییە.
٢٣هەتا٢٥ مانگی ژانویەی ئەوساڵ لە میسر( قاهیرە) کۆنگرەی ئۆپۆزیسیونی سوریە پێکدێ کە لەسای کەدوبەرخۆدانی شەڕوانی کورد، باڵی سیاسی بەناوی،، خۆبەڕێوەبەری دێمۆکڕاتیک،، لە رۆژئاوا بانهێشتن کرواە.ئەوجار جارەکانی پێشوو نییە. سەرەی کوردە کە ریزی یەکەمی ئاخافتنی پێبدرێ. بەسەردێر: شکستی داعش. دوو بابەت مێژووی کوردی وەسەرتڕاژیدیا گەڕاندووە، ترس وشەرم. ترس لەئاست دونیای دەرەوە، ترس لەئاست ئەوحیزبانەی کە کوردیان داوەتە ڕەشە بای هاتوو نەهات.ترس لەئاست مفتەخۆرەکانی دەسەڵاتداری باشووری وڵات.شەرم ،، شەرم لەوسیاسەتەی کە تا ئێرە ئەو جووتە حیزبە لەماوەی ٢٤ساڵدا بۆ کوردیان مەشآندووە.شەرم وترس لە لاوازبونی پێگەی ناوخۆیی.

دەبێ نوێنەرانی کورد لەرۆژئاوا بەباشی جەخت لەسەر دەستەواژەی،، ئۆپۆزیسیون یان ئۆپۆزەیشن،، بکەنەوە.لەو کۆڕەدا ئەگەر هەموو بەشدار بوان ئۆپۆزیسیون بن، کوردئۆپۆزیسیون نییە.،،بۆ؟،،چون عورفی سیاسی ۆپۆزیسیون لەوڵاتێدا شەرعیەتی هەیە کە بە شیوەی سیستمی دێمۆکڕاسی وڵات بەڕیوە بەرێ.( نموونە: وڵاتێكی وەک سوئێد). لەسوریاو، ئێڕان وعێڕاق و،،،،،،،. لایەنێک بەناوی ئۆپۆزیسیون بەدی ناکرێ.هێز، سیاسەتی ژیرانە، ئابووریەکی بە قووەت، پشتیوانی گەل، توانای هەم شەڕ وهەم ئاشتی و،،،،،،. دەبنە بنەمای راستەقینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەمەزنەکان. ( هیچ کام لەو فەکتەرانە بۆ ئەو دەسەڵاتە ناین کە لە هەولێرو سڵێمانی خۆیان داکوتاوە.). هەرچۆنێک بێ میسر وڵاتێکی عەڕيبییە. قەت خۆیان بۆ کورد چوک ناکەنەوە. ئەگەر هەزارجار دژی بەشار ئەسەد بن. ئەلێرەدایە قورسایی کورد لە ژنێوی٣دا دەبێ بە بێ ترس وشەرم قسەکانی خۆی بکا.
بەڵگەی مێژوویی بۆ بەشداری کورد لە مانگی ژانویەدا دەبێ ئەوە بێ: هەم دەتوانین شەڕ بکەین، وهەمیش بۆ ئاشتیەکی رەوا ئامادەین. لە ژنێوی سێدا دەبێ لەبیرمان بێ، پرسی ئەتۆمی ئێران ورۆژئاواوئامریکا لەبەر چاوانە. ئەگەر ئەوپرسە هەر وەدەرنگی بکەوێ، ژنێوەکانی دیکەش بەڕێوەن. ئەگەر چارەسەرش بێ( کەم تازۆر) ئێران لە بەر خاتری ئیسڕاییل دەست لە بەشار ئەسەد بەرنادا. لەوەش بترازێ وڵاتێکی وەکو ئێران وەک عێڕاق وسوریاو ترکیەش نییە. لەوەێ. چەند نەتەوی سەرەکی وەک : کورد، ئازەری،بلوچ، فارس، تورکەمەن، عەڕەب، ودەیان ئایین وکولتوری جۆراوجۆر دەژین. بۆیە قەت رێگا نادەن ئەو وتووێژانە بە باشی سەربگرێ. کوردلەرۆژئاوای وڵات ئۆپۆزیسیون نییە. بەڵگەی سەرکەوتنی کۆبانی لە جانتای مێژووی خۆی دایە. پێویستە بەڕاشکاوی لەسەر مێزی چارەسەری دیالۆگ دەست پێبکا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە