عه‌باس بایز داوا لە وەزیری ناوخۆ دەکات کە هێز بنێرێت بۆ دەڤەری پشدەر
Saturday, 02/05/2015, 21:21
پەیامنێری کوردستانپۆست- دەفەری پشدەر
له خوارووی گوندی به‌سته‌ستێن سه‌رده‌می به‌عس ئۆردوگایه‌كی زۆره‌ملێی لێ‌بوو ، داینشتوانی گونده‌كانی بناری قه‌ندیل وه‌ك یه‌كه‌م هه‌نگاوی ڕاگواستنی زۆره ملێی ده‌ڤه‌ری پشده‌ر له‌ساڵی ١٩٧٨ و گونده‌كانی بناری قه‌ندیل گوسترانه‌وه ئه‌و شوێنه.
دواتر هه‌ر هه‌مان ئۆردوگای زۆره‌ملێ كه ژماره‌ی خێزانهكانی٢٠٠٠ ده‌بوو به‌بیانووی قاچاخچێتی و هاتوو چۆی
خه‌ڵكه‌كه‌ی جارێكی تر ڕاگوێزران بۆ ئۆروگایهكی زۆره‌ملێی تر له حازجیاوای نزیك چوار قورنه.ئێستائه‌م شوێنه كۆمه‌ڵێك
ماڵه كوێخا ده‌ستیان به‌سه‌ر ئه‌و زه‌ویانه‌دا گرتووه نا هێڵن كه‌س بگه‌ڕێته‌وه
سەرچاوەیەک لەو دەڤەرە بە پەیامنێری کوردستانپۆستی راگەیاند، کە پارتی بە پشتیوانی عەباس بایز توانیوێتی داموده‌زگاكانی بیتوین و پشده‌ر به پاره بکڕێت .
دوێنێ ده‌یان خێزان چوونه‌وه سه‌ر جێی خانوه‌كانیان، بۆ شەوەکەی مۆستا حه‌میدی به‌ڕێوبه‌ری ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین و محمد به‌سته سور كه كاتی خۆی جاشی عه‌باس بایز بوو چووبوون بۆ لای عباس بایز ئه‌ویش وه‌زیری ناوخۆی ئاگادار كرۆته‌وه. عباس بایز داوای له‌وه‌زیری ناوخۆ كرد، کە هێزێک بنێرێت و بچن ده‌وری ئه‌و ماڵانه بگرن و بیانپارێزن و پشتیوانیان بكه‌ن، بۆ ئەم مەبەستە جارێكی تر خه‌لكه‌كه شه‌قامی سه‌ره‌كی قه‌ڵادزێ - سهنگهسەر رژاونەتە سەر شەقامەکان، بۆ ناڕه‌زایی ده‌ر بڕین، تا ئیستا ئه‌م كێشه‌یه درێژی هه‌یه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست