دژ بە سزادانی دادوەر (هاوژین حامد) ئاسایشی یه‌كیتی چالاكوانێكی گرت
Friday, 01/05/2015, 10:50
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ئاسایشی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان له‌سه‌ید سادق ، چالاكوان دانیار محمه‌دیان دەستگیرکرد، لەبەر ئەوەی خۆی ئامادەکردووە بۆ بانگه‌شه‌ی دژ به‌سزادانی دادوه‌ر (هاوژین حامد)، ناڕەزایی دەربڕیوە دژ بەو کارەی کە دەسەڵاتی کوردی لە پشت جاش و فایلدارەکانەوەیە ، ئه‌و هه‌وڵه‌ی یه‌كیتیش دوای ئه‌وه دێت كه ده‌نگی ناره‌زایه‌تی دژ به‌یه‌كیتی نیشتمانی كوردستان به‌رزبۆته‌وه كه له‌رێگای به‌رپرسه‌كانی ئه‌وان فشار خراوه‌ته سه‌ر دادگا و ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ری، كه دادوه‌ر هاوژین حامد سزابده‌ن، ئەوەی کە لە پشت ئەم کارەوەیەی مه‌لا به‌ختیار و جه‌لال كه‌ریم جێگری وه‌زیری ناوخۆی هه‌رێم بووه. ته‌نانه‌ت مه‌لا به‌ختیار به‌دادوه‌ر ره‌ئوفی گووتوه ئه‌وه بۆچ به‌س جاشه‌كانی ژێر ده‌سه‌لاتی ئێمه ده‌گیرێت و هی پارتی ناگرن، بۆیه ئێمه گومانمان له گرتنی جاشه‌كانمان هه‌یه
شایه‌نی باسه چالاكوانه‌كانی سه‌ید سادق به په‌یامنێری كوردستانپۆستیان راگەیاند، ئەگەر یەکێتیی و ئاسایشەکەی هه‌مووشمان بكوژن، ئێمە ناره‌زایه‌تی ئه‌مروی خۆمان له‌كاتژمێر ٥ ی ئیواره هه‌ر ده‌كه‌ین، شایانی باسە ئیستا دادوەر هاوژین بە خۆی دوانزە کەس لە خێزانەکەی هەڵاتوون و رایان کردووە، لە ترسی ئەوەی مەلا بەختیار و پیاوەکانی هەڕەشەی کوشتن و قەڵاچۆی کەسوکاریان کردووە، لە ناویاندا دایکی هاوژین کە تەمەنی لەسەرو ٦٠ ساڵەوەیە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست