کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پێویستمان به‌و نووسه‌رانەیە، كه‌ بایكۆتی مێدیای دەسەڵات و سێبەرەکانیان بكات

Tuesday, 05/05/2015, 23:13


(بێ ره‌وشتیه‌ به‌گه‌نج بڵێیت ده‌سه‌لات فاشیه‌، كه‌چی بۆ خۆشت له‌ قێزه‌وه‌نترین میدیاكه‌یدا بنووسیت)
مه‌گه‌ر تاك و ته‌رای خۆ به‌ كه‌ڵه‌روشنبیر و نووسه‌رێك ببینیته‌وه‌، کە رێز له‌ وشه‌كانی خۆی بگرێ، چونكه‌ ئه‌مانە به‌پێیی به‌رژوه‌ندییه‌كانی خۆیان وشه‌ رێز ده‌كەن، ره‌ش ده‌كه‌نە سپی و سپیش ده‌كه‌نه‌ ره‌ش. لێره‌دا چەند نمونه‌یەک لەسەر به‌ختیار عه‌لی ده‌هێنمه‌وه‌:
یەکەم:
له‌سالی ٢٠٠٧  كوردستانپۆست هاك كرا، بەختیار عەلی نووسینێكی نووسی بوو، ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌وه‌بوو، تێیدا وتی: لێگه‌رێن باخه‌ڵك ده‌ردی دڵی خۆی بڵێ، ئەمە له‌كاتێكدا بۆ كوردستانپۆستی ئه‌وكات جیگای سه‌رنج بوو ، كه‌چی ئیستا کاتێک ره‌خنه‌ له‌و ده‌گیرێ ده‌ڵێت، مه‌كینه‌ی درۆیه‌، له‌كاتێكدا کوردستانپۆست لە چاو ئەوسادا جیاوازی یه‌كجار زۆره‌.
دووەم:
به‌ختیار عه‌لی نووسینی له‌ سه‌ر مه‌ترسی میدیای سێبه‌ر هه‌یه‌، ئیستا به‌هۆی ئه‌وه‌ی باس نیوز پاره‌ی له‌میدیاكانی تر زیاتر پێ ده‌درێت، بۆیان ده‌نوسێت، وەک دەبینن چۆن ئیستا فتوای به‌نۆرماڵكردنی نووسین له‌میدیای سێبه‌ر ده‌دات !؟

لێرەدا كاری من نییه‌، کە له‌بری كوردستانپۆست وه‌ڵام به‌ قسەکانی به‌ختیار عەلی بده‌مه‌وه‌، لێ ئەوەندە دەزانم ئیستا ئەوان خۆیان حازر کردووە بۆ وەڵامدانەوەی بەختیار عەلی، به‌ڵام یه‌ك خاڵی گەنگ هەیە، دەمەوێت وەک وەڵام بۆ ئەو قسانە لەسەری بووەستم، كه‌ زۆرینه‌ی نووسه‌رانی كورد، خه‌ریكن له‌به‌های ئه‌خلاقی نووسین وپه‌یامی خۆیان لادەدەن، گه‌نجان بەرەوە ئەوەدەبەن، تا دووریان بخەنەوە لە هەڵویست وەرگرتن بەرامبەر بە میدیا سیخوره‌كان. بە پێچەوانەوە فێریان دەکەن بۆ ته‌زكیه‌ کردنیان! ئەمە له‌كاتێكدا ئه‌و به‌ناو كه‌ڵه‌ نووسه‌ر و ئه‌دیبانه‌ ده‌ڵێن (ده‌سه‌لات فاشیه‌ و ده‌زگای سێبه‌ر مه‌ترسییه‌، بە زمانێکی بازاڕیانەش هەندێک جاریش دەڵێن گه‌واده‌ و ته‌ره‌سه‌، میتی توركییه‌، داهاتی خه‌لك به‌هه‌ده‌ر ده‌بەن، كه‌چی دیدار له‌گه‌ڵ به‌رپرسان ده‌كه‌ن و له‌ میدیای سیبه‌ر ده‌نووسن و پاساوی جه‌واشه‌كارانه‌ی بۆ ده‌هێنه‌وه‌، لە نمونەی به‌ختیار كه‌ ده‌ڵێت: گاردیانی لیبرالی به‌ریتانی و حه‌یاتی عه‌ره‌بی دژه‌ فیكریه‌كانی لێیی ده‌نووسن؟ ئایا له‌ كوردستان باس نیوز له‌و ئاسته‌دایه‌، کە بەراورد بکرێت بە گاردیان و حەیاتی عەرەبی؟! یان مه‌سه‌له‌كه‌ پاره‌دانی زیاتره‌ له‌ چاو میدیاكانی تر؟ ئایا کارکردنی ئه‌و میدیانه‌ ئەوەش  ناگەیەنێت کە پڕە له‌گه‌مه‌ی سیخوریی، تیرۆر و پاساوهێنانەوە بۆ تیرۆر و جوانكردنی مرۆڤه‌ قێزه‌وه‌نه‌كانی ده‌سه‌ڵات؟ ئاخر ئەگه‌ر ویستت سیاسه‌تی ده‌زگای پاراستن و پارتی بزانیت، دەبێت بچیت سه‌یری باس نیوز و روداو بكه‌یت كه‌په‌یامه‌كانیان له‌وێ راده‌گه‌یه‌نن؟ سه‌دان نمونه‌ی پێچه‌وانه‌ی تر هه‌یه‌، كه‌ خه‌ڵك ئاماده‌ نییه‌ لە رۆژنامه‌یه‌كی فاشی و راسیستدا بنووسێت و دیدار بكات ؟ ئایا دەبێت نووسه‌رێک خۆی بە ئازادیخواز، کەچی لە میدیای سێبه‌ر و راگەیاندنی ده‌زگایه‌كی سەر بە ئه‌من بنووسێت و  گه‌شه‌ی پێبدات؟ ئەم نووسەرانە دەبوو خه‌لك فێری بایكۆتكردن بكەن، نەک پێچەوانەکەی. هه‌ر له‌به‌ر هیچ نه‌بێت ده‌بوو لەبەر رێزگرتن له‌ سه‌رده‌شت و سوران و ره‌ئوف ئاكره‌یی و ..... ڕێژوان و گه‌رمیان، مرۆڤی گه‌نج فێری بایكۆتکردن بکەن نەک بۆ نووسین، بەڵکو بۆ سەردان و خوێندنەوەی ئەو راگەیاندنانەی سەر بە دەسەڵاتن!.
سه‌رۆكی پارتی چه‌پی سویدی كه‌له‌ ناو ستودیۆ ده‌ڵێت من ئاماده‌نیم له‌گه‌ل سه‌رۆكی دژه‌ بێگانه‌كانی سوید دیدار  بكه‌م!
سێیەم:
کاتێک بەختیار عەلی باس له‌ نووسینی كۆنی رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ران له‌ عیراق و سه‌وره‌ و هاوكاری و كاروان ده‌كات ... ئه‌مه‌ش یه‌كێك له‌و فێلانه‌ی به‌ختیارە، کە له‌كۆی نووسینه‌كه‌یدا یاری به‌ عەقڵ و بە كات ده‌كات، گه‌رنا نووسه‌ری كورد له‌و سه‌رده‌مدا وەک ئەمڕۆ نەبوو، هیچ مینبه‌رێکی راگه‌یاندنی تری به‌ده‌ستەوە نەبوو، تا وه‌ك ئیستا لێی بنووسێت، وه‌ك فه‌یسبوك ، ماڵپەڕ و تۆڕەکانی ئینتەرنێت! ئەمە لە کاتێکدا ده‌یان منبه‌ری تری راگه‌یاندنی په‌راوێز و پاكتر هەیە، ئەم لێرەدا خۆی خستۆتە چاڵەوە و پشتگیری لەو راگەیاندنانەی سەر بە دەزگا ئەمنییەکان دەکات وەک (باس و روداو و میلله‌تی ده‌زگاكه‌ی لاهور) به‌ختیار عەلی بێمورالانه‌ هه‌وڵ دەدات جیاوازی لە نێوان هیچ کام لەمانە و میدیا ئازاد و ئەهلییەکان و هەموو شوێنەکانی تردا نەهێڵێت، یه‌كسان كردنی هه‌موو حیزبه‌كانی تر به‌ پارتی نیشان بدات ، به‌هه‌مان شێوه‌ هاوڵاتی و ره‌هه‌ند و ئاوێنه‌ وه‌ك باس یه‌كسان ده‌كات.
چوارەم:
تەنیا ده‌سه‌ڵاتی كوردی به‌رپرس و كاریگه‌ریی نییه‌ له‌گه‌شه‌كردنی دیارده‌ی بێ ئومێدیی و دووڕوویی و ره‌شبینی، داماڵینی گیانی قوربانیدان و قسه‌ی زۆر گوتن و كرداری كه‌م و هه‌لپه‌رستی و چاوچنۆكی مادی خه‌ڵك. به‌ ئاستی ئه‌و حزبانه‌، به‌ختیاره‌كان به‌رپرسن كه‌ وێنه‌ی دووروویی و نیشان نه‌دانی جوانی له‌نوسین و ره‌فتاره‌كانیان ده‌بینن، ئه‌وانه‌ به‌گه‌نج ده‌ڵێن ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ فاشیه‌، میدیای سێبه‌ر ترسناكه‌، تاریكیه‌، به‌ڵام هه‌ر له‌و شوێنانه‌ خۆشیان ده‌نووسن و پارجه‌ زه‌وی لێ وه‌رده‌گرن و نامه‌ بۆ سه‌رۆكه‌كان ده‌نووسن.
پێنجەم:
ئه‌و نووسه‌رانەی نێو میدیا سێبه‌رەکان، وه‌ك به‌رپرسه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی شاخ، وا ده‌زانن، ئیتر هه‌رچی بكه‌ن به‌خه‌باتی شاخ ته‌زكیه‌ ده‌كرێن ، مادام ئەمانیش دەنووسن و رومانیان هەیە، ئیتر خه‌ڵك ده‌بێت ڕێزیان بگرێ و چاوپۆشی لە هەموو کردارەکانیان بکرێت، بێ ئاگا له‌وه‌ی نه‌وه‌یه‌ك پێگه‌یشتووه‌ ده‌یه‌وێت راستگۆیی لە كردارەکانیانەوە، ببینێت نەک تەنها لە قسە و وشەکانیان!
بۆ یه‌كه‌م جار له‌ترس شكاندن و خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م ناوه‌ندێكی ئه‌ورپی له‌ له‌٢١ی جانیوه‌ری ٢٠١٤ له‌به‌رده‌م په‌رله‌مانی ئه‌ورپا رووبه‌روی بارزانی بوینه‌وه‌ ، به‌ ٦ ولاتی دراوسێیی به‌لجیكا و هه‌زاران كوردی بروكسل، تەنیا ٢٥ كه‌س ئاماده‌بوون! هه‌ڵه‌كه‌ له‌ ئێمه‌دا نییه‌، به‌ڵكو له‌ هه‌موو كوردستان و ئه‌ورپا ئه‌و نه‌خۆشییه‌ هه‌یه‌ ؟ به‌لام هه‌ر له‌وكاتدا به‌ختیار ومه‌ریوان خه‌ریكی ململانێی خۆیان بوون، کۆمیدیا بوو، ئەوان شەڕ و گفتوگۆیان لەسەر ئەوە بوو، کە ده‌سه‌لاتی كوردی شێوه‌ی فاشستبونه‌كه‌ی چۆنه‌، به‌ هه‌زاران خه‌ڵكیان خه‌ریكی ئه‌و بابه‌ته‌ كردبوو، هه‌ر بۆیه‌ سه‌یر بكه‌ن چۆن خۆپیشاندان و ناره‌زایه‌تییه‌كان كه‌مترین خه‌ڵك ئاماده‌ ده‌بێت ، به‌ڵام سوپایه‌كی گه‌وره‌ له‌پێنووسی زۆر بڵێی بێ كردار هەن، کە لە هەموو شتێک داماڵراون، له‌ قوربانی و هه‌ڵویستی جوان دوور کەوتوونەتەوە، میدیای كوردیان بە قسەی زل پڕ كردۆته‌وه‌.
مه‌ترسی میدیای سێبه‌ر لە نمونەی روداو، هەموو بینیتان چۆن له‌ كۆبانی چۆن هەواڵەکانیان دادەڕشت و دەیانڕازاندەوە!؟ تەنانەت ئیستاش سەیری هه‌واڵه‌كانی بكه‌ كه‌ چ ریكلامێك به‌شێنه‌یی بۆ حیزبه‌كه‌ی ئه‌ردوگان و دژایه‌تی هه‌ده‌په‌ دەکەن! بۆیه‌ خیانەتە مرۆڤ به‌شدار ی له‌گه‌شه‌کردنی ئه‌و جۆرە میدیایه‌ بكات، كه‌ ژه‌هر وزه‌لیلی فێری خه‌ڵك ده‌كات، نووسین و ئاخافتنی ئه‌و نوسه‌رانه‌ش كه‌ رێز له‌ وشه‌كانیان ناگرن لە نمونەی بەختیار عەلی، هه‌رچیییه‌ك بێت وه‌ك به‌رنامه‌ی حیزبه‌كان بە درۆ ده‌رده‌چێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە