کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پارتی له‌پاشه‌كشه‌ی به‌رده‌وام دایه‌

Saturday, 25/04/2015, 23:07


 زۆر كات هه‌یه‌  ره‌شبینی دامان ده‌گرێت ، به‌لام له‌پڕێكدا ئاسۆیه‌ك  له‌شێوه‌ی مومێك له‌تاریكیدا دیارده‌كه‌وێ  . ٢٤ ساله‌ پارتی ویه‌كیتی هه‌وڵی ره‌شنبینی ، روخان ، بێهیواكردنی خه‌لك له‌  له‌گۆرینی مه‌حالی خۆیان  ، ده‌ده‌ن.  بێ ئاگا له‌وه‌ی ئیستا ئه‌وان نزیك له‌گۆرینی گه‌وره‌دان به‌نمونه‌  
١ یه‌كیتی ئیستا ، نیوه‌ی سه‌ركرده‌ و هه‌وادارانی لێ جیابۆته‌وه‌ ، سێ به‌شی تریشی نارازی و بێزاره‌ له‌سه‌ركرده‌ و  بۆ هه‌وادارانی....  واتا یه‌كیتیه‌ زه‌به‌لاحه‌كه‌ی كۆن گه‌ر له‌به‌ر قاسم سلێمانی نه‌بوایه‌ ده‌مێك بوو ببوه‌ ژماره‌یه‌كی بجوكی وه‌ك سوسیالست و زه‌حمه‌تكێشان  
٢ پارتی ئه‌و حزبه‌ی بۆته‌ دێوه‌زمه‌ و گرێ كوێره‌ی هه‌موان به‌لام بابزانین ،پارتی له‌كوێیوه‌ به‌ره‌و كوێ هاتوه‌
١ % ٥٠ ده‌نگده‌ری هه‌بوو كه‌جی ئیستا به‌هه‌موو ساخته‌كاری و به‌رتیل و  ئیرهابه‌وه‌ی  % ٣٨ . 
 
٢ له‌  ٣١ی ئاب دا له‌و  ناپاكیه‌ گه‌وره‌ نه‌ته‌وه‌یه‌دا ،  له‌ژێر ده‌سه‌لاتی  پارتی ، یه‌ك حزب و رێكخراو كه‌سایه‌تی ئیدانه‌ی نه‌كرد  . به‌لام ئیستا له‌سه‌ر بجوكترین ناپاكی نه‌ته‌وه‌یی كه‌ده‌كاتن  به‌هه‌زاران ده‌نگ ئیدانه‌ و رسوای ده‌كات .
٢ له‌٩٦ ١٩بۆ  ناوه‌راستی ٢٠٠٠  به‌هه‌زاران كه‌سی له‌هه‌ولێر و دهۆك ده‌رفاند ، ئه‌شكه‌نجه‌ ده‌دا ،  له‌باستیله‌كه‌ی پارتی ( ئاكرێ و سه‌ری ره‌ش ) ده‌دا  به‌لام ئیستا ده‌ست بۆ ئه‌ندامانی خۆی ده‌بات ئیدانه‌ ده‌كرێ؟
٣ له‌و هه‌ولیر و دهۆكه‌ خۆپیشاندان و مانگرتن  بونی نمابوو ،   كه‌لێره‌دا نمونه‌یه‌كی گرنگتان پێده‌لێم ،  له‌سالی ٩٥ مامۆستایانی ئوردوگاكانی ( جدیده‌ ، كه‌وركوسك ، خه‌بات .. به‌یاداشت هه‌ولمان دا كه‌ موجه‌ی ئه‌وده‌ڤه‌ره‌ سورانیه‌ی ژیر ده‌ستیان  له‌گه‌ل بادینان یه‌كسان  بێت ( نیوه‌ ده‌درا به‌ ئێمه‌ )   ٣ مامۆستایان لێگرتین  و له‌ئاوده‌ست   ٢٤ كاتژمێر زیندانیان كردن  ته‌نیا له‌سه‌ر یه‌ك یاداشتنامه‌ی یه‌كسان بونی موجه‌    .... به‌لام ئه‌ی  ئیستا!!  به‌بونی هه‌ر  كه‌م و كورتیه‌كه‌وه‌  كارو چالاكی به‌رده‌وام رێك ده‌خرێ    به‌راده‌یه‌ك سالی پار له‌هه‌ولێر به‌سه‌دان كه‌س یادی كۆمه‌لكوژی هه‌ولێری ٩٧   به‌ده‌ستی پارتی له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا  كرده‌وه‌
٤ له‌شه‌ری ناو خۆ   ئه‌و یه‌كیتیه‌ زه‌به‌لاحه‌ هیج به‌رپرسێكی بوێری نه‌بوو  تا ٣١ی ئاب دۆسیه‌ی تاوانه‌كانی بنه‌ماله‌ی بارزانی هه‌لبداته‌وه‌ و ره‌خنه‌یان لێبگرێ !! به‌لام ئیستا له‌دهۆك په‌ره‌ڤان به‌ته‌نیا لافیته‌ی به‌رزكرده‌وه‌ سه‌رۆك تومان ناوێ ؟ ...له‌هه‌موشی گرنگتر تاماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر پارتی به‌ئیرهاب ده‌یگوت به‌دیلی بارزانی نیه‌ ، كورد پێویستی به‌بارزانیه‌ .....به‌لام بۆیان ده‌ركه‌وت ئه‌ودروشم و هه‌ره‌شانه‌ كاریگه‌ری نیه‌
٥ یه‌كێك له‌پێوه‌ره‌كانی خه‌بات و گه‌شه‌كردنی ره‌مزه‌ ، پارتی به‌ده‌ستی خۆی ده‌یان ره‌مزی بۆ خه‌لك دروستكرد به‌نمونه‌ هه‌موو ئه‌وانه‌ی ده‌یان گرێ دواتر بونه‌ ته‌ ناوده‌نگی جه‌ماوه‌ری  
٦ پارتی جه‌ندین سه‌رۆك خێل ، سه‌رۆك حزب و كه‌سایه‌تی ناوداری له‌ كۆتایی ٦٠كانی سه‌ده‌ی رابردودا تیرۆركرد به‌لام هیچیان وه‌ك سه‌رده‌شتی كوره‌ هه‌ژار ئازار و رسوا و نه‌بۆته‌ مۆته‌كه‌ی بارزانی كه‌بۆكوێ بروات به‌دواوه‌یتی 
٧ پارتی هه‌موو رێگایه‌كی تاقیكرده‌وه‌ له‌ئیرهاب ، تیرۆر ، رفاندن ، ئه‌شكه‌نجه‌ .... جاوترساندنی خه‌لك به‌نمونه‌  له‌كه‌یسیكه‌مالی سه‌ید قادر ٣٠ سال زیندانی بۆ ٢ بابه‌ت بریه‌وه‌   ، سه‌رده‌شتی تیرۆركرد و كردیه‌ تیرۆریست ؟ باره‌گای یه‌كگرتوو گۆرانی سوتاند ؟ پۆلێك كه‌سایه‌تی تیرۆر و ئه‌شكه‌نجه‌ دا ....به‌لام كۆی ئه‌وانه‌ خۆی له‌ناوه‌نده‌ جیهانی و ناوخۆیه‌كان رسواتر كرد و خه‌لكیش كۆلی به‌رامبه‌ر نه‌دا و به‌پێجه‌وانه‌وه‌ به‌و ره‌فتارانه‌ی ترسی به‌ره‌و شكان واده‌روات ، كه‌ چی هه‌ر به‌رده‌وامه‌ له‌تاوانه‌كانی به‌لام ببینن  
١له‌په‌رله‌مانتارێكی گۆرانیان دا به‌لام خه‌لك  دژیان وه‌ستا و هه‌موو حزبه‌كانی په‌رله‌مان ئیدانه‌یان كرد
٢ حه‌یده‌ر شه‌شۆیان رفاند و كردیانه‌ تیرۆریست دوایی ئازادیان كرد
٣ئیرهابیان به‌رامبه‌ر پۆستی بارزانی و ده‌ستور ئه‌نجام دا دوایی هه‌ستیان پێكرد بۆیان ده‌رناچێت و خه‌لك و حزبه‌كان لێیی په‌ستن

 بۆیه‌ كۆی ئه‌وانه‌ هیوات پێده‌دا كه‌پارتی ویه‌كیتی له‌قوناخی كۆتایی نزیك بونه‌ته‌وه‌ جونكه‌ ترسیان به‌ره‌و ئاوابون ده‌روات ،   هوشیاری خه‌لك و بونی هه‌زاران مینبه‌ری راگه‌یاندن به‌تایبه‌تی ئه‌ومینبه‌رانه‌ی كه‌هیج سانسۆرێك پێیی ناگات وه‌ك مالپه‌ر و په‌یجی فه‌سیوك ....  و حزبی نوێ و بونی كوردی هه‌نده‌ران  بۆیه‌ ه‌هرجی ئیرهاب به‌كاربێنێت كاتیه‌ و سه‌رده‌می ئه‌و عه‌قله‌ به‌ره‌و خۆر ئاوابونه‌  ... به‌كورتی  كاروانه‌كه‌  زۆری ماوه‌ به‌لام زۆریشی بریه‌ 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە