جەماوەری توڕە لە کەلار پەلاماری دادگایان دا‌و دەرگاکەیان سوتاند
Sunday, 26/04/2015, 14:44
ڕۆژنیوز –
ناوه‌ندی هه‌واڵه‌کان خۆپێشاندانی که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان له‌ناو دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی گه‌میان – که‌رکوک له‌سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستی پێکردوه و تا ئێستاش به‌ده‌وامه. چالاوانان داوای بینینی حاکم ئه‌کره‌م عه‌باس سه‌رۆکی دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی گه‌رمیان – که‌رکوک ده‌که‌ن، که‌له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی حاکم هاوژین و حاکم فه‌رهاد ڕوونکردنه‌وه‌یان بۆ بدات، به‌ڵام تا ئێستا حاکم ئه‌کره‌م نه‌چووه به‌ده‌م داواکاریه‌که‌ی چالاکوانانه‌وه بۆیه ئه‌وانیش تا ئێستا له ناو دادگاکه‌دا ماون. په‌یامنێری ڕۆژنیوز له شوێنی چالاکیه‌که‌وه پێی ڕاگه‌یاندین که حاکم وتویه‌تی ، ئه‌و نایه‌ته ده‌ره‌وه به‌ڵام ده‌توانن 20 که‌س وه‌ک نوێنه‌ری چالاکوانان بێنه ژوره‌وه و له‌گه‌ڵیان کۆببینه‌وه، به‌ڵام چالاکوانان ئه‌واین قبوڵ نه‌کردوه و پێداگرین له‌سه‌ر داواکه‌ی خۆیان و پێڵاویان به‌رامبه‌ر دادگا به‌رزکردوه‌وه‌ته‌وه. شیرین ئه‌مین هاوسه‌ری شه‌هیدی قه‌ڵه‌م کاوه گه‌رمیانی له‌ناو چالاکیه‌که‌دایه و قسه‌ی بۆ ئاژانسی ڕۆژنیوزی کرد و وتی:" ئێمه وه‌ک که‌سوکاری ئه‌نفالکراوان و خێزانی شه‌هیدان، بۆ پشتگیری له حاکم هاوژین و حاکم فه‌رهاد هاتوینه‌ته ئێره که فه‌رمانی دورخستنه‌وه‌یان له‌لایه‌ن ئه‌م دادگایه‌وه دراوه". شیرین وتی:" ئه‌م ده‌سه‌ڵاته چه‌په‌ڵه پشتگیری له که‌سوکاری ئه‌نفاله‌کان ناکه‌ن و به‌ڵکو به‌پێچه‌وانه‌وه سزای ئه‌و دادوه‌رانه ده‌ده‌ن که کار له‌سه‌ر دۆسیه‌ی ئه‌نفال ده‌که‌ن، له‌به‌ر ئه‌و بڕیاره‌ی دادگا له‌ئێستادا ژیانی حاکم هاوژین و فه‌رهاد له مه‌سترسیدایه، ئه‌مڕۆ ئێمه‌ش وه‌ک که‌سوکاری ئه‌نفال و شه‌هیدان، هاتوینه‌ته ئێره و ده‌مانه‌وێت حاکم ئه‌کره‌م ببینین و له‌سه‌ر دورخستنه‌وه‌ی ئه‌و دوو حاکمه ڕوونکردنه‌وه‌مان بۆ بدات، به‌ڵام ئه‌و به‌ده‌م داواکه‌مانه نه‌هاتوه بۆیه ئێمه‌ش هاتوینه‌ته ناو دادگاوه". شیرین وتیشی:" ئه‌م دادگایه بڕیاره‌کانیان نایاساییه و پشتگیری ئه‌نفالچیه‌کان ده‌که‌ن، ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌نفالچیه‌ک بوینایه هه‌رزوو به‌ده‌م داواکاریه‌کانمانه‌وه ده‌هاتن، ئێمه داوای ده‌که‌ین ئه‌م حاکمانه‌ی ئێستای دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه ده‌وربخرێنه‌وه و هه‌تا سزاش بدرێن، چونه ئه‌م دادگایانه تاوانباران ئازاد ده‌که‌ن، من وه‌ک خێزای کاوه گه‌رمیانیش پێڵاوه‌که‌م ئاڕاسته‌یان ده‌که‌م ، چونکه ئه‌وان ته‌نها پشتگیری له تاوانباران ده‌که‌ن و سزایان ناده‌ن".
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست