ئەوەش مێژووی گەلانی بندەست!
Saturday, 25/04/2015, 7:44
دەڵێن: لەجەهەننەمدا دووپشکی وای لێیە، کەمرۆڤ پەنا بۆ ماردەبا! ئەوە مێژووی خودای راستانە لە وڵاتێکی وەکوئێران. خەڵک لە چەنگ، شا ، و بنەماڵەی پەهلەوی رزگاریان بوو بەسەر ئەو سیستمەدا کوتن کە ناوی، کۆماری ئیسلامییە،. دێمۆکڕاسی یەکێکە لەودەسەتەواژانە کە مێژوویەکی سەیروسەمەری تۆمارکردووە. بەباوەڕی من دێمۆکڕاسی لە چوارچێوەی خۆیداهەڵگری گەڵێک پێناسە و ناسنامەی خۆیەتی. بەو واتایە کە لەهەر وڵاتێک کولتور وچاند وجوغڕافیا و زمان تاریفی تایبەت بە خۆی بۆ هەلدەبەستن. سیاسەت وئابوری و ئایین سێ چەمکی سەرەکین بۆ پێناسەی دێمۆکڕاسی.
گومان لەوەدانییە سەدەی بیست وبیستویەک بۆ وڵاتانی پیشەسازی مێژوویەکی نوییان تۆمارکرد.سیاسەت و ئابوریەکی بە هێزتوانی بیانگەیەنێتە ئاستیکی باڵای تێکنۆلۆژیای سەردەم کە باس لە دێمۆکڕاسی بکەن. بەپێچەوانەی ئەو رێگوزەرەی کە وڵاتانی جیهانی سێهەم تێدا دەژین نەیانتوانیوە خۆیان لە قەیرانی سیاسی وئابوری دەرباز کەن. لە ئیسلامی سیاسیشدا پێناسەیەکی روون وئاشکرا بەدی ناکرێ، لە هەر شوێنێک ئایین دەسەڵات بووە، خۆی بە پیشهەنگی دونیای ئیسلام و بەرابەری لە قەڵەمداوە. لە سیستمی پادشاییشدا شێوازی بەڕیوەبردنی وڵات بە جۆرێکی دیکەیە. شا، قسەی یەکەم دەکا ونەتەوەش گوێڕایەڵی فەرمانی پادشآیە.
لە وڵاتانی جیهانی سێهەم ( بەکوردیشەوە) خەڵک هەتا رێژەیەک توانای ئاڵگۆڕی ناوخۆییان پێدراوە کاتێک کار بگاتە ئەستەمێکی مێژوویی نە،شا، نەدامودەزگای بەڕێوەبەری شا ئەو هێزەی تێدانییە ئاڵوگۆڕی مەزن پێک بێنێ.نموونەی هەری زیندوو وهاوچەرخ لە رۆژهەڵاتی ناوەڕآست لابردنی/ شای / ئێران وهێنانی کۆماری ئیسلامییە.( سەددامیش هەر عەینی بابەت)، با هیچ حیزبێک یان ئۆپۆزیسیونێکی ئێرانی( بەکوردیشەوە) گڕکیفان لە خۆ نەدەن وبڵێن ئەوە ئێمە بوین دەسەڵاتی ٢٥٠٠ساڵەی شاهەنشاییمان لابرد.
ئەوهەویرە ئاوی زۆردەوێ وکاری من نییە لەوکورتە باسەدا دەریخەم. ئەوەی کە لە بیرمە لە کاتی خۆیدا،،موحەممەد رەزاشآی ئێران،، وایدەزانی لەوپەڕی دەسەڵاتی خۆیدایە. لە چەندساڵی دوای کۆتایی تەمەنی دەسەڵاتەکەیدادرووشمێکی قەببەی هەڵگرتبوە کە دەیگوت: ئێران بەرەوشارستانیەتێکی مەزن دەبەم ( فارسیەکەی دەبێتە: پیش بەسوی تمدنی بزرگ)! ئەو درووشمە بوو بە بەڵای گیانی بنەماڵەی پەهلەوی.بەشیک لە وڵاتانی ئورووپی، ئامریکا، سازمانی ،ئۆپێک، لەسەرفرۆشی نەفتوو خۆ بەزلزانی دەردێکیان دایە کە بابەدەواری شڕی نەکرد بوو! لەو کاتوساتەدا/ خومەینیان / بۆ راست کردووە. هەرچی دەنکە جۆیەکی پادشآی خواردبوو لەگەروویان هەنایەوەدەرێ.شا هەڵات. کار گەیشتە جێگایەک لەترسی خومەینی لەودونیاپانوبەرینەدا کەس مافی پەنابەری پێنەدەدا! هەتا لە وڵاتی میسر سەری نایەوەودەسەڵاتی ٢٥٠٠ساڵە لە ژێر خاک نرا!
کورتە ویدئۆیەک دەدەمە سندوقی کوردستان پۆست. ئەوە مێژووی گەلانی بندەستو خەواڵوویە.کە ئێستێس نازانێ چۆن بژی، چۆن داوای مافی خۆی بکا،شایان لابرد. کۆماری ئیسلامیان هێنا.ئەوە ٣٦ساڵی رەبەقە، شکەنجە، هەڵاواردن، ئیعتیاد، دزی، گەندەڵی زیندان، گرانی، نەبوونی ئاسۆیەکی روون، ژنکوژی،،،،،،. هەر بەردەوامەومەرگ بۆ ئامریکاش لەسەرزارانە! با ئەو کەسانەی کە بۆ شای ئێران خۆیان بە کوشت دەداو بەخۆیان دەڵێن ،، شآ،، پەرست باش ببینن شایەکەیان چۆن لەژنی دەڕوانی! ئەو وتوووێژی گەرچی کورتە ورۆژنامەوان بە زمانی ئینگلیزی دەدەوێ، ژێرنوس بە فارسی نوسراوە. ئەوانەی فارسی نازانن پرسیارەکانم بۆ کردونە کوردی تا لێی تێبگەن. من پەسنی دەسەڵاتی هەیی ناکەی لە ئێران. بەڵام ئەو خێروبێری دەسەڵاتی گەندەڵی پادشآیی بووبۆ کوردوخەڵکی ئێڕان.شۆڕشی ساڵی ١٩٧٨لەئێران چۆن پێکهات داستانێکی دوورودرێژەبەمن شڕۆڤە ناکرێ.
دەقی وتووێژ بەکوردی:
پێش پرسیار: شاهەنشا، مافی دەنگدان وهەڵبژاردنی داوە بە ژنان،( هەڵبەت شا بۆخۆی ناوی هەڵبژاردوانی لە پێش هەڵبژاردن دیاری دەکرد!).
پرسیاری یەکەم لەشآ: ئایا ژنان لەگەڵ پیاوان بەرابەرن؟
شا: بەرابەری لەنەزەر مافی مرۆڤ، بەڵێ.!
پرسیار: ئەقڵی ژنان چۆنە؟ ئایا ئەقڵی ژنو پیاو بەڕای تۆ بەرابەرە؟
شا: ئەقڵی ژن کەمترە لە ئەقڵی پیاو! بەڵان جارجارەش پیاووژن بەرابەرن! ( و: چون ژنەکەی لە پەنای دانیشتووە وادەڵێ).
پرسیار: ئایا،، شابانوو،، (ژنی شا) دەتوانێ وەکو پیاو وڵات بەڕێوە بەرێ؟
شا: نامهەوێ جوابی ئەو پرسیارە بدەمەوە!! (و: چون سەرفەی بۆ نەبووە).
پرسیار:ئایا تۆ ژنەکەت کردۆتە جێگری خۆت؟ ئایا دەتوانێ ئەو ئەرکە بە جێ بێنێ؟
شا: نازانم شتیک یان قسەیەک بکەم!
پرسیار: خانمی شاهەنشا ( و: مەبەستی فەڕەحە) تۆ قسەیەک بکە؟
جوابی ژنی شا: چدەتوانم بڵێم!( یانی قسەم نییە).
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست