سه‌ركه‌وتنی كورد، په‌یوه‌سته، به‌گۆڕینی ناخی تاك
Monday, 20/04/2015, 17:57
ئه‌كادیمیای سیاسه‌ت و هزری دیموكراسی.
گۆڕینی ناخی مرۆڤ، ده‌توانم بڵێم كاری هه‌ره له‌پێشینه‌ی، (ئه‌كادیمیای ساسه‌ت و هزری دیموكراسی ) یه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به گۆڕینی ناخ و ئازاد بونی ئه‌قڵ، له‌ده‌ست كۆت و به‌نده‌كان، ئه‌وا كۆمه‌ڵگایه‌كی ته‌ندروست دێته به‌رهه‌م، كه دواجار هه‌ر گه‌لی كورد قازانجی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له‌م بابه‌ته‌دا،
هه‌ڵه‌ی هه‌ره‌سه‌ره‌كی كه تا ئێستا گه‌لی كورد، پێوه‌ی ده‌ناڵێنێت، نه‌بونی وشیاریه‌كی نه‌ته‌وه‌ییه، به‌جۆریك تاكی توشی گێژاوێك له سه‌رگه‌ردانی كردوه، ئه‌گه‌ر مرۆڤ به قوڵی بیربكاته‌وه، ڕێگاكانی خۆ ده‌وڵه‌مه‌ندكردن، به‌بیر و بۆچونی پێویست پڕبكاته‌وه زۆرن، گومانیشی تێدانیه تامه‌زۆریی تاكی كوردی بۆ شكاندنی تینوێتیه‌كه‌ی به كلتوره سروشتیه‌كه‌ی خاڵێكه ده‌بێت هه‌وڵی ڕاسته‌قینه‌ی له‌گه‌ڵ بدرێت، چونكه به بڕوای من له ئێستادا گه‌لی كورد ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی تێدایه، كه نزیك بیته‌وه له بیره نه‌ته‌وه‌ییه‌كان.
ئه‌مه‌ش له دوای ئه‌وه دێت، كه له‌ڕابردوودا، زۆرترین فكر و سیسته‌می بیگانه له وڵاتی ئێمه تاقی كرایه‌وه، به‌ڵام هیچی نه‌بوه جێگه‌ی دڵخۆشی، نمونه‌ی فكره (چه‌په‌كان، لیبڕاڵ دیموكرات، ئیسلامی سیاسی به هه‌ردوو به‌شی توندڕه و میانڕه‌و، هتد..)، ئه‌م سیسته‌م و فكرانه نه‌بونه سه‌رچاوه‌ی ئیلهام بۆ گه‌لی كورد، یان به‌شێوه‌یه‌كیتر گه‌لی كوردیان له دۆزه پیرۆز و ڕه‌واكه‌ی نزیك نه‌كرده‌وه.
له‌كاتێكدا كه‌ره‌سته‌ی گۆڕانكاری له باشوری كوردستاندا زۆرن، به‌ڵام له ڕابردوودا حزبه سیاسیه‌كانی كوردستان نه‌یان توانیوه یان نه‌یان ویستوه، سود له‌و كه‌ره‌ستانه وه‌ربگرن، به درێژایی ماوه 24ساڵ له حكومڕانی هه‌رێمی كوردستان، تا ئێستا گه‌ل نه‌هاتۆته سه‌ر ڕێچكه‌ی سروشتی خۆی، كه ده‌توانرا له ڕوی (سیاسی، كۆمه‌ڵایه‌تی، ئابوریی)، و سه‌رجه‌م كایه‌كانی تره‌وه، وشیاریه‌كی پێویست نیشانی گه‌ل بدرێت.
بۆئه‌م مه‌به‌سته په‌روه‌رده كردنی به‌رده‌وامی تاك پێویستیه‌كی حه‌تمیه، كه به به‌رده‌وامی له ئه‌كادیمیاكاندا، گه‌ل په‌روه‌رده بكه‌ین، به‌داخه‌وه گه‌لی كورد له ئه‌كادیمیا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بێ به‌شه، هه‌رچه‌نده كه‌م تا زۆر ئه‌كادیمیای حزبی هه‌ن له باشوری كوردستاندا، به‌ڵام كیشه‌كه له‌وه‌دایه، كاری ئه‌م ئهكادیمیایانه په‌روه‌رده‌كردنی تاكه بۆ خزمه‌تی حزب، نه‌ك بۆخزمه‌تی نه‌ته‌وه.
لێره‌دا (ئه‌كادیمیای سیاسه‌ت و هزری دیموكراسی) كه ڕێكخراوێكی ناحكومیه و سه‌ربه هیچ حزبیكی سیاسی نیه، مۆڵه‌تی فه‌رمی له ( فه‌رمانگه‌ی ڕێكخراوه ناحكومیه‌كان) وه‌رگرتوه، كارده‌كات بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و بۆشاییه فكریه‌ی، كه له ئێستادا له باشوری كوردستان به‌دی ده‌كرێت، كاری ئه‌م ڕێكخراوه قازانج نه‌ویسته و بۆ خزمه‌تی كۆمه‌ڵگای كوردی كارده‌كات، به كردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی خولی په‌روه‌رده‌یی، له شار و شارۆچكه‌كانی كوردستان، به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كردنی گۆڕینی زهنیه‌تی تاك له‌و گێژاوه‌ی تێی كه‌وتوه، ئاماده‌كردنی تاك به ئه‌قڵێكی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رده‌م، كه له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆی ناوچه‌كه و جیهان بگونجێت، سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی له‌به‌رده‌ست بۆ گۆڕین و به‌هێزكردنی ناخی مرۆڤ، كلتوری سروشتی و په‌تی كوردییه، چونكه ئه‌گه‌ر له‌مێژوو بڕوانین، گه‌لی كورد خاوه‌نی چه‌ندان، پێشه‌نگایه‌تی جیهانیه، له ڕووی شارستانیه‌ت و په‌یامه ئاسمانیه‌كان و شوێنی له‌دایك بونی هه‌ردوو لانكه‌ی مرۆڤایه‌تییه.
(ئه‌كادیمیای سیاسه‌ت و هزری دیموكراسی) هیچ مه‌به‌ستێكی تایبه‌تی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئهكادیمیانیه، ته‌نها له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا كارده‌كات و بڕوای وایه، له‌به‌ده‌ست هێنانی قازانجی گشتیدا، ئێمه‌ش وه‌ك ئه‌كادیمیا قازانج ده‌كه‌ین، له‌لایه‌كیتره‌وه ئه‌م ئه‌كادیمیایه، مرۆڤ بۆ حزبی سیاسی په‌روه‌رده ناكات، ته‌نها بۆ كورد و كورد بون، تاكی كوردی په‌روه‌رده‌ده‌كات.
نمونه‌ی ئه‌م ئه‌كادیمیایه له وڵاتانی پێشكه‌وتوی جیهانی و ناوچه‌كه‌ش هه‌یه، ته‌نانه‌ت له‌هه‌ردوو به‌شی باكوری كوردستان و ڕۆژئاوای كوردستانیش هه‌ن، له‌به‌ر ئه‌مه به‌باشمانزانی كه لێره‌ش ئه‌و بۆشاییه پڕبكه‌ینه‌وه.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست