سامان رەوەند : گەرانەوەی سوڵتان ئەحمەد بەسوار ئەسپێکی قاجارییەوە
Thursday, 30/04/2015, 18:24
گه‌ڕانه‌وه‌ی سوڵتان ئه‌حمه‌د به سوار ئه‌سپێکی قاجارییەوە.
سامان رەوەند
ئه‌وێ رۆژێ که کاک سه‌لاح* زامی قۆڵی به جامانه‌که‌ی به‌ست، ویستی برینی جه‌سته‌ی کوردستانه‌که‌ی سارێژکا. ...
ئه‌وێ رۆژێ که کاک فوئاد* گیرفانه‌کانی پڕ کردن له وورده نانی ره‌ق، ویستی زگی برسی منداڵانی کوردستانه‌که‌ی تێرکا.
کاک سه‌لاح و کاک فوئاد، وه‌ک دوو ئازاری نیشتمان، گیانی شیرینی خۆیان لا هه‌رزان بوو، ده‌بێ چی بێ ئه‌و نرخه‌ی به‌رزتر بێ له گیانی دوو ئه‌ندازیار دوو زانا دوو خه‌مخۆر و دوو ئینسان؟
ئه‌وه حه‌سره‌تی ئازادیی نه‌ته‌وه بوو.
ئه‌وه هیوا به باشتر بوونی سبه‌ی بوو.
ئه‌وه خۆشه‌ویستی کلتور و جوانییه‌کانی ئه‌م ووڵاته بوو.
کاک سه‌لاح و کاک فوئادیش ده‌یان توانی چاوی بێخه‌می لێک بنێن و له شه‌وانی داگیرکراوی ئاسمانی کوردستاندا، له( سلێمانی و له سنه) بنوون، بێخه‌م بنوون، له‌هیچ روویه‌که‌وه که‌میان نه‌بوو، ئه‌ویان باڵا مام ناونجییهکی ماسولکه پانی گه‌نم ره‌نگ، خوێنده‌واری له گوڵله سڵ نه‌کردوو، به هه‌یبه‌ت و به‌سام و بریارده‌ر، ئه‌میان بالابهرزێ ره‌قه‌ڵه‌یه روخسار شیرین، له‌و ده‌م و چه‌ناگه و چاوانه‌ی که ده‌شێن هه‌تا مردن هه‌ر ئاشق بن، سوور له‌سه‌ر باوه‌ر بن، وه‌ک دار به‌روو بوستن و وه‌کو زه‌ریاش بخرۆشین، له‌گه‌ل منداڵ منداڵۆکه و له‌گه‌ڵ جوتیار خاڵه‌ی رێبوار. له‌گه‌ڵ شارییش هه‌م مامۆستا و هه‌م گوێگرێکی باش بن...
• بۆ كێتان جێهێشت ده‌زگیران، کاکه سه‌لاح، کاک فوئاد گیان؟
ئه‌وان فه‌لسه‌فه‌ی خۆیان به کوردی بوو، کوردیی دێهاتی کوردستان
بریاردان و گفت و گۆیان، عاشقبوونیان، روانینیان، بانگ و هاواری کوردبوونیان، به کوردی بوو کوردی دێهاتی کوردستان...
• بۆکێتان جێهێشت ..ده‌زگیران، کاکه سه‌لاح، کاک فوئاد گیان؟
وا هاته‌وه، سوڵتان ئه‌حمه‌د، به سوار ئه‌سپێکی قاجاره‌وه، شمشێرێکی یه‌مه‌نی له که‌مه‌ردا و رم به‌ده‌ست و پۆستاڵ له پێ، له‌شکرێ قه‌له‌م و زه‌ریایه کتێب و ئاسمانیکیش گۆرانی کوردی ئه‌تککراو شوێنی که‌وتوون.
مبدأ: استنبول
مقصد: سلێمانی پایته‌خته‌که‌ی رۆشنبیری!!!
ئێستا ئیتر، شه‌قام ته‌خته، دڵ و ده‌روون ئاماده‌یه، وورگهکان برسین، چاوه‌کان تێرنابن، که‌س ناپرسێ له پایته‌ختی رۆشنبیری ئه‌م باشووره‌ی وولاتێکی لهتکراودا چۆن ئاوا زوو:
• یادی باڵای به‌رز و ته‌می سهرروخسار بۆ نه‌ته‌وه و ئامۆژگارییه‌کانی کاک فوئاد له بیرچوو؟.
• به چاوی ره‌ش و مه‌چه‌کی کوردی و وره‌ی دوژمن به‌زێنی کاکه سه‌لاح ده‌ڵێن مێژوو؟
یه‌شتا زووه، نه‌بیر باشه و نه ووتن چاکه و نهکرداریش خاس*!!،
هێشتا زووه، ئاگادار بن، ئه‌ژده‌هاک* شه‌هید ده‌که‌نه‌وه، نه‌ورۆزێ تر دروست ده‌بێ.
چێشت هه‌نگاوه، له پایته‌ختی رۆشنبیری له سلێمانی، قامیشهقهڵهمێ، له کونجێکدا، سكی ده‌گوشێ، گێنگڵ ده‌دا، بیری ده‌فرێ بۆ ریستۆرانتی ( سوڵتان ئه‌حمه‌د)، خه‌یاڵ ده‌کات، وا له حه‌وشه له گۆشه‌یه‌ک له ناو پارکی ئازادی‌دا، دانیشتووه (ئه‌م نیوەرۆیە قۆزی تایبه‌تی رستۆرانتی سوڵتان ئه‌حمه‌د، ده‌خوات)،. ئێستا ئیتر قامیشه قه‌له‌مه‌کان، به‌یانیان به‌ده‌نگی فه‌یرۆز*به‌خه‌به‌ر دێن، چێشت هه‌نگاوان گوێ له معین* ده‌گرن، بۆ ئێواران حه‌زیان له زه‌کی مویرانه*، ئیستا ئیتر قه‌ڵه‌مه قامیشه‌کان، ئه‌رکی کلتوری خۆیان سپاردووه به سه‌رمایه‌داران، ئه‌و منداڵانه‌ی هه‌ر له پڕێ بوونه کوڕێ، ئێستا ئه‌وان بارهه‌ڵگری رۆشنبیری و ئه‌تواره‌کانی سوڵتانن، قه‌له‌م بۆخۆی، له پێشانگای (جیهان) جل ده‌کرێت و ( چا) یه‌که‌ی له چایخانه‌ی ( لیر)ه ده‌خواته‌وه و له شیرینی
( سه‌رای سوڵتان) باقڵاوه ده‌کڕێ...
بۆ کێتان جێهێشت کوردستان...کاکه سه‌لاح، کاک فوئاد گیان؟!
...........................................................
* شه‌هید کاک سه‌لاحی موهه‌ندس... سه‌رکرده‌یه‌کی کۆمه‌ڵه‌ی ره‌نجده‌رانی کوردستان بوو. باشوور
* شه‌هید کاک فوئاد مسته‌فا سوڵتانی، رابه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تکێشانی کوردستان. رۆژهه‌لات
* فه‌یروز...ژنه گۆرانی بێژێکی عه‌ره‌به، شاعیره کورده‌کانیش به شیعر په‌سه‌ندیان کردووه.
* معین ... گۆرانی بێژێکی فارسه.
*زه‌کی میوران...گۆرانی بێژیکی تورکه.
* بیری چاک، ووته‌ی چاک. کرداری چاک... پرێنسیپه فره ئینسانییه‌کانی باوه‌ڕی زه‌رده‌شتن.
* ئەژدەهاک، دوا پاشای دادپەروەری ووڵاتی میدیا بوو، کە بەفیتی ژنبرافارسەکانی و بەدەستی کوڕەکەی لە ژنە فارسەکەی بوو، پاش گەڕانەوەی لە سەفەرێکی فێربوون و راهێنانی سەربازیی کە چوو بوو بۆ یەمەن بۆ فیربوونی تەکنیکەکانی جەنگ، شەوی دووەمی گەڕانەوەی ( فەرەیدون) ی کوڕی بەدنەدانی خاڵوانە فارسەکانی شەهیدی دەکات و لە پاشاندا، فارسەکان دەست بە نووسینەوەی مێژوویەکی هەڵبەستراو دەکەن و هەموو خەسڵەتە ئینسانییە بەرزەکانی ( ئەژدەهاک ) دەدەنە پاڵ کورش کبیر و پاشاکانی تریان، کە جگە لە بەو مەستی و ژنبازی و هەتیوبازی سیفەتێکی تریان نەبووە.
ئیتر ئەوە چۆتە خوێنی کوردەوە تا ئێستاش، کە لەبەردەم غەوارەدا وەک رێویەکی ترسنۆک و بۆ گەلەکەی خۆیان وەک شێر بن...ئەم نەفرەتە تائێستا بەرۆکی نەتەوەی کوردی بەرنەداوە...ئاماژە گەلێک هەست پێدەکەم، کە هیوادارم ئەو بزیسکانە ببنە مەشخەلان و رێگا رووناک بکەنەوە و کۆتایی بێنن بە گرێی خۆ بەکەمزانین کە نەخۆشییەکە ( لە سەرکردایەتی پیاوانەی کوردەوە تەشەنەی کردوە و هەموو جەستەی نەتەوەکەی گرتۆتەوە)...
ئاماژەکان لە (کۆبانی و سنەوە ) و لە سەر دەستی ( ژنە قارەمانەکانی ) مەیدانی بەرخۆدان و رابوونەوە دێن، نەک لە دوکان و بازاری رێکخراوەکانی ژنان و ئافرەتان کە باشووری کوردستان و ئەوروپا و سەر سایت و واڵەکانی ( فەیس بووک) یان پێ پردەکرێتەوە و بریتین لە کۆنفرانسی ( وصل و ویصال و لقا و چاوچاوێن و خۆرانان و خۆ گۆڕین و نمایش‌کردنی جل و جەستە). بە درێژی دێمەوە سەری بە نمونەی زیندوەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست