کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بە تەنیا وەرە

Saturday, 25/04/2015, 23:33


بە تەنیا تۆ وەرە پەرێشانم ئەمن ئەوشۆ، شەو تەواو نابێ
لەبێ بەختی خەویش زیزەمژۆلیش وەک دەبانە کول نابێ
کە دەڕوانمە زەوی لە پاردەوچاوەڕوانی زێدە ترشک نابەم
چەما پشتم نەمادیدەم لەبەرگریان بەوەش رازیم مەڵێن نابێ؟
وەکوساڵان وەکوجاران ئەویندارت دەبم تادییە جێی ژوانێ
بە چاوم رێگە دەبڕم من بە چاوان تاکومردن تۆنەڵێی نابێ
فریوی کازیوەو کاروانکوژان ناخۆم لەبەر تۆیەدەژیم تاسەر
دەباچاوت جڵەوکێشی ستێرکان بێ ئەگەردونیاش بڵێ نابێ
قەڵەم کێشی برۆت دەستی هەزار نەخشی بە قوربان کەم
 نیگارکێشان هەموولاچن، گوڵبزەی من هات مەگەر نابێ؟
ئەوەندەی ماوە ژینم تاکەی دوور لەیەک بینو نەبێن ژیندار
وەرەلای من لە جێژوانێ فیدات بم تاکو ماوم خۆ کفرنابێ 
هەزارهێندە بە چاوانت ئیشارەی دڵ شکێن باوێی هەتا ماوم 
وەکوپێشمەرگە با مەرگم لە پێش تۆبێ دەڵێم دونیا خرا نابێ
بە تەنیا تۆ وەرە دەرمانی دەردی دووری من لەلای تۆیە
  لەبەرچی دەمسووتێنی وپێم دەڵێی نابێ  لەبەر بەژنت مرم
ئەگەرشێتم ئەگەرشەیدا زولف تاتاگوناحە خوێنەکەی خوێنم
لەبەرتۆدین و دونیام چوو بمدەیە ماچێک قەت مەڵێ نابێ
لەدونیای دیکە چبکەم لە جێژوانێ ئەوینم بە گوڵی شاخان
وەکوپەرژین لە دەورت رادەمێنم تاکومردن پێم گران نابێ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە