به‌ڵێن عه‌بدوڵا هه‌ره‌شه له په كه كه دەكات !
Sunday, 26/04/2015, 0:08
له ماڵپه‌ری پارتی دیموكراتی كوردستانه‌وه، به‌ڵێن عه‌بدوڵا (سه‌رۆكی) ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی حزبی زه‌حمه‌تكێشان هه‌ره‌شه له په‌كه‌كه ده‌كات و ده‌ڵێت ئاگاداریان ده‌كه‌ینه‌وه و، گوایه ئه‌وان په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان هه‌یه و ناهێڵن په‌كه‌كه ده‌ستوه‌ربداته نێو كوردستانه‌وه، ئه‌مه له كاتێكدایه، كه حزبه‌كه‌ی ئه‌م براده‌ره له‌م كاته‌دا تاكه ئه‌ندام په‌رله‌مانێك یان ته‌نانه‌ت به‌رێوه‌به‌رێكی گشتیشیان نیه له هه‌رێمدا كه به ئیستحقاقی هه‌ڵبژاردن وه‌ریان گرتبێت، جگه له‌سه‌رۆكی ده‌سته‌ی نه‌زاهه كه ئه‌ویش به‌شی ئه‌ربابه‌كه‌یان بوو پێی به‌خشین .
ئه‌وه‌ی ئه‌م كاك به‌ڵێنه نه‌ناسێت وا ده‌زانێت شۆرشگێرێكی عه‌یار بیست و چواره و هیچ كه‌موكورتیه‌كی نیه و مێژوویه‌كی پرشنگداری هه‌یه و حه‌قی خۆیه‌تی هه‌ر هه‌ڵوێستێك ده‌ربرێت . به‌ڵام كه له نزیكه‌وه خۆی و مێژووه‌كه‌ی بناسیت، ده‌زانیت كه چه‌ند غه‌در له كورد و كوردستان ده‌كرێت، كه یه‌كێكی وه‌ك ئه‌م براده‌ره هه‌ره شه له كێ بكات ، له حزبێكی وه‌ك په‌كه‌كه كه هه‌زاران كادری شۆرشگێر و به توانا و پاك و بێگه‌ری به‌م نیشتمانه به‌خشیه و ئێستا ئه‌م براده‌ره به سازشێكی سیاسی بۆ ئاغاكانی هه‌ره‌شه‌ی لێده‌كات .
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له نه‌بێته بابه‌تێكی شه‌خسی و باسی ئه‌وه نه‌كه‌م كه كاریگه‌ری ئابروچونه‌كه‌ی دوو مه‌عاشی دانیمارك و كوردستان و، سازشه‌كانیشی له‌گه‌ڵ زابتێكی ئیستخبارات به ناوی رائد سه‌لاح له جه‌له‌ولا ته‌نها بۆ سه‌یاره‌یه‌كی ئه‌فه‌لۆن له پاش روخانی سه‌دام و، ملكه‌چبون بۆ سه‌ركرده عه‌رابه‌كه‌ی له حزبی ده‌سه‌ڵاتدار، كه چه‌ند هانده‌ر و پاڵپشتی گه‌وره‌ی بوو له‌و هه‌نگاوانه‌یان بۆ جیابونه‌وه له حزبه‌كه‌ی كاك قادر ، چه‌ند كاریگه‌ری له‌سه‌ر حزبه‌كه‌ی هه‌بووه، وا ئێستاش به‌م هه‌ڵوێسته بێ شه‌رمانه‌ی ئه‌وه‌نده‌ی تر خۆی و حزبه‌كه‌ی كزۆڵتر كرده‌وه . با به‌ڵێن به‌راوردی حزبه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه‌دا بكات به خۆی و حزبه‌كه‌ی و سه‌ركرده‌كانی تر و حزبی ئه‌زبه‌نیه‌كانیشیه‌وه چه‌ند خزمه‌تی كوردیان كردووه و په‌كه‌كه‌ش چه‌ندی كردووه .
بۆیه، له كاتێكدا كه حزبێك سه‌ری كوردی له جیهاندا به‌رز كردبێته‌وه و گیانفیدایی به‌قه‌د دونیا بێت و،به‌ڵێن ێك كه به خۆی و به‌ناو حزبه‌كه‌ی ئاواته‌خواز بن لایه‌كیان لێ بكاته‌وه، له‌كاتێكی هه‌ستیاری وه‌ك ئه‌مرۆدا كه جگه له ده‌ستخۆشی و سوپاسنامه بۆ حزبێك كه شه‌ره‌ف و ناموس و مێژووی كوردی پاراستبێت، و خه‌ڵكی تر له ترسا فرته‌یان كردبێت له رۆژی ته‌نگانه‌دا، مشه‌خۆرێكی ئاوها به هاندانی په‌روه‌رده‌كاره‌كه‌ی و له پێناو به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی ته‌سكدا، بێت و هه‌ره‌شه‌ی لێ بكات، چ عه‌یامێكه براینه . ئه‌مه شه‌رم نیه كه تۆ هیچ قورساییه‌كت له كوردستاندا نه‌بێت، به هاندانی ئه‌وانی تر هه‌ڵوێستێكی ئاوا ده‌ربریت و قسه‌ی له‌م جۆره بكه‌یت و، هه‌ره‌شه‌ی ئه‌وه‌ی بكه‌یت كه په‌رله‌مان و حكومه‌ت و سه‌رۆكایه‌تیت هه‌یه و خه‌ڵكی تر بۆی نیه گه‌لی كوردستان بپارێزێت و به كارێكی ناماقوڵ له‌قه‌ڵه‌می بده‌یت و بڵێیت قبوڵی ده‌ستوه‌ردان ناكه‌م، له‌كێ؟ له حزبێكی كوردی، كه هه‌ر دوێنی ئه‌ربابه‌كانی تۆ رایان كرد و ئه‌وان گه‌یشتن به هانای خه‌ڵكه‌وه و شه‌ره‌ف و ناموسی خوشك و براكانی تۆیان پاراست و، تا ئێستاش له‌هه‌موو شه‌رێكدا له‌پێشه‌وه‌ن و شه‌ره‌ف و ناموسی گه‌له‌كه‌تیان پاراستووه . بۆیه ده‌ڵیم شه‌رم كردن زۆر جار حه‌یا ده‌پارێزێت، به‌ڵام كه شه‌رم تكا و حه‌یا نه‌ما هه‌موو شتێك ده‌دۆرێنیت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست