بە تەنیا وەرە
Tuesday, 28/04/2015, 19:36
بە تەنیا تۆ وەرە پەرێشانم ئەمن ئەوشۆ
شەوتەوانابێ
لەبێ بەختی خەویش زیزەمژۆلیش وەک دەبانە
کول نابێ
کە دەڕوانمە زەوی لە پاردەوچاوەڕوانی زێدە تر
شک نابەم
چەما پشتم نەمادیدەم لەبەرگریان بەوەش رازیم
مەڵێن نابێ؟
وەکوساڵان وەکوجاران ئەویندارت دەبم تادییە
جێی ژوانێ
بە چاوم رێگە دەبڕم من بە چاوان تاکومردن تۆ
نەڵێی نابێ
فریوی کازیوەو کاروانکوژان ناخۆم لەبەر تۆیە
دەژیم تاسەر
دەباچاوت جڵەوکێشی ستێرکان بێ ئەگەردونیاش
بڵێ نابێ
قەڵەم کێشی برۆت دەستی هەزار نەخشی بە
قوربان بێ
نیگارکێشان هەموولاچن، گوڵبزەی من هات
مەگەر نابێ؟
ئەوەندەی ماوە ژینم تاکەی دوور لەیەک بینو
نەبین ژیندار
وەرەلای من لە جێژوانێ فیدات بم تاکو ماوم
خۆ کفرنابێ
هەزارهێندە بە چاوانت ئیشارەی دڵ شکێن باوێی
هەتا ماوم
وەکوپێشمەرگە با مەرگم لە پێش تۆبێ دەڵێم دونیا
خرانابێ
بە تەنیا تۆ وەرە دەرمانی دەردی دووری من
لەلای تۆی
لەبەربەژنت مرم لەبەر چی دەمسووتێنی و
پێم دەڵێی نابێ
ئەگەرشێتم ئەگەرشەیدا زولف تاتاگوناحە
خوێنەکەی خوێنم
لەبەرتۆدین و دونیام چوو بدە ماچ قەت
مەڵی نابێ
لەدونیای دیکە من چبکەم لە جێژوانێ ئەوینم بە
گوڵی شاخان
وەکوپەرژین لە دەورت رادەمێنم تاکومردن
پێم گران نابێ
جەعفەرکەریمی
٢٦/٣/٢٠١٥
تورکو،،، فەنلاند
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست