کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)

مستەفای حەسەنە گەورە

مستەفای حەسەنە گەورە ئەندامی ستافی کوردستانپۆست و ئەندامی دەستەی بەرێوەبەری بەرەی خەڵک، رۆژی (07 / 05 / 2020) لە وڵاتی دانیمارک بەهۆی نەخۆشی کۆڕاناوە کۆچی دوایی کرد.

https://www.facebook.com/profile.php?id=100063475880088


خودایه‌ بمانبه‌خشه‌ كه‌ناتوانین به‌دیلێك بۆ بارزانی ده‌ستنیشان بكه‌ین‌! پۆستی سێهه‌م

Sunday, 26/04/2015, 9:59


خودایه‌ بمانبه‌خشه‌ كه‌ناتوانین به‌دیلێك بۆ بارزانی ده‌ستنیشان بكه‌ین‌!
پۆستی سێهه‌م 
خودایه‌ كورد ئه‌و گه‌له‌ به‌شخوراوه‌یه‌،كه‌ نه‌ سودی له‌ خه‌باتی گه‌لانی دونیا  وه‌رگرتووه‌، نه‌ ‌شكستوو نه‌هامه‌تیه‌كانی خۆشی بۆی بووبه‌ په‌ند و ده‌سیان لێوه‌ربگرێت.
خودایه‌ خۆت ئاگاداری هێشتا ژماره‌ی قوربانیه‌كانی سوره‌تی( ئه‌نفال)ی تۆ نازانین،له‌خۆمانه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك لێئه‌ده‌ین ده‌ڵێین :(١٨٢)هه‌زار قوربانی به‌ڵام باس له‌وه‌ ناكه‌ین كه‌ زیاتر له‌ (٣٠٠)هه‌زار جاش به‌شداری ئه‌و كۆمه‌ڵكوژیه‌ی  كردوه‌!!
خودایه‌ خۆت ده‌زانی هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی ڕابوردو به‌ سه‌رده‌می زێرینی خه‌باتی چه‌كداریی و شاخ له‌ قه‌ڵه‌م ئه‌درێت، سه‌ره‌ڕای شه‌ره‌ ناوخۆیاكنیش…هه‌زاره‌ها ڕۆڵه‌ی ئه‌م گه‌له‌ له‌م چیایانه‌ ‌ بوون.
سه‌ره‌تا به‌ چه‌ند تڤه‌نگێكی ژه‌نگاوی سه‌رده‌می ئاشبه‌تاڵ زه‌نگی شۆڕش و خه‌باتی چه‌كداری لێدرایه‌وه‌.
ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ ئێستا به‌دیلی نیه‌و حیزبه‌كانی هاو په‌یمانه‌كانی  شه‌ریانه‌ له‌سه‌ری ئه‌وسا له‌ كه‌ره‌ج و تاران خه‌ریكی جاشایه‌تی بوون. دروشم و په‌یمانه‌كه‌ی كه‌ به‌خۆیاندا بوو (گه‌ر شۆڕشمان پێش نه‌كرێت پێمان تێك ئه‌درێت)  له‌ ڕێگای جاشه‌كانه‌وه‌ جێ به‌جێ كرد خودایه‌ ناڵێم هه‌موویان لێ  ‌ زوربه‌ی زۆریان له‌ ژێره‌وه‌ سه‌ربه‌ پارتی بوون، پێشمه‌رگه‌ی لایه‌نه‌كانی تریان شه‌هید ده‌كرد، له‌ڕژێمه‌كه‌ی  به‌عسه‌وه‌ خه‌ڵات و له‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانیشه‌وه‌ ده‌ستخۆشی.
نموونه‌ زۆرن و ناكرێت ئه‌ونده‌ كاتی تۆش بگرم، ئه‌ی ناڵێن تۆخۆت ئاگاداری هه‌موو شتێكیت.
خودایه‌ گه‌ر خۆت ئاگاداری هه‌موو شتێك بیت و هیچ كه‌سێك نه‌توانێ له‌ فه‌رمانی لا بدات  ..كاتێك بینیت له‌ تۆبزاوا
بوكه‌ گه‌نجه‌كه‌ مناڵی ده‌بوو سه‌ربازه‌كانی به‌عسیش به‌دیاریه‌وه‌ بوون، له‌شه‌رمان به‌سه‌ر منداڵه‌وه‌ گیانی سپارد
تۆ له‌ كوێ بوویت؟!
خوادایه‌ خۆ خۆت ئاگاداری كه‌كه‌س‌ له‌ كوردستان بنه‌ماڵه‌ی بارزانی ناوێت، ئه‌وه‌ حیزبه‌كانن له‌جیاتی خه‌ڵك بڕیار ئه‌ده‌ن..خوادیه‌ دڵی حیزبه‌كان ڕه‌ق بكه‌و وایان لێبكه‌ واز له‌به‌رژه‌وه‌ندی حیزب و پڕكردنی بانكه‌كانیان بهێنن ده‌نگ به‌ درێژكردنه‌وه‌ی بارزانی نه‌ده‌ن،  یاسایه‌ك پێ شێل نه‌كه‌ن كه‌ خۆیان دایانناوه‌.
ماویه‌تی


خودایه‌ بمانبه‌خشه
‌ یان به‌دیلێك بۆ بارزانی یان ئێمه‌ بكوژه‌!!
(پۆستی چواره‌م)
 خوادایه‌ خۆتۆ عه‌ره‌بیه‌كه‌ت له‌ ئێمه‌ گه‌لێك ‌ باشتره‌ گوایه‌ قورئان خۆت نوسیوته‌و خۆت به‌ دیاری ناردوته‌ بۆ پێغه‌مبه‌ر ،كه‌وایه‌ (غیر قابیل للتجدید) به‌مانای ئه‌وه‌ نایه‌ تازه‌ كردنه‌وه‌ درێژ كرنه‌وه‌ی بۆ نیه‌؟
خودایه‌ ئه‌مه‌ ده‌قی ئه‌م بریار و یاسایه‌یه‌‌ كه‌دواجار له‌ ٣٠حوزیرانی ٢٠١٣ بۆ كاكمیان درێژ كرده‌وه‌.
خودایه‌ چه‌ند  ڕۆژ‌ دوای بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌ هه‌ره‌شه‌ ئامێزه‌كه‌ی دواتر داوه‌تی هه‌موو سه‌رۆك حیزب و حیزبۆڵه‌كانی كرد ، كه‌سیان زاتی ئه‌وه‌یان نه‌كرد، بڵێن ئه‌رێ كابرا ئه‌م به‌یاننامه‌ی هه‌ره‌شه‌‌ ئامێزه‌ت چی بوو دوێنی ده‌رت كرد؟؟
له‌كۆتایی كوبونه‌وه‌كه‌ش هه‌ندێك لێدوانیان داو ووتیان كۆبوونه‌وه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوانه‌ به‌ڕێوه‌‌ چوو!؟
خوادایه‌ له‌وه‌تای كۆبوونه‌وه‌ كورد هه‌یه‌، كوره‌ تۆ بڵێ هی براعه‌ره‌به‌كانیشمان هه‌رگیز بینیوته‌ بڵێن كۆبوونه‌وه‌كه‌ باش نه‌ بوو؟؟ بێ گومان نا.. خۆ بینیت و یاخود گوێ بیستی ئه‌وه‌ بوویت كه‌كاك مه‌سعود له‌كۆتایی كۆبوونه‌وه‌ سه‌ركه‌توانه‌كه‌ چی پێ ووتن؟
كاكم ووتی: پێوست ناكات من یا خۆتان ئیحراج بكه‌ن، خۆتان ڕ‌ێك  بكه‌و‌ن كه‌  ئه‌مجاره‌ش بۆم درێژ بكه‌نه‌وه‌ ، بڕیارو ڕێكه‌وتنه‌كه‌ش بهێننه‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی كۆ ده‌نگی یاسایی بۆ دروست بكه‌ین،با  وه‌ك جاره‌كه‌ی پێشوو براده‌رانی یه‌كێیه‌تی توشی ئیحراج بوون نه‌كه‌ین.
ئێ خودایه‌،، خۆی دوو ساڵ له‌مه‌و‌ پێش واژۆی له‌سه‌ر كردوه‌ كه‌ قابیلی تازه‌ كردنه‌وه‌ و درێژ كردنه‌وه‌ نیه‌؟؟
كه‌چی ئه‌مڕۆداوای سیغه‌یه‌كی‌ یاساییمان لێ ده‌كات.
خودایه‌ خۆت و من و هه‌موان چاك ده‌زانین كه‌ حیزب و حیزۆله‌كانی ئه‌م ده‌ڤه‌ره‌ چه‌نده‌ دوو ڕوون ، ژێر به‌ ژێر ڕێك‌ ده‌كه‌وه‌ن و له‌سه‌ره‌وه‌ش لێدوانی تر ده‌ده‌ن،
خودایه‌ خۆ ده‌ڵێن تۆ حه‌زت له‌ كه‌سی دوو ڕوو نیه‌،ئه‌ی كه‌وایه‌ كاتێك  تۆ چوویته‌ خه‌ونی مامۆستا عه‌لی باپیر، ئه‌رێ به‌راست تۆ پێت وتبوو كه‌ كاك مه‌سعو‌د بۆ ئه‌و قۆناغه‌ پێویسته‌‌ و بۆی هین بكه‌نه‌وه‌..یان هه‌ر قسه‌ی خۆیی و ته‌وجیهاتی بارزانی بوو..دواتریش هه‌ر هه‌مان عه‌لی باپیر له‌ ته‌لفزیۆنێك ده‌ی ووت بارزانی ١٠٠ به‌دیلی هه‌یه‌، خودایه‌ به‌دیلێك
ماویه‌تی..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە