قادر نادر.. دوای ئیرهاب پارتی سیاسه‌تی په‌رتكه‌ی گرتۆته به‌ر
Thursday, 30/04/2015, 18:41
پارتی له‌وماوه‌یه هه‌ولی دا به‌زه‌بروزه‌نگ حزبه‌كان و جه‌ماوه‌ر بۆهه‌لبژاردنه‌وه‌ی بارزانی بێ ده‌نگ بكات ، به‌لام ئه‌م سیاسه‌ته وایكرد نه‌ك به‌ته‌نیا بمێنته‌وه به‌ڵكو هه‌موو لایه‌ك ئیدانه‌شی بكات . بۆیه ناجار بوو سیاسه‌تی بگۆرێ كه‌به‌رامبه‌ر حزبه‌كان سیاسه‌تی په‌رتكه و زالبه‌ی گرتۆته به‌ر ، كه‌به‌شینه‌یی هه‌ولی په‌رته‌وازیان ده‌دات ، وه‌به‌رامبه‌ر جه‌ماوه‌ر توره‌یی خه‌لك كپ بكاته‌وه به‌گوتار گورینی به‌لێ بارزانی به‌دیلی هه‌یه وباوه‌رمان به‌ده‌ستوری په‌رله‌مانی هه‌یه ... كۆی ئه‌وانه‌شی هه‌مان سیاسه‌ته بۆدانانه‌وه‌ی بارزانی، سه‌ردانی ئەم هەفتەیەی بارزانی بۆ لای تاله‌بانی خالێكی گرنگی ماستاو كردنێتی بۆ دانانه‌وه‌ی خۆیەتی، چونكه هه‌ولدانی ئیستای پارتی بۆ جیاكردنه‌وه‌ی یه‌كیتی كه‌لێنێكی گه‌وره دروست ده‌كات له‌په‌رتكردنی به‌ره‌ی دژی به‌لام من برواناكه‌م یه‌كیتی هه‌له‌ی ستراتیژی ٣٠ حوزه‌یران دوباره بكاته‌وه به‌و هه‌موو كێشه‌ی سه‌ركردایه‌تیه‌كه‌ی هه‌یه‌تی، جارێکی دیکە كێشه له‌گه‌ل جه‌ماوه‌ره‌كه‌شی دروست بكاتەوە . هەروەها گۆارنیش وه‌ك ستراكتوری جه‌ماوه‌ری و نه‌وشیروان دواین شانسی ته‌مه‌نیتی له‌نێوان هه‌نگاوێیكی مێژویی یان ناشیرین بوونی، هەروەها دیسان بڕواناکەم هیچ کام لە گۆڕان و یەکێتیی ئه‌و هه‌له مێژویه دووبارە بكه‌نەوە
یه‌كێتی ده‌ترسێ ده‌نگ به‌بارزانی بداته‌وه گۆران ئازاری بدات به‌قولكردنه‌وه‌ی كێشه‌كانی، له‌گه‌ل ئه‌وه‌ی بارزانی زۆرینه‌ی ته‌مه‌نی له‌خزمه‌ت ئیران بردوته سه‌ر به‌لام به‌هۆی نزیكی بارزانی له‌توركیاوە، بەڵام ئیران كاریگه‌ری خۆی هه‌یه له‌سه‌ر ئازاردانی بارزانی گه‌ر ته‌سلیمی نه‌بێت ئه‌وه‌ش مه‌حاله چونكه به‌رژوه‌ندییه‌كانی پارتی له‌گه‌ل توركیایه. له‌هه‌موی گرنگتر ئاستی جه‌ماوه‌ری نارازی له‌سیاسه‌تی ١٠ ساله‌ی بارزانی له‌ره‌فتاری به‌ره‌دوامی ئیرهابی بۆسه‌ركوتی خه‌لك و سه‌یركردنی كۆی سیسته‌م و ناعه‌داله‌تی هه‌رێم خه‌لكێكی زۆر له‌چاوی بارزانی و بنه‌ماله‌كه‌ی بارودیخی كوردستان ده‌بینن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست