کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


جەمال غەريب حەمە: مانەوە لەگەڵ ئەمانەدا ئەستەمە

Thursday, 30/04/2015, 18:36


بڕيارە ليژنەى كاروبارى دەرەوەى ئەنجومەنى نويێنەرانى ئەمريكاپرۆژە بڕياريێك سەبارەت بە هاوكارى كردنى دارايى هەريێمى كوردستان و سوننەكانى عيێراق بە بڕى 429 مليێۆن دۆلار بۆ برەودان بەتوانا سەربازيەكان بخاتە دەنگدانەوە.
      هيێشتا بڕيارەكە هەر بڕياربوو كەچى هەموو بەرپرسە بالاێ و قەزەمەكانە عيێراق هەريەكە و لەلاى خۆيەوە كەوتە دژايەتيكردنى بڕيارەكە و بە مەترسيان حسابكرد لەسەر يەك پارچەيى خاكى عيێراق، وەهەڕەشەى هەڵويێست وەرگرتنيانكرد، هەنديێك لەبەرپرسان هەڕەشە لەو لايەنانەش دەكات كە مامەڵە لەگەڵ ئەو ياسايەدا بكات، هەروەها دەستەواژەى خيانەت و خۆفرۆشى و تەنانەت بەشايستەى بەردبارانكردنيشيان دەزانيێت!!!
      ئەو بەرپرسانەى كەلەسەر ئەم پرۆژەى كۆنگريس هاتونەتە دەنگ ئەم هەنگاوە بە دابەش بونى عيێراق دەزانن، بىێ ئاگا لەوەى كە هەرخۆيان بون بەهەوڵويێستە شۆڤيێنيەكانيان چارەنوسى ئەم ولاێتەيان بەئەمڕۆ گەياند!!!
      ئەوان زۆر بىێ شەرمانە داواى هاوكارى پيێشمەرگە دەكەن بۆ رزگاركردنى شارى موسڵ لە چنگ چەكدارانى داعش، كەچى نەخۆيان ئامادەن هاوكارى مادى و لۆجستى هيێزى پيێشمەرگە بكەن و نە ڕازيش دەبن ولاێتە يەكگرتوەكانى ئەمريكا هاوكارى هيێزى پيێشمەرگە بكات!!! وەك پيێشوتريش بينيمان هەمان هەڵويێستى ئيێستەيان هەبوو بەرامبە بە هاوكاريەكانى ولاێتانى ئەوروپا بۆ هيێزى پيێشمەرگەى كوردستان.
      ئەگەر ئەمە هەڵويێستى فەرمى هەموو بەرپرسە بالاێكانى عيێراق بيێت ئيتر هاوكارى نيێوان پيێشمەرگە و سوپاى بەناو عيێراق چ مانايەكى هەيە !!! بۆ بەناحەق ڕۆڵەى خۆمان بەكوشت بدەين، لە كاتيێكدا ئەوان تا ئيێستە هەڵويێستيێكى جواميێرانەيان نەبوە بەرامبەر بە هيێزى پيێشمەرگەى كوردستان، (تكايە با ئيتر كوڕى خۆمان نەكەين بە قوربانى كچى خەڵكى).
      من دەميێكە گەشتومەتە ئەو ئەو دەرەنجامەى كە مانەوە لە گەڵ ئەم جۆرە ئايديا و بيركردنەوانەدا زۆر ئەستەمە و تەنها سوڕانەوەيە لە بازنەى بەتاڵدا.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە