ههرِهشه نامه‌كه‌ى مه‌سعود و گالَته جارِِى ديموكراسى
Tuesday, 21/04/2015, 21:02
ئه‌وه‌ى به‌ئه‌ندازه‌ى تالَه موويهك ئاگادارى ره‌وشى سياسيى و بارودۆخى هه‌رێم بێت و،سه‌رنجێكى لهنامهپاكانه ئامێزهكهى مهعود دابێت، يه‌كه‌و راست له‌مه‌به‌ست مه‌رام ونهێنى شاراوه‌ى ئه‌و پياوه تێده‌گات، كه‌بۆچى وله‌به‌رچى وبه‌چ زمانێك ئه‌دوێت، شين و واوهيلا و هات و هاوارى كۆيله‌كانى له‌كوێوه سهرچاوهيان گرتووه؟
پێم وابێت كرۆك و مه‌به‌ست و ناواخنى نامه‌كه مه‌علوم وئاشكرايه و زۆر پێويست به شرۆڤه و خوێندنه‌وه و لێكدانه‌وه ناكات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ى زۆر به‌روون وئاشكرايى ئه‌وه به‌يان كراوه كه مه‌سعود و سه‌رۆكايه‌تى، مه‌سعود و پله‌و پۆست ،له‌كوردستان بوونه‌ته دووانهيهكى لێك جيا نه‌كراوه و،لێك دابرِينيان كارێكى نه‌كردوه‌و مهحالَه.له‌م سۆنگه‌يه‌وه پێم خۆشه چه‌ند سه‌رنج و بۆچوونێكى خۆم لهمهرِ ئه‌و پرسه‌و نامه‌كه‌ى مه‌سعود و خهيالَ پلاَوييهكهى بخه‌مه روو
كێ شياوى سه‌رۆكه؟
له‌سه‌رانسه‌رى دونيا و له‌نێو ته‌واوى بزوتنه‌وه و رێكخراوه شۆرِشگێرِييهكان، كه‌سانێك ده‌بنه سه‌ركرده‌و پێشرِهو رابه‌ر ،كه نموونه‌ى لێوهشاوهيى و بوێرى و خۆنهويستين و ،بهخۆرِسكى و ههولَو كۆشش و كار‌و چالاكى و ژيرى و حيكمهتى خۆيان ئه‌و پۆست و پلهيه ده‌كاته ئه‌مرى واقيع و، بوونى خۆى ده‌سه‌لمێنێت. بۆ ئه‌وه‌ش نموونه گه‌لى وه‌ك(لينين و ما‌و، هۆشى مينه،گيڤارا و..) چه‌ندانى ديكه لهلاپهرهكانى مێژودا ده‌دره‌وشێنه‌وه، بهلاَم من له مه‌سعود و ته‌واوى پارتيى يه‌كان ده‌پرسم،دهلَێم ئه‌رێ براده‌ران مهسعودهكهى لهمهرِ ئێوه كامه سيفهت و خهسلَهتى سه‌رۆكايه‌تى تيايه؟ به‌درێژايى ئه‌و نيوقهرِنهى كه له‌حزبدا بووه ،ئه‌و چه‌ند سالَهشى كه به‌ناو سه‌رۆكى هه‌رێم بووه،چى كردوه؟ كار‌و به‌رهه‌م و جێگا ده‌ستى كامه‌يه؟ جگه لهخيانهت و تهسفيهكردنى نه‌يارانى و لاوزاكردنى گيانى به‌رخودان وشۆرِشگێرى پارچه‌كانى ديكه. ئه‌وه ده‌بينين نزيكه‌ى 10 سالَه ئه‌و پياوه لهسهركوسى دهسهلاَته، بهلاَم جگه لهكۆمهلَێك درۆ و وته‌ى ناراِست و بێ بنه‌ماو چه‌واشه‌كارانه چى كردوه؟ تا دێت خهلَك بێ متمانه‌تر ده‌بێت،تادێت قه‌يرانه‌كان قولَتر و خه‌ستر ده‌بن، تادێت سومعه‌و سه‌نگى كورد بێ ئه‌رزش ده‌بێت، تا دێت شهرِ، نائارامى، ترس و كوشتن و سه‌ره‌نگوم كردن، زه‌وتكردنى ئازادى، گرانى ، بێ مووچه‌يى، زياتر و زياتر ده‌بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مانه به‌رهه‌مى سياسه‌تى نهفامانهو نه‌زانينى مه‌سعود نه‌بێت. چى يه؟ كێ لێى به‌رپرسه؟
ئه‌وترسه چى يه كه مه‌سعود هه‌ستى پێده‌كات و ئێمه نايزانين؟
گه‌ر تێبينيتان كردبێت ناوه‌رۆكى نامه‌كه‌ى مه‌سعود ده‌يه‌وێت خۆلَ بكاته چاومان وئاماژه‌ى به‌وه داوه ئه‌گه‌ر بێت و خهلَك ده‌نگ به‌مه‌سعود نه‌ده‌ن ، مه‌سعود باى باى لهدهسهلاَت بكات، يان چانسى سێ باره خۆكانديدكردنهوهى نه‌ده‌نێ ، ئه‌وا ولاَت به‌ره‌و نائارامى و قه‌يران و كێشه مل ده‌نێت، كه ئه‌مه‌ش جگه‌له درۆيه‌كى شاخدار چيديكه نى يه، بيريشمان نه‌چێت ته‌قينه‌وه‌كه‌ى عهينكاوهش ته‌واو كه‌رى ئه‌و لێدوانهيهو ،سه‌ره‌تاى ئه‌و مهسيجهيه كه پاش نه‌مانى خۆى دهينێرێت.
باشه من حالَى نابم ئه‌بێت ئه‌و ترسه چى بێت و له‌كام لاوه سه‌رچاوه‌ى گرتبێت؟ وا ئێمه په‌ى پێ نابهين و جه‌نابى وه‌ك نوسترا دامۆس پێشبينى ده‌كات. دوژمنه‌كانمان ههمويان ناسراون و شاراوه نين ، ئه‌وا توركيايه لاى هه‌موو كورد دوژمنه،كه‌چى له‌كن مه‌سعود و پارتى دۆستى عالى مقامهو، رێكه‌وتنى ستراتيژى و ژێر بهژێريان هه‌يه، هه‌رچى عه‌ره‌ب و شوفێنيهكانه، ئه‌وا هه‌مومان ئه‌و رۆژه‌يان له‌پێش چاوه كه چۆن مه‌سعود بارزانى بۆ رزگاركردنى ئومه‌ى عه‌ره‌بى به‌خۆى و ده‌بابه‌كانى گاردى كۆمارى 31ى ئاب يان خهلَقاند، به‌ده‌ر له‌وه‌ش هه‌موو ميدياكان ئه‌وه‌يان بلاَو كردوه كه له پێش هێرشى داعش،(كۆبونه‌وه‌ى نهێنى له ولاَتى ئوردن كراوه و پارتيش نوێنه‌رى هه‌بووه) ئه‌وه‌ى كه تايبهتيشه به‌ئێران ، روون وئاشكرايه كه ئێران له‌ته‌واوى جموجولى سياسى و ئابورى و سه‌ربازى عێراقدا رۆلَى كاراى هه‌يه، عێراق و كوردستان بونه‌ته پارچه‌يه‌ك له ئێران قاسم سولهيمان و ئاغا‌كان، له عه‌بادى و مه‌سعود بالاَدهستترن له‌عێراق، ئه‌مريكاو ولاَتانى زلهێزيش ته‌واو ئه‌و راستيه ده‌زانن،بهلاَم هيچ كاردانهوهيهكيان نى يه. ئيدى ئه‌بێت ئه‌و ترسه له‌كوێوه سه‌رچاوه بگرێت، له‌كاتێكدا ته‌واوى سياسيه‌كانى ولات به‌خۆيان و بيروباوهرِو حزبهكانيانهوه بوونه‌ته عه‌بدى موتيعى دوژمنان.
ده‌نگ نه‌دان بهپارتى خيانه‌ته
ئه‌مه‌قسه‌ى به‌شى زۆرى پاريتهكانهو به‌ناراسته‌وخۆش له دوو توێى نامهكهىمهسعوددا ئاماژه‌ى پێدراوه. هه‌قى خۆمانه بپرسين ئايالهسهرانسهرى ولاَتدا كه‌سێكى ديكه هه‌يه كههاوتاى مه‌سعود غه‌رقى خيانه‌ت و ناپاكى بوبێت؟ من كه‌سێكى ساده‌و گۆم ناوم،كه‌ر لهخيانهت يان ناپاكيهكيش تێوه بگلێم له‌سه‌رخۆم ده‌كه‌وێت و ده‌بێت خۆم باجه‌كه‌ى بده‌م. بهلاَم بۆ كه‌سێك كه له‌و پله‌و پۆسته‌دا بێت،به‌راستى مهساته و تۆمارێكى ره‌ش و پرِ خلَتهو شورهييه بۆ كورد ودۆز و خه‌بات و ئه‌زمونه‌كه‌ى. ئه‌گه‌ر ئێمه تۆزێك هه‌ستى نهتهويمان بهرزبوايه، ئاستى سياسى و رۆشنبيرى و كۆمهلاَيهتيمان كاملَ بوايه، وهه‌ندێك هه‌ستمان به دلَسۆزى و خه‌مخۆرى بۆ نيشتمان و شه‌هيدان ببزوايه، ئه‌بوايه له‌سه‌ر ته‌واوى خيانهتهكانى پارتى ههرلهمهلا مسته‌فاوه بۆ ئيدريس و تاده‌گاته مه‌سعود سه‌رگه‌وره‌ى خيانهتكاران، له‌سه‌ر هه‌موو ناپاكي وكلك گرێدانێكى لهگهلَ دوژمنان شاربهدهمان بكردايه، كه‌مپين و نارهزايمان رێك بخستايه و،داواى دادگايكرنيمان بكردايه،نه‌مان هێشتايه ئه‌وه‌ى بهخوێى چێشت بهپارتى و بارزانى ده‌گاته‌وه بۆ نه‌بوايه لێره بژيايه.نه‌ك وه‌ك ئێستا خۆى لێمان كردۆته فرياد ره‌س و سيمبولى نه‌ته‌وه‌يى، گه‌ر كورد سيبمولهكهى خائينێكى وه‌ك مه‌سعود بێت، ئه‌وا مليۆنان جار حاشا ده‌كه‌م له‌كورد بوونى خۆم و ،له‌و چه‌ند سالَهشى له‌كوردستان ژياوم، هه‌ست ده‌كه‌م عومرم به‌هه‌ده‌ر چووه
سه‌رۆك به‌ديلى نى يه:
مرۆڤ به ده‌سته‌واژه‌يه ته‌واو شێت و ده‌هرى ده‌بێت، به‌راستى ئه‌وه ئهوپهرِى سوكايه‌تى وبێ رێزى و بچووكردنه‌وه‌ى تاكى كورده له‌سه‌رو ههمووشيانه ئه‌و سه‌دان سياسى و پرۆفيسۆر و خاوه‌ن برِوانامه گه‌ورانه. بۆ ئه‌و شته نازانم من بگريم يان پێبكه‌نم، كه ده‌بينم به‌درێژايى چه‌ندين سه‌ده ،كورد و شۆرش ،كورد و خه‌بات دووانهيهكى لێك نهبرِاوبوون، كه‌چى به‌كۆى ئه‌و هه‌موو شۆرِشانه،له‌گشت ئه‌و هه‌موو كه‌سه ناوادارانه نه‌توانراوه دوو سه‌ركرده ورابهر پێبگهيهنين، كه ئه‌مه‌ش بۆ كورد و لايه‌نى سياسى و دۆزه‌كه‌ى شه‌رم ونه‌نگى و خهجالَهتيه، كه به‌ئه‌ندازه‌ى سينهماكارانى هۆليۆد سياسى مان هه‌يه، كه‌چى له‌نێو چه‌ندين مليۆن كه‌سى ديار وبه‌رچاو ،كه‌سێك نه‌بێت ببێته جێگره‌وه‌ى كورته بنهيهكى نه‌خوێنه‌وارى عه‌شايه‌رى دواكه‌وتوى هه‌رز بيرو رابردوو پيس و چلَكن! سه‌ربارى ئه‌وانه‌ش تا هه‌نووكه هيچ كام له‌و حزبه گهندهلَ و ترسنۆكانه، بهئۆپۆزسيۆن و لايه‌نه‌كانى ديكه‌شه‌وه،نه‌يانتوانيوه وهلاَمى ئه‌و قسه وسوكايهتى يه بده‌نه‌وه قرِو قهپيان لێكردوه.
بهدلَنيايهوه دهيلَێم، بهلَى من و هه‌زارانى تريش خۆمان بهبهديل و جێگره‌وه‌ى مه‌سعود ده‌زانين و،گرنتيش ده‌ده‌ين كه ئه‌گه‌ر نه‌توانين هاوشێوه‌ى ئه‌و، هيچ شتێك بۆ كورد و ميلله‌ته‌كه‌مان بكه‌ين،زه‌مانه‌تى ئه‌وه ده‌ده‌ين كهتوخنى خيانه‌ت ناكهوين نابينه چاوساغى دوژمنان بۆخاترى چه‌ندين ده‌فته‌ر دۆلار و هه‌نێك به‌رژه‌وه‌ندى براى خۆمان ناخهينه داوه‌وه و،، هه‌رچى گه‌جه‌ر و گوجه‌ر و كۆنه جاش و فايلداره ناكهينه وه‌زير و به‌رپرس و شت.
لهودورِيانهدا مه‌سعود كاميان ههلَدهبژێرێت؟
نامه‌كه‌ى مه‌سعود قسه لابهلاكانى سه‌رانى پارتى ئه‌وه‌مان پێدهلَێن كه پارتى سور و سورتره له‌سه‌ر ئه‌و پۆسته و، بۆ ئه‌وه‌ش ئاماده‌يه هاوپه‌يمانێتى لهگهلَ شه‌يتانيش بكات،، به‌ناراسته‌وخۆش ئه‌وه به‌گوێماندا دراوه كه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مجاره ئه‌و پۆسته بهنسيبى مه‌سعود نه‌بێت، ئه‌وا جهولهيهكى تر‌ى شهرِى ناوخۆ دێته ئاراوه، كهلايهنى يه‌كه‌م بێگومان پارتى يه.هه‌ر سازش نهرێيهك بۆ ئه‌وپرسه هێلَى سووره. ئه‌مه‌ش مه‌سعود ده‌خاته به‌رده‌م دوو ئه‌گه‌ر
ئه‌گه‌رى يه‌كه‌م،گه‌ر مه‌سعود وپارتهكهى راستگۆن و تا ئێستا خاوه‌ندارێتى له پارته‌كه‌يان و چه‌مكى ديموكراسى ده‌كه‌ن،ئه‌وا به‌پێى سيسته‌مى ديموكراسى ئه‌وا ئه‌و پياوه حه‌قى خۆى به‌زياده‌وه وه‌رگرتوه، ده‌بێت به‌هه‌ر شێوه‌يه‌ك بێت ده‌ستبه‌ردارى ئه‌و كورسيه بێت، چ بۆ كه‌سێكى پارتى يان لايه‌نێكى ديكه،كه ئه‌مه‌ش لهسهرانهسهرى جيهاندا په‌يره‌و ده‌كرێت . هه‌رچى ئه‌گه‌رى دووهميشه، ئه‌گه‌رهاتوو و مه‌سعود لهكهلى شه‌يتان نه‌هاته خواره‌وه خۆشه‌ويستى كورسى و پۆسته‌كه‌ى بوغراى كرد، دهستبهردراى ئه‌و حه‌زه نه‌بوو، روه‌و ديكتاتۆرى ملى نا ، كه هه‌رچه‌نده ئێستاش به‌چكه ديكتاتۆره و بالَق نه‌بووه و، خه‌ريكى قايمكردنى پايه‌كانى ئه‌و سيسته‌مه‌يه.ئه‌وا مه‌علومه كه به‌ره‌وه دوارۆژێكى لێل و پرِ كهندو كۆسپ و نشێو مل ده‌نێت، ره‌نگبێت بۆ چه‌ند سالێكى ديكه به‌زه‌برى زێژهڤانى پاراستن و گهلهگورگهكانى بتوانێت دريّژه به‌و بالاَ ده‌ستيه بدات، بهلاَم ميّژووى كۆن و نوێ ئه‌وه‌يان سه‌لماندوه ، ته‌واوى ديكتاتۆره‌كان چاره‌نووسيان هه‌ر يه‌ك شته. بۆيه وه‌ك كوردێك ،وه‌ك هاوزمانێك پێم خۆشه پێش ئه‌وه‌ى جه‌نابى سه‌رۆك ههولَهكانى بۆ ئه‌وه چرِبكاتهوه، تا ئه‌و ماوه‌و ده‌رفه‌ته‌ى له‌پێشدا ماوه، به‌هه‌ده‌رى نه‌دات،باشتره ژياننامه‌ى(مۆسۆلۆنى و هيتله‌ر وشاوشيسكۆ . حه‌مه ره‌زا شا و،قه‌يسه‌ر و فيرعه‌ونه‌كان) بخوێنێته‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست