کارکردن بەعەقڵییەتی یەک ئیداری ویەک ریزی خۆتان خەوە سەرۆک
Monday, 20/04/2015, 18:04
مێژووی ئەم حکومرانیەیی بنەمالەیەی کە بۆتە مۆتەکە وبەسەر ئەم کۆمەلگای هەریمەدا لە سالەکانی ١٩٦٤ لە دایک بووە کە باوکی مەرحومەت مەلا مستەفا بەرەیەکی بوو لەگەل تالبان وئیبراهم ئەحمەد کەدەتوانم بڵێم لە وسات وکاتەدا زۆر باشترلەئێستا هەل ومەرجی عێراق لە بارتربوو بۆ ئەوەی کە کوردبتوانێت کاری خۆی بکات کەوا یەک لەدوای یەک دەسەلاتەکانی حکومەتی ئێراق هەلگەرانەویان بەسەردائەکرا و پێویستیان بە پالپشت وپشتگیری هەبوو ،وەهەروەها کۆمەلگای کوردی هێشتا یەک هێزبوو سەرۆکی بەسەرچوو گەرمێژووی شەری چەکداریش لە شاخیش چەند لاپەرەیەکی لێهەدەینەوە کە جەنابت جێگری باوکت بووی چۆن پەندی پێشینانمان ئەفەرموون گیا لەسەربنجی خۆی ئەرویتەوە کە چەندین هەلومەرج هاتۆتە ئاراوە بۆ کورد چونکە هەردوولا عەقلیتی تۆلەسەندنەوە و بنەمالەیتان لەسەروو هەموو کارێکتانەوە هەیە لەدەستی داین وە گەرچی ئەوکات نە خاوەنی نەوت ودەسەلاتی هەریم نەبوون و هێشتا کۆمەلگاش تەنها لەرووی سیاسی وسەربازیەوە بەش ببوو دوای ئەمەش مێژووی تازەتان کە تەمەنی ٢٤سالە ولە هەموو روویەکەوە جیاوازە کە خۆمان خاوەنی خۆمانیین وگەورەترین کۆمپنیای جیهان لە هەریمە و پایتەختەکەمان پر لە کۆنسولخانە و ئێوەش لەم ماوەیەدا تەنها هەوا و ئاو نەبێت هەرێمتان بە مرۆڤەکانەوە دابەش کردووەو بنەمالەتان لەسەروو هەمووبابەتێکەوە ویاساوەیەو کۆمەلگاش بۆتە کۆملگایەکی مشەخۆر و ئەوەی خەمخۆری دوارۆژی ئەم کۆمەلگایەیە بە رۆشنبیر و نەزان و گەنج وپیرەوە ئەنوسن هاواردەکەن بۆ یەک ریزی ویەک ئیداری و سەرەوەری یاسا ئێوەو مشەخۆرەکانتان بە مەسەلەی هەل ومەرجەکە نالەبارەو کوردوستان لە کاتێکی هەستیاردایە ژیانی دەسەلات وبنەمالەتان دەبەنەسەر و بە قسەوراگەیاندن هەرێمان یەک ئیداریەو حکومەت وپەرلەمانی هەیە بەلام لە کردارو واقیعەدا هەر ناوچەی سەوز وزەردەکەیە ئەمەش ئەنجامی نەگۆراندنی عەقلێتی ٥٤ سال لەمەو بەرەیە کە جەنرال بارزانی وتالەبانی وئیبراهم ئەحمەدە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست