کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


سه‌رۆكي حكومه‌تي هه‌رێم يادي قه‌ڵادزي له‌ (چه‌نه‌قه‌ڵا) ده‌كاته‌وه‌

Saturday, 25/04/2015, 23:41


ئه‌م سالَ لاي حكومه‌تي هه‌رێم جوگرافيا گۆرِاوه‌ و، قه‌ڵادزێ له‌ ئه‌سته‌نبولَه‌، بۆيه‌ يادي چل و يه‌ك سالَه‌ي بوردوماني قه‌ڵادزێ له‌ (چه‌نه‌قه‌ڵا) ي ئه‌ستنه‌بولَ كرايه‌وه‌ و، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هه‌ر له‌ سپێده‌ي به‌ياني زووه‌ه‌وه‌، سه‌رۆكي حكومه‌ت پێش دانيشتواني شاره‌كه‌ ئاماده‌ي ئه‌و ياده‌ زۆر پيرۆزه‌ بوو! به‌لَكو ئه‌ردۆگاني دلَسۆزي گه‌لي كورديشي له‌گه‌لَ خۆيدا بردبوو، هه‌ردووكيان به‌ خور فرمێسكيان بۆ قوربانياني قه‌ڵادزێ ده‌رشت و سه‌ره‌خۆشيان له‌ كه‌سوكاري شه‌هيداني قه‌ڵادزي ده‌كرد .
له‌كاتێكدا جيهان يادي سه‌ت سالَه‌ي كۆمه‌لَكوژي ئه‌رمه‌نيه‌كان له‌ لايه‌ن عوسمانيه‌كانه‌وه‌ به‌ گه‌رمي ده‌كاته‌وه‌ و، سه‌رجه‌م ده‌سه‌ڵاتداراني ئه‌وروپا و ئه‌مريكا و ئاسياش پشتگيري خۆيان بۆ ئه‌رمه‌نيه‌كان ده‌ربري و، ئه‌و تاوانه‌ كۆمه‌لَكوژيه‌ به‌ قركردن و جينۆسايدي ئه‌رمه‌نيه‌كانيان له‌قه‌لَه‌م دا، كه‌چي توركيا و ئه‌ردۆگان نكولَي لێ ده‌كه‌ن و، يادي سه‌ركه‌وتني شه‌ري (چه‌نه‌قه‌ڵا) ي ئه‌ستنه‌نبول ده‌كاته‌وه‌ و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش، بۆ دوپاتكردنه‌وه‌ ي وه‌لا و پشتگيري خۆي و بۆ چاكه‌ دانه‌وه‌ي حكومه‌ته‌ دلَسۆزه‌كه‌ي توركيا بۆ كورد، كه‌ له‌ كاتي هاتني داعش، توركيا يه‌كه‌م وڵات بوو به‌هاناي كورده‌وه‌ هات و ئه‌و هه‌موو خوێنه‌ي كوردي له‌ رشتن پاراست و به‌ هه‌موو توانا سه‌ربازي و ئابوريه‌كه‌يه‌وه‌ پشتگيري لێكرد و داعشي به‌ده‌ردي سه‌گێكي هه‌لَهاتو برد، چۆن ده‌بێت حه‌قي به‌سه‌رمانه‌وه‌ بمێنێت و پشتگيري نه‌كه‌ين له‌م ياده‌ پيرۆزه‌ي سه‌ركه‌وتنيدا له‌ شه‌ري عوسمانيه‌كان دژ به‌ هاوپه‌يماناني له‌ جه‌نگي جيهاني يه‌كه‌م دا .
ئه‌وه‌ي يه‌ك تۆز شه‌رم بكات ئه‌م كرده‌وه‌ي سه‌رۆكي حكومه‌تي هه‌رێم ئيدانه‌ و شه‌رمه‌زار ده‌كات، كه‌ خۆت له‌ وه‌زعێكدا بيت داعش له‌به‌ر ده‌رگات بێت و يادێكي پيرۆزي وه‌ك بوردومانكردني قه‌ڵادزێت هه‌بێت كه‌ چه‌ندين گه‌نج و لاوي ئه‌م كوردستانه‌ي تێدا بونه‌ قورباني، پشتگوێي بخه‌يت و له‌يادي (چه‌نه‌قه‌ڵا) دا ئاماده‌بيت .
ده‌بێت چ ناوێكي لێ بنێيت، ئه‌مه‌ خۆ به‌ كه‌مزان و هه‌ست به‌ كه‌مي و گوێرايه‌لَي دوژمن نه‌بێت چي پێي ده‌وترێت. توركيايه‌ك كه‌ تا ئێستا جگه‌ له‌ قازانجي تايبه‌تي خۆي، مامه‌لَه‌يه‌كي ئه‌وتۆي له‌گه‌لَ هه‌رێمي كوردستاندا نه‌كردبێت و، تا ئێستاش ئه‌گه‌ر بچوكترين بواري بۆ بره‌خسێت له‌ په‌يوه‌نديه‌كاني له‌گه‌لَ ناوه‌ندي عيراق و ئێران يشدا هه‌موو رێككه‌وتنه‌كان تازه‌ ده‌كاته‌وه‌ و ئه‌م ئه‌زمونه‌ي كورد به‌ ده‌ردي هه‌موو ئه‌زمونه‌ له‌ناوچوه‌كاني پێشتر ده‌بات . توركيايه‌ك كه‌ تا ئێستا ته‌نانه‌ت له‌ ده‌مي نايه‌ته‌ ده‌ره‌وه‌ كه‌ ئه‌م هه‌رێمه‌ به‌ كوردستان ناوزه‌د و تۆمار بكات به‌ شێوه‌يه‌كي ره‌سمي به‌ (شمال العراق) ي بناسێت، چ له‌ ئه‌م توه‌ركيايه‌ و ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ي بۆ كورد سه‌وز ده‌بێت . دواي ئه‌وه‌ي خۆت باش بزانيت كه‌ له‌ په‌يوه‌نديه‌كانت جگه‌ له‌ قازانج به‌خشين به‌ توركيا و ئێستاش بى خۆت، لێي بێ هيواش بوبيت له‌ هه‌موو لايه‌كه‌، چون به‌م جۆره‌ مامه‌لَه‌ي له‌گه‌لَدا ده‌كه‌يت و چ هه‌ولَێكت به‌رهه‌م دێنێت . ئه‌م ره‌فتار و مامه‌لَه‌ ديبلۆماسيه‌ نه‌زانانه‌ جگه‌ له‌ گه‌دايي كردني دوور له‌ په‌يوه‌ندي راست و دروست و زانستيانه‌ي ديبلۆماسيه‌تي دوولايه‌ن هيچي تري لێ به‌رهه‌م نايه‌ت و، له‌م مامه‌لَه‌يانه‌ جگه‌ له‌ توركيا وه‌ك وڵاتي خاوه‌ن قوڵايي و دوژمني گه‌لي كورد هيچ لايه‌ك قازانج ناكات، مه‌گه‌ر سودي ئابوري و پاره‌و پولَي شه‌خسي سه‌ركرده‌كاني كورد و توركيا نه‌بێت .
ئه‌و بابه‌ته‌ زۆر گرنگه‌ي كه‌ پێويست بوو گرنگي پێ بدرێت و شاياني ئه‌وه‌يه‌ يادي بكرێته‌وه‌ له‌گه‌لَ يادي بۆردوماني قه‌ڵادزێ دا، ئه‌وه‌ بوو كه‌ كورد له‌م يادي سه‌ت سالَه‌ي قركردني ئه‌رمه‌نيه‌كاندا ئه‌م زه‌مينه‌ و بارودۆخه‌ي ئه‌مرۆي جيهاني به‌ هه‌ل بزانيايه‌ و داواي لێبوردني له‌ گه‌لي ئه‌رمه‌ني بكردايه‌، كه‌ توركه‌كان كورديان وه‌ك كۆيله‌ و به‌ كرێگيراو له‌گه‌لَ توركه‌كاندا له‌ دژي ئه‌رمه‌نيه‌كان به‌ كاري هيناون و گه‌لي كورد خۆي له‌و تاوانه‌ بێبه‌ر يبكات و به‌ جينۆسايدي بناسێنێت و، وه‌زعي تايبه‌تي و ره‌وشي سياسي كۆمه‌ڵايه‌تي و ئابووري ئه‌و كاته‌ي كوردي بێ ده‌ولَه‌ت و لاته‌ريك، بۆ جيهان روون بكاته‌وه‌، نه‌ك هاوشاني ئه‌ردۆگان يادي شه‌ري (چه‌نه‌قه‌ڵا) بكاته‌وه‌ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە