تالە شۆڕشەکانی کورد پترنزیک دەبینەوە، پەردەی بێدەنگی قورستردەبێ"دەسکی تەورلە جینسی دارە، بەڵام بێ ڕیشەیە، چون لقوپۆی خۆی یەکەبەیەکە دە�
Thursday, 30/04/2015, 17:08
ئەمن نازانم،، ئەحمەد ئەسەدی،، کێیە.؟ نازانم ئایا ناوی لەسەررووپەڕی ناسنامەی دایک وبابی هەڵکەندراوە یان نا ؟ هەرچی بێ لەوسەردەمەدا بۆتە وتەبێژ ودمڕاستی رەسمی حەشدی شەعبی. ئەو قڕژاڵ خۆرە لە رۆژی ٢٩/٤/٢٠١٥ لە وتووێژێکدا دەڵێ: دوای کۆتایی شەڕی داعش دەبێ هێزی،،، پێشمەرگە،،، سەربە یەکەی پیادەی سەربەعێڕاق بن. یان سەربە/ حەشدی شەعبی!! / ( لەوتاری رۆژی ٢٨/٤/٢٠١٤ بەناوی،، دوای شەڕی داعش نۆرەی هێرشی حەشدی شەعبییە بۆ سەر باشووری کوردستان،،بڕوانە سندوقی کوردستان پۆست کە بابەتەکەم شی کردۆتەوە.).
تۆ بڵێی سەرۆک عەشیرەی بارزانی، بەتایبەت ئەوانەی سەرتۆپی کەسانی بندەستی ئەو سیستمەن رۆژێک لەرۆژان ژیاننامەی سیاسی وخەباتی چەندساڵەی خۆیان بکەنە پەڕتووک ولەبەردەستی خوێنەری کوردوبیانی راخەن، باس لەچی بکەن؟ باس لەو دەسکەوتانەی کە بۆ کوردیان بەرهەم هێناوە، باس لە خەباتی شاخیان بکەن یانژی لە٢٤ساڵ تەمەنی دەسەڵاتی خۆیان بەسەرخەڵکدا لە باشوور؟ ئەدی بڵێی باس لەوهەمووە نەهامەتوی ماڵوێرانیە کەبەسەر کوردیان هێناوە بێتە گۆڕێ؟
شۆڕش لەلای منی کوردئاوایە. شۆڕشگێڕ وەک جووتیارێک دەبینم کە،زەوەیەکەی دەکێڵێ، خۆشی دەکا، ئارەقەی بۆ دەڕێژێ، تا دەگاتە مانگی خەرمانان، ئەوکات خلەوخەرمانی بە پیزووبەرەکەتی کۆدەکاتەوە. هەم خۆی قازانج بژیوی ژیانی لێ دابین دەکا، هەمیش خەڵک بەرهەمەکەی قازانج دەکەن.لێرەدا هەری گرینگ،،، بەرهەمە،،، هەرکاتێکیش پێچەوانە رووبدا وادیارە گرفتی مەزن لە ئاراداهەیە. بەرهەمی خلەوخەرمانی خەباتی تاڵەبانی وبارزانی کوا؟ نەکا بڵێن ئەوە نییە سەرۆکی هەرێمە ونەفت دەفرۆشێ!
مەلامستەفای بابی کا مەسعود( د،خ) بە تاقە دووماچی شای ئێران وسەددام لە ئەلجەزایر سەرهەڵدانێکی فەوتاند.پاشآنیش دەیگووت خەتای من نەبووە! خەریک بوو کوردیش خەتابار کا! مەسعودی کوڕی بە شێوەیەکی دیکە هەمانشت دووپات دەکاتەوە. جارێک عەڕەبی رەسەنە، جارێک کۆماری ئیسلامی بە ماڵی خۆی دەزانێ، جارێکیش تورکان دەکاتە فریشتەی رزگاریدەر!
دوو: جەلال تاڵەبانی ژیاننامەی خۆی نوسیوە. باس لە ٥٠ساڵ تێکۆشانی خۆی دەکا! ئەگەر قەرار بێ هەر سەرگەورەی حیزبێک بە نوسینی کتێبێک خۆی لەو هەمووە نەهامەتەیانەی کەبەسەر کوردی هێناوە، پێدزیلکەی لێ بکا، ئەدی چۆنە دوای ئەو گشتە ساڵانە ئەوەش حاڵورۆژی حیزبەکەیەتی! کە تێیدان. وەک بەڕەی شڕی لێهاتووە هەر سووچێکی بە دەست کەسێکەوەیە! ئێستێش نەمزانی دەسکەوتە مێژووییەکانی ،ی،ن،ک، لەکوێن؟ ئەو جووتە دەسەڵاتە وێنەی دەسکی تەوریان لێهاتووە کە جینسیان لەدارە، بەڵام بێ ریشەن، چون لقوپۆی داری ژیانی مێژووی کوردیان یەکە،یەکە قرتاندووە.
" جیاوازی حەشدی شەعبی وداعش بەکورتی"
ئەودوورێکخراوەیە هەرچەند لەبواری ئایینی وئایدۆلۆژیا زۆر لێک جیاوازن.بەڵام لەئاست کێشەی گەلەکەمان خاڵی هاوبەشیان زۆرە.داعش وێنەی ،،قارچک،، هەڵتۆقی. پیلانی نێونەتەوەیی وبەشداری کۆنە بەعسیەکان رۆڵی سەرەکیان هەبووە لەدروستکردنی داعش. ئەگەر لەدژی ئێرانیش بووبێ دەیانخواست سەردەمی خەڵیفە گەری زیندوو کەنەوە.خاڵی هەری لاوازی داعش ئەوەبوو، کە دژی ناوەندی دونیای ئیسلام ( عەڕەبستان) هەڵوێستی گرت.بوو بەمایەی نیگەرانی بۆ دۆستەکانی عەڕەبستان. بۆیە هەم تورکیەی سوننە وهەم دونیای عەڕەب زۆر زوولێی سڵەمینەوە.
حەشدی شەعبی، هەرواهاسان دروست نەبووە.رێکخستنێکی ئیدۆلۆژی+ یایینی، باوەرمەند بە ئایینی شیعەیە.ئەو سازییە هەم چەکی پێیە، هەمیش شیعەئایینن. مامۆستای سەرەکی هێزی شەعبی کۆماری ئیسلامییە ولەتاران بە پێی دەستوری مەرجەعەکانی وێ هەڵسووکەوت دەکا. بەپێچەوانەی سەددام حوسێن کە پێش ئەوەی بیکەنە دەسەڵات کەسایەتیەکی لۆمپەنی لەوجودیدا بەدی دەکرا، حەشدی شەعبی سەددام حوسێن نییە. حەشدی شەعبی بەپێچەوانەی داعش، سەرچاوەی فکری وماڵی خۆی لە کەربەلاو نەجەف وەردەگرێ. داعش بەڕەڵڵایەکی وەک ،،ئەبووبەکر بەغدادی،، کردە خەڵیفەی خۆی. ئەگەر لەبیرمان بێ ساڵی رابووردوو نزیکەی١٧میلیون کەس شیعەئایین لە مەراسیمی گڵکۆی ئیمامان هاتنە شارەکانی کەربەلاونەجەف ئەوە پەیامێک بوو بۆ ناوەندی دونیای ئیسلام وسوننەگەری هەم خۆنیشاندانێک بوو بە دونیای شەرق وغەڕب! بەوواتایە کە ئێمە هێزین. وەتەبێژی حەشدی شەعبی ،، ئەحمەد ئەسەدی،، هەروالەخۆڕا ناڵێ: دوای تەوابونی شەڕی داعش دەبێ هێزی پێشمەرگە یان سەربە یەکینەکانی سوپای عێڕاق بێ، یانژی سەربەحەشدی شەعبی! دەسەڵات گەندەڵی باشووربۆ داهاتووی ئەو رووداوانە چی پێیە؟ هیچ. داوادەکەن بەغدا مووچەی پێشمەرگە بنێرێ!بڵێی،بەقسەیان بکەن؟
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست