لەیادی لەدایک بوونی گەورەترین و ترسناکترین سیخوری جیهان فلادیمیر لینین دا
Friday, 24/04/2015, 18:38
لە 09.03.1916 هەر یەک لە جۆرج بیکۆ (فرنسی) و مارک سایکس (ئینگلیزی) بۆ کاریكی گرنگی دبلۆماسی چوون بۆ شاری سانپیترسبۆرگ ( پایتەختی روسیای ئەوساتە) نامەیەکیان دایە دەست وەزیری دەرەوەی ڕوسیا (سازانۆف) لە 11 خاڵ پێکهاتبوو رێکەوتنێکی سیاسی و دبلۆماسیانە بوو . بۆ ئایندەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کۆنتڕۆڵکردنی ناوچە پیتڕۆڵیەکانی . ئیران و کوردستان وعەرەبستان. ئەم ڕێکەوتنە لە مێژوودا بە ناوی پەیمانی (سایکس بیکۆ) ناوی زڕاوە. فرنسا و بەریتانیا ویستیان بوو ئەم گەمە سیاسیە ترسناکە لەدەروەی بەرژەوەندی ئەڵمانیاوە بێ.
ئەڵمانیا بەم پلانەی زانی . زیرەکانە خویندنەوەیەکی سیاسیان بۆ کرد. گەیشتنە ئەو باوەرەی . ناتوانن بە هیزی سەربازی ئەو پەیماننامەیە پوچەڵ بکەنەوە. ئەوساتە زەلامێکی رووسی ( فلادیمیر لینین) لە سویسڕا پەناهەندەی سیاسی بوو . ئەڵمانیا لە ڕێگەی بازرگانێکی ڕوسەوە لە بەرلین. پەیوەندیان بە (لینین) وە کرد. داوایان لێکرد . بگەڕێتەوە بۆ روسیا . ئاژاوەیەک بنێتەوە بەناوی (شۆڕشی پیڕۆلێتارەوە) پارەیەکی زۆریان خستە خزمەتەوە.بەمەرجێ ئەگەرسەرکەوتنی بەدەستهانی. یەکەمکاری پوچەڵکردنەوەی پەیمانی ( سایکس بیکۆ) وکشانەوەی روسیا بێ لێ.
(لینین) بە شەمەندەفەرێکی تایبەتی لە زویرخ + فڕانکفۆرت + بەرلین + ستۆکۆڵم + شاری هابراندە لە فلیندا+ پیتڕۆگڕاد (روسیا) گەڕایەوە( بڕواننە وێنەکە) گەیشتنی بە سانپیترسبۆرگ . سەرکەوتنی بەناو شۆرشەکەی 1917 دوو کاری کرد . یەکەم زوربەی زۆری سەرکردە سوسیال دیموکراتە رووسەکانی تیرۆرکرد . دووهەم کاری کشانەوەی رووسیا بوو لە پەیماننامەی ( سایکس بیکۆ ).
کۆمۆنیستەکانی کورد زۆر گوناحن . چون دایە خونچەم نەخۆێندەوار زمانی عەرەبی دەزانی کەچی ئیسلامی خوش دەویست . محەمەدی لا پیرۆز بوو . کۆمۆنیستە کوردەکانیش نە مێژووی بزوتنەوەی کرێکاری شارەزان نە بەوە ئاشانان کە (لینین) سیخور و بەکری گیراوی ئەڵمانیا بووە.
نە لینین . نە ماو . نە جیڤارا . نە مارکس ، نە ئینجلس کۆمۆنیست نەبوون . ئایدۆلۆژێتی کۆمۆنیست لەرۆمانسیت و خەیاڵەوە نزیکترە وەک لە لۆژێکەوە . گەشەکردنی کۆمەڵگا لە ئەنجامی گەشەکردنی هوشیاری چینایەتیەوەیە . واتە کێشمەکێشی بەرژەوەندی (کار و سەرمایە) کارێکار و سەرمایەدار. ئەم دوو پێکهاتە ئابوریە کۆمەڵایەتیە بێ یەکتری ناتوانن درێژە بە ژیانیان بدەن ، چۆن گەوجێە سەرمایەدار چینی کرێکاران فەرامۆش بکات لە کەشەکردنی کۆمەڵگا پێگەی بۆ دانەنێت و رێز لە مافی کرێکاران نەگرێت . ئاواش چێنی پڕۆلیتاریا ناتوانی کۆمەلگا لە چینی سەرمایەدار پاکبکاتەوە . کرێکارانی ئەڵمانی پێش152 گەیشتن بە ئامانجێکی لۆژیک ئەویش دروستکردنی رێکخراوی (سوسیال دیموکرات) لەشاری فڕانکفۆڕت.کەواتە گەیشتنی مرۆڤ بەکۆمەڵگایەکی بێ چینایەتی و دروستبوونی دەسەڵاتیكی (دیکتاتۆرێتی پڕۆلێتاریا) وەک گەیشتنی مرۆڤ بەحوشتر وایە بۆ مانگ .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست