وێنە و ناوەکان بۆ خۆیان دەدوێن کە پارتی کوردە یەزیدییەکان دەگرێت و لە زینداندا ئەشکەنجەیان دەدات
Friday, 24/04/2015, 23:38
دوای ئه‌و هه‌موو تاوان و ناپاكییه‌ی کە پارتیی به‌رامبه‌ر بە كوردانی یەزیدی كردوویەتی، دووبارهکردنەوەی ئەو تاوانە گەورانەی مێژووە کە دوژمنای گەلەکەمان دەیانەوێت لە رێگەی پارتییەوە، یەزیدییەکان لە کوردبوونی خۆیان بکەن، پارتیی دوژمنی گەلی کوردە و سیاسەتی تورک و داگیرکەران بەکار دەهێنێت بۆ ئەوەی یەزیدییەکان نەفرەت لە کوردبوونی خۆیان بکەن، پاش تەسلیمکردنی شەنگال بە داعش، زۆر لە لاو گەنجە کوردە یەزیدییەکان هەڵهاتن و چوونەتە ناوچەی هەرێمی کوردستان، لە تاو ئەو جینۆسایدەی کە بەرامبەریان کراوە، ئەمڕۆ زۆریان لە زیندانەکانی پارتییدا گیراون، تەنها لەبەر ئەوەی کە نايازییبوونی خۆیان بە تووڕەبوون و نووسین و خۆپیشاندان و رێگای دیکە دەربڕیوە، له‌بری ئه‌وه‌ی توزێک شه‌رم بكات، ئابڕوی تكاوی خۆی بگه‌ڕێنێته‌وه سیاسه‌تێكی نوێ بەکار بهێنێت، داوای لێبوردنیان لێبکات، کەچی بەپێچەوانەوە دەزگای پارستنەکەیان دەیانگرن و دەیانخەنە زیندانەوە، کۆمەڵێک لەو گیراوانە تەنیا لەبەر ئەوە گیراون کە لە فەیس بوکدا چالاکییان نواندووە و قسەیان بە دەسەڵاتدارانی هەرێم و پارتیی وتووە. پارتیی بەردەوامه لە هه‌تككردنی كه‌رامه‌تی كوردان، به‌رده‌وامه له تاوانكردن به‌رامبه‌ر بە كوردانی یەزیدی . ئه‌م سیاسه‌ته مه‌ترسیداره‌ش زیاتر واده‌كات كوردانی یەزیدی له كوردبوونیش دووربكه‌ونه‌وه.
پاش خوێندنەوەی ئەو هەواڵانەی لە کوردستانپۆستدا بڵاوکرایەوە، بەتایبەت گەڕانەوەی حەیدەر شەشۆ، بە پێویستمزانی منیش ئەم زانیارییانە بخەمە سەر خەرمانەی هەواڵ و زانیارییەکانی دیکەی کوردستانپۆست.
له‌نوێترین تاواندا ئیستا پارتیی و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی پاراستن و بنەماڵەی بارزانی، رۆژانه خه‌ڵكی نارازیی كوردانی یەزیدی له دهۆك و سمێل دهرفێنینن، ئه‌شكه‌نجه و زیندانیان ده‌كه‌ن ته‌نیا به‌هۆكاری ئه‌وه‌ی له فه‌یسبوك یان له شوێنه گشتییه‌كان ره‌خنه له سیاسه‌تی پارتی ده‌گرن، ته‌نانه‌ت به‌شێكیان لەبەر ئەوەیە لە فەیس بوکدا لایكی هه‌ندێ نووسینیان كردووه.
ئەو زانیارییە کە من لێرەدا بڵاویان دەکەمەوە، بۆ خۆم لە دەزگایەکدا کار دەکەم لە هەولێر، هیوادارم کوردستانپۆست ئەم نووسینەم بۆ پاکنووس بکات و بڵاوی بکاتەوە، چونکە بۆ خۆم نووسەر نییم و ئازارێکی زۆر دەچێژم بە دەست ئەم دەسەڵاتەوە، ناچارییشم لەبەر بژێوی ژیان لە کارەکەم بەردەوام بم.
بەڕێزان پارتی رۆژانه و هه‌فتانه چه‌ند كه‌سێك ده‌گرێت به‌تایبه‌تی كوردانی یەزیدیی، ئامانجیش له‌مه ترساندنی ئەوانەیە، کە لە بوونی ئه‌و ناره‌زایه‌تییه به‌رفراوانه‌ی له نێوكوردانی یەزیدی دوای مانگی 8ی ساڵی رابردوو ده‌ركه‌وتووه، چونکە ئیستا زۆرێک لە كوردانی یەزیدیی چوونەتە پاڵ (PKK) و هێزی پاراستنی شه‌نگال. پارتی سیاسه‌تی توقاندن بەرامبەریان بەکار دەهێنێت زۆر لەوانە خراونەتە زیندانەکان و لەلایەن پاراستنەوە لێیان دەدرێت و ئازار دەدرێن.
لەو ماوەیەدا زیاتر له ١٥٠ كه‌س گیراوه، زۆرینه‌شیان له‌سه‌ر کۆمێنتار و چالاکی ناو فەیس بوکە، ناوچەی شەنگال و دەوروبەری لە ناخۆشترین حاڵەتدان، پارتیی ئه‌و ناوچە و دەڤەرەی لە هەموو پەیوەندییەک دابڕاندووە، په‌یوه‌ندیکردن به میدیاکانەوە لاوازه و كه‌س باسیان ناكات، پاراستن وەک گورگ ئاسا تێ‌یان کەوتووە، لەگەڵ ئەم نووسینەمدا وێنەی چەند گەنجێکی یەزیدیتان بۆ دەنێرم، کە چۆن لە زیندانەکانی پاراستن لێیان دراوە و ئازاردراون، هەروەها ناوی 18 گەنجی کوردی یەزیدی دیکە دەنووسم کە لە مێژە گیراون و چارەنووسیان دیار نییە
1 _ سالم بركات كجو
1 _ رياض خضر سبعو
3_ قاسو خالد خضر
4 _ جوقي عمر حجي
5 _ سعيد حسن حشو
6 _ كامل خديدة بكر
7 _ دخيل الياس سليمان
8 _ ضياء الياس سمو
9 _ ابراهيم هفند
10 _ ازهر خضر عبدال
11 _ سليم بركات قرو
12 _ مراد اوسو
13 _ زيد حجي خلف
14 _ مراد هسن سيدو
15 _ عمر ابراهيم حجي
16 _ صلاح حسن الياس
17 _ فوزان داود مرد
18 _ شفان كبعو يوسف
کارمەندێکی ئاسایش لە هەولێر
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست