یەک فلس یارمەتی بنە ماڵەی شەهیدان ناکەم!
Saturday, 02/05/2015, 21:35
شەهید هەناسەیە بۆ ژیان، شەهید سروودە، ئاڵایە، پێناسەیە، رووبارە وبەکەس ڕاناوەستێ، شەهید زاووزوویە بۆدوارۆژ
زۆر جار قسەیەک یان دەستەواژەیەک هەزارجاربڕندەترەلە خەنجەری دەبان. بەتایبەت ئەگەر کەسێکی کورد بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدانی بێنێتەسەرزار. بۆ کەسێک کە بۆخۆشی وەک هەزارانی دی خاوەنی٧کەس بێ، کە لەژێرسای سیاسەتی حیزبەکانی رۆژهەڵات گیانیانی خۆیان لەدەست دابێ. هەرکەس بۆ خاکی پاکی وڵات دڵپاکانە وبە بێ فرتووفێل گیانی فیدای ئامانجەکانی مێژووی کورد بکا خاوەنی مەزنترین رێزە لە لای مرۆڤی خاوەن هەڵویست.
شەهید هەناسەی بۆ ژیانی داهاتوان.شەهیدسروودە،ئاڵایە،پێناسەیە، رووبارەوبەکەس ڕا ناوەستێ.ئەوان دەچنە جێگای حەق تا ئێمە سەرمان بڵند بێ.شەهید زاوزۆی ژیانە بۆ نەتەوەی کورد.کاروانە کە دەگاتە ئامانجی پیرۆزی خۆی. "خۆرەتاوتیشکی بچووکی دوایین هەناسەیەی شەهیدە لە گەرمایی ژیانی رزگاری".شەهید رووڕاستە، درۆناکا،شەهید سەرکردەی تاقانەیە، نەک سەرکردەی داوێن پیس. جلەوکێشی هەمووئەستێرەکانی خولگەی زەوییە و دوایین ترووسکەی نیگای شەهیدی کوردە.
برینگی دەستی ٢٤ساڵ تەمەنی دەسەڵاتی دیکتاتۆڕی کورد لە باشوورتەنیا لقوپۆی داری ژیانی نەتەوەکەمانی داهاڕیوە. شەڕی خۆدڕێن، ناوچەی سەوزوزەرد، دووئیدارەیی، دابەشکردنی چەکدارلەسەر ناوی پێشمەرگە، یەخسیر کردنی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی وڵات ،پەیوەندی ناماقوڵ لەگەڵ داگیرکار، شێری ژوورێ ورێوی هەندەران و،،،،،،،،،،،.بۆ داهاتووش وەک رۆژ دیارە هیچ ئاڵوگۆرێکی سەردەمیانەیان بۆ پێک نایە. مەبەستی من لەو کورتە قسانە چییە؟
لە چەند شەوی رابووردوودا لەسەر کاناڵی،،، رووداوتیڤی،،، بەرنامەک بڵاو بۆوە بەناوی / رەنجی شەهیدان! /. ئەو کارە بە فیتی کێ کراوە؟ئەو مێدیایە سەربەکێیە؟ مەبەست لەوپڕۆگڕامە چییە؟ ودەیان پرسی دیکە بە جێگای خۆی. بەڵام سرنجڕاکێش ئەوەیە کە کا مەسعود باسی دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی دەکا! کەچی داوالە سەرمایەدارەکانی وڵات دەکا کە یارمەتی ئەو بارودۆخە بدەن کە لەبواری کێشەی ئابوری وقەیرانی ئابوری بەربینگی بە وڵات گرتووە! ئەرێ کەس هەیە بپرسێ سەرمایەدار پارەی لە کوێ هێناوە؟چەند کارسازێک بە دەنگورەنگ پشتیوانی خۆیان بۆ ئەوکارەراگەیاند. لەهەموان سەیرتر وێنەی،، سیروان بارزانی،کە بەدەنگ،، لەبەرەکانی شەڕدا نیشان دا( بەرەی نمایشی) کە دەیفەرموو: منیش وەک سەرمایەدارێک حازرم یارمەتی ئەوپڕۆژەیە بدەم بۆ بنەماڵەی شەهیدان!
کەسێکی عەشیرەی بارزانی تەمەن ٣٥ساڵ دەبێ لێپرسینەوەی لە گەڵ بکرێ ئەو سەروەتووسامانەت لە کوێ هێناووە؟ بە کوێدا بۆتە سەرمایەدار؟ هەروەها ئەوانی دیکەش کە بەشداری ئەو پڕۆسەیە دەبن ئەو سامانەیان لە کوێ هێناوە؟تۆ بڵیی دامەزراندی دەوڵتی کوردی بە شیوەی عەشیرەتی ئاوا درێژە بە ژیاندا بدا؟ پوڵدارەکان سلێمانی وهەولێروشووێنەکانی دیکە ئەوە دووجاریان یارمەتی دان، پاشآن چدەکەن؟ ئایا کۆمەڵگا بەسواڵوسەدەقە بەڕێوە دەچێ؟ سیاسەت ئاوا بەردەوام دەمێنێ؟ ئەدی ئەو دەست ناپاکانەی کەسەروەتووسامانیان ئاشکرا ناکەن وبەگزەی ئەخلاقی خۆیان دەدزنەوە چۆنیان مامڵە لە گەڵ دەکرێ؟
خۆمو خێزانم، دوومنداڵ، هەرچوارمان بە فیدای چوار دڵۆپی خوێنی ئەو شەهیدەبن کە بۆ کوردستان خۆی فیدا دەکا.بەڵام هەتا ئەو دەسەڵاتە درۆزنەو داوێن پێسە لەسەر کار بێ یەک فلس یارمەتی بنەماڵە شەهیدان ناکەم. چون خەڵکی هەژار بۆتە قەڵغانی دەسەڵاتی ئەو دوو بنەماڵەیە. ئێمە هەتا ئەوڕۆش خۆمان بە بەرپرس دەزانین. چون ئەوکارە بە ئەرکێکی نەتەوەیی دەزانین. بەڵام جودا لە ئەو سیستمە گەندەڵە.جودا لە هزری سەرشۆڕانەی ئەودەسەڵاتە.من لەرۆژهەڵاتی وڵات مەزن بووم. بۆ داهاتووی سیاسی ژێردەستی ئەو بەشەش هەرئەو ئاوەیە کە لەباشووربۆ حیزبەکانی وێ داڕژاوە. لەوانیش خراتر دەبن. رێزیان نە لەخۆیان گرتووە نە دەتوانن لە شەهیدی بگرن. ئەگەروانییە؟ نەدەبوایە ئەو حالورۆژیان بوایە. هەر کەس نووکەدەرزیەک هەست بە بەرپرسیایەتی بکا بۆ نیشتمانی خۆی بەشداری پڕۆسەی سیاسی دەبێ یارمەتی دەسەڵاتێک دەدا کە بە هی خۆی بزانێ.وادیارە دەسەڵات تەپڵی نابووتی بەدەستەوە گرتووە بۆیە هانا بۆ سەرمایەدار دەبا، بێ گومان ئەوانیش بە بێ چاوەڕوانی ئەوکارە ناکەن ئەگەر قازانجی لێ نەبینن. کەینە بەینەکان چۆن دەبن لەداهاتوودا روون دەبنەوە. لەوەها بارودۆخێکدا گۆیا کامەسعود دەچێتە ئامریکا هەتا بە ئاغای ئۆباما بڵێ: ئێمە ئامادەی دامەزراندی دەوڵەتی کوردین وپشتیوانی تۆمان پێویستە! ئەگەر ئاقڵ بێ ئەوسەفەرەناکا،ئەگەرێش بچێتەئامریکا ئەو داخوازیە راناگەیەنێ. دەوڵەتی کوردی بە گیرفانی بەتاڵ!!
یارمەتی بنەماڵەوکەسوکاری شەهیدان بە پڕۆژەوپیلانی دوورناسانە بەڕێوە دەچێ،ئەوکارە مەزنە پڕۆسەیەکی جودالەهەستوو سۆزە بۆ بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان. ئەزموونی دوای هەمووشەڕێک لە دونیادا نیشآنی داوە کە دوای کۆتایی شەڕ،پەروەردەکردنی کۆمەڵگا دەست پێدەکا. کەسی شارەزاوئابووریەکی بە قووەت دەتوانێ زەمینەساز بێ بۆ ئەو کەسانەی ئازیزەکانیان لەشەڕی رزگاریدا لەدەست داوە. دەست درێژکردن بۆ سەرمایەدارو دەوڵەمەندەکانی ژێر دەستی ئەو دەسەڵاتە گەندەڵە وەکو ئەوە دەچێ کە: شێرپەنجە بە حەبێکی ئاسپرین چارەسەر بکەی! هیچ بەدوری نازانم کاتێک ئەو پارەیە کۆ بکرێتەوە شەوێک کە لەخەو هەستاین یەکەم هەواڵێک کە ببیسین ئەوەبێ: پارەی رەنجی شەهیدان دزراوخورا!! پارەوسەروەتووسامانی خۆمانە، دەیدەنەوە بە خۆمان وخۆیانی پێهەڵدەکێشن. لە باشوری وڵات بەوشێوەیە پارە بۆ رەنجی شەهیدان کۆدەکەنەوە! لە رۆژهەڵاتی وڵاتیش هەربە فیتی سیاسەتی سەرشۆڕانەی ئەو ئەودەسەڵاتە شەهیدەکانمان لەبیر چوونەوە!
٢/٥/٢٠١٥، سندوقی کوردستانپۆست.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست