کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌كاديمياي سياسه‌ت و هزري ديموكراسي، بۆ ؟

Monday, 20/04/2015, 18:50


ئه‌و بارودۆخه‌ تايبه‌ته‌ي ئه‌مرۆي كوردستان و كه‌موكورتيه‌ بنه‌ره‌تي و گه‌وره‌، سياسي و رۆشنبيريانه‌ي له‌ ئارادايه‌، له‌ده‌رئه‌نجامي نه‌بوني پێگه‌ سه‌ره‌كيه‌كاني حوكمي ره‌شيد و سه‌ركردايه‌تي به‌ توانا و سيستمێكي تۆكمه‌ و ره‌فتار و بيركردنه‌وه‌ و ئامرازه‌ دروست و زانستيه‌كاني حوكمرانيه‌ به‌ شێوه‌يه‌كي سه‌ره‌كي و، رۆژ به‌ رۆژ قه‌يراني فه‌رمانره‌وايي قولَتر ده‌كاته‌وه‌ و، هه‌موو هه‌له‌ زێرينه‌كاني به‌ديهێناني ئامانجه‌كان به‌فيرۆده‌دات و تواناكاني نوخبه‌ي كورد له‌جێگاي خۆيدا به‌كار ناهێنرێت و تا دێت حوكمراني كورد چه‌قده‌به‌ستێت . سه‌رده‌مي نوێي جيهاني پر له‌ كێشمه‌كێش و قۆناغه‌ گۆرِاوه‌ خێراكان و كاريگه‌ري جيهانگيري له‌سه‌ر ره‌وتي ژياني سه‌رجه‌م گه‌لاني جيهان، وا فه‌رز ده‌كات كه‌ پێداويستيه‌كاني خه‌لَك زياتر بێت و ساده‌يي و ساكاري ژيان به‌ره‌و ئالَۆزي بچێت و، له‌و به‌ينه‌شدا دابينكردني خزمه‌تگوزاري بنه‌ره‌تي خه‌لَك به‌ گشتي بۆته‌ ئامانجي زۆرێك له‌ وڵاتان، به‌تايبه‌تي ئه‌و وڵاته‌ هه‌ژارانه‌ي كه‌ به‌ هۆكاري نه‌بوني فه‌رمانره‌وايه‌تيه‌كي حه‌كيمانه‌ ئه‌گه‌ر به‌ سه‌روه‌ت و سامان ده‌ولََه‌مه‌نديش بن، به‌رده‌وام گه‌له‌كانيان له‌ كوله‌مه‌رگي و بێده‌ره‌تانيدا ده‌ژين، له‌وانه‌ش ناوچه‌ي رۆژهه‌ڵاتي ناوه‌راست و، ئه‌وه‌ي ئێمه‌ش به‌تايبه‌تي مه‌به‌ستمانه‌ كوردستاني باشووره‌ به‌ تايبه‌تمه‌نديه‌كانيه‌وه‌ . بۆيه‌، زۆر پێويسته‌ بير له‌ چۆنێتي قوتاركردني(رزگاركردني) بارودۆخي ناله‌باري سياسي و ئابووري و رۆشنبيري كوردستان بكرێته‌وه‌، هه‌ولَ بدرێت ده‌ست بخرێته‌ سه‌ر خالَه‌ لاواز وكون و كه‌له‌به‌ره‌كاني حوكمدارێتي و دياريكردني نه‌خۆشيه‌كان و دۆزينه‌وه‌ي رێگه‌چاره‌ي زانستيانه‌ي دروست بۆ سه‌رجه‌م كێماسي و ده‌ردانه‌ هه‌لَه‌كاني، كه‌ يان له‌ نه‌زاني و بێ ئه‌زموني و دواكه‌وتويي عه‌قلَي فه‌رمانره‌وايان هاتۆته‌ ئاراوه‌، يان له‌ده‌رئه‌نجامي كاريگه‌ريه‌ سه‌لبيه‌كاني ده‌ستێوه‌ردان و هه‌ژموني فشار و ره‌فتاري داگيركه‌ران و ده‌وروبه‌ر خۆي سه‌پاندووه‌ و رۆلَي تاكي كوردي په‌راوێز خستوه‌ .
بۆ ده‌رچون له‌م واقيعه‌ پێويست ده‌كات سه‌رجه‌م تاكه‌كاني كۆمه‌لَگه‌ي كورده‌واري، به‌ تايبه‌تي نوخبه‌ي كوردي به‌ بيرێكي فراوان و زانستيانه‌ له‌گه‌لَ دژواري وه‌زعي كوردستان له‌ سه‌رجه‌م بواره‌كاندا بجولَێته‌وه‌ و، به‌شداري بكات له‌ دۆزينه‌وه‌ي رێگه‌چاره‌ي دروست . بۆيه‌ ئه‌گه‌ر به‌ زانستيانه‌ واقيعه‌كه‌ خوێنرايه‌وه‌ و كه‌موكورتيه‌ سه‌ره‌كيه‌كان و ئه‌وانه‌ي زۆر پێويست و چاره‌نوسسازن دياريكران و رێگه‌ چاره‌ي راستيان بۆ دۆزرايه‌وه‌، ده‌توانرێت كارواني فه‌رمانره‌وايي راسته‌ري بكرێت و، به‌ شێوه‌يه‌كي كاريگه‌ر قازانج به‌ سه‌رجه‌م گه‌لي كوردستان بگه‌يه‌نێت ، به‌ڵام هيچ كارو كرده‌وه‌يه‌ك به‌ بێ توانا و ئيراده‌ و عه‌زيمه‌تي دلَسۆزان ناكرێت، بۆيه‌ بيركردنه‌وه‌ له‌ سه‌ره‌تايه‌كي راست و ئاراسته‌يه‌كي رێك و دروست و كۆكردنه‌وه‌ي پێكهاته‌يه‌كي به‌توانا و عه‌قلَێكي پێشكه‌وتنخوازانه‌ و زانستي ده‌توانرێت هه‌نگاوي يه‌كه‌م يهاوێژرێت ، له‌وێشدا ئه‌كاديميايه‌كي زانستي پرۆفيشنالَي پر له‌ خه‌لَكانێكي به‌توانا و دلَسۆز و پاك به‌ پشتخان و فه‌لسه‌فه‌يه‌كي مرۆڤدۆستانه‌ي كوردستانيانه‌وه‌ زۆر به‌ پێويست داده‌نرێت . ئه‌كاديميايه‌ك كه‌ خه‌لَكانێك به‌رێوه‌ي به‌رن نمونه‌ بن و دوور له‌ سه‌رجه‌م به‌رژه‌وه‌نديه‌ تاكه‌كه‌سي و ئايديۆلۆژي و حزبيه‌كان كاره‌كانيان رايي بكه‌ن و كاريگه‌ري و جێ ده‌ستيان له‌سه‌ر سه‌رجه‌م كايه‌كاني ژياني خه‌لَك هه‌بێت و به‌ توندوتۆلَي و ويست و پالَنه‌رێكي نيشتيمانيانه‌وه‌ كاره‌ تيۆري و پراكتيكيه‌كاني ئه‌كاديميا به‌رێوه‌به‌رن . له‌و نێوه‌نده‌شدا ده‌ركه‌وت كه‌ كوردستان پره‌ له‌و جۆره‌ خه‌لَكه‌ كه‌ ده‌سه‌ڵات له‌به‌ر تاريكبيني و به‌رژه‌وه‌نديه‌ ته‌سكه‌كان و مه‌حسوبيه‌ت و مه‌نسوبيه‌ت و گه‌نده‌لَي و نه‌بوني شه‌فافيه‌ت له‌ ئيشوكاره‌كاني و بير نه‌كردنه‌وه‌ي له‌ چونێتي راسته‌رێكردني وه‌زعي كوردستان ده‌ستوه‌ستان بووه‌ و، نه‌ك بيري له‌ تينك تانك و فيكر و بيري زانستي و عه‌قلَي گه‌وره‌ و پرله‌ داهێنان نه‌كردۆته‌وه‌ به‌لَكو هيچ كاتێك بيري له‌ چۆنێتي به‌كارهێناني ئه‌و وزانه‌ نه‌كردۆته‌وه‌ ته‌نانه‌ت له‌به‌رژه‌وه‌ندي خۆي و خه‌لَكه‌كه‌شدا . ئه‌وه‌تا له‌ سه‌رجه‌م وڵاتاني جيهان پشتگيري هه‌موو تواناكان ده‌كه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ سه‌دان داموده‌زگايان هه‌يه‌ و ته‌نانه‌ت پلان و ستراتيجيه‌تي سياسي وڵاتان له‌و جيگازانستيانه‌دا به‌رهه‌م ده‌هێنرێت، كه‌چي لاي ئێمه‌ تاكه‌ كه‌سي فه‌رمه‌انره‌وا، به‌خۆي بيريار و زانا و دانا و پلان دارێژ ه‌ و ته‌نانه‌ت جێگه‌ي داموده‌زگاي سياسي و فيكري و پلادارێژاني گردۆته‌وه‌ و هه‌ر به‌خۆيشي ئامرازه‌كان دياري ده‌كات و جێبه‌جێشي ده‌كات .
ئامانجي سه‌ره‌كي ئه‌كاديمياي سياسه‌ت و هزري ديموكراتي وه‌ك رێكخراوێكي سياسي و مه‌ده‌ني، راسته‌رێكردني ره‌وتي فه‌رمانره‌وايي كوردستانه‌ به‌ شێوه‌يه‌كي زانستيانه‌ به‌ پێشنيار و داناني پلان و په‌روه‌رده‌كردني تاكي كۆمه‌لَگه‌ له‌سه‌ر ئه‌رك و مافه‌كاني، له‌ رێگه‌ي توێژينه‌وه‌ و لێكۆلَينه‌وه‌ و كۆر و كۆبونه‌وه‌ و وۆرك شۆپ وبه‌ستني كۆنگره‌ و رێكخستني فيستيڤالَ و ره‌خنه‌ي بنياتنه‌ر و مانگرتن و خۆپيشانداني جه‌ماوه‌ري و چاپه‌مه‌ني و سۆشيال ميدياوه‌ . به‌هيواين كه‌لَێنێكي بچوكي فه‌رمانره‌وايي كورد پر بكه‌ينه‌وه‌ و يارمه‌تيده‌ري به‌ديهێناني ئامانجه‌ ستراتيژيه‌كاني گه‌لي كوردستان بين .    

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە