بایکۆتی دەنگدان پێویستی بە وشیارییە، کە لە رۆژی دەنگداندا کەس نەچێتە دەرێ، چونکە پارتەکان بۆ ساختەکاری پێویستییان بە قەرەباڵغییە، نەک بە دەنگی ئێوە


دەوڵەتی خولە سەنگاوی لە گەرمیان و لە جاف، یان داعشەکانی مەحمود سەنگاوی

Monday, 20/04/2015, 14:29


داعش کورتکراوەی (دەوڵەتی ئیسلامی لە عێراق و لە شام)ە، کە وەك گروپێك ئامانجی تیرۆرکردن، کوشتنی بەکۆمەڵ، لاقە کردن، مامەڵە کردنی دیل و دەست گیراوەکان و ئاڵوگۆڕپێکردنیان بۆ مەبەستی پارەوەرگرتن و ئارەزووە سێکسیەکان، هەروەها بۆ چاندن و بڵاوکردنەوەی دەیان جۆری تەقەمەنی و بۆمب، کوشتنی بەردەوام و دواتر وەك گروپێك کەئامانجیان تەنها کوشتن و بڕین بێ، بە هەمان ئامانج مەحمود سەنگاوییش لە ناو یەکێتییدا و لە زوونی سەوزی ئەو دەڤەرەدا هەمان هەڵسوکەوتی داعشی هەیە، لێ ئەم تاوانەکانی سنوردارە و بەو قەبەییە وەکو داعشی پێناکرێت، بەڵام لە هەموو ئەوانەی کردووە و ئەنجامی داوە، ئەم جۆرە گروپ و کەسایەتیانە گەلێ بەئاسانی ڕام ئەکرێن و ئەتوانرێ لەلایەن کەسان و گروپ و پارت و دەوڵەتانەوە بەکرێ بگیرێن و بەکار بهێنرێن. ئەم جۆرە چەتانە جگە لەزمانی خوێن و کوشتن هیچی تر نازانن، لەڕێگای پارە و شتی لەو جۆرە ئەتوانن کەڵك بەو کەسانە بدەن کەوا ئامادەن ئەجنداکانیان لەڕێگای ئەوانەوە جێبەجێ بکەن بەبێ ئەوەی خاوەن ئەجندا دەستەکەی دەربکەوێ.
جاشێتی، سیخوڕی، مافیا و چەتەگەری لە هەموو کات و شوێنێکدا و لە گۆڕەپانی بەربەرەکانی و ململانێکاندا بوونی هەبووە و بەردەوام ئامادەگی هەیە. جا ئەو جۆرە ململانێیە تاکە کەسی، یان هەر جۆرێکی تر. بە شێوەیەك ئەتوانرێ لەکات و شوێنی گونجاودا لە ڕێگای ئاسانکاری ماددی و لۆجستیکی کاریان بۆ ئاسان بکرێ تا کارە ناڕەوا و تیرۆریستیەکەیان بۆ خانە خوێ بەئەنجام بگەیەنن. بۆ نمونە چەتەکانی داعش بەرنامە و ئەجنداکانی تورکیا لە باشووری کوردستان و ڕۆژئاوا جێبەجێ دەکەن، ئەگەر چی هەر چۆنێك لێکدانەوەی بۆ بکرێ ئەوا ئەستەمە لۆژیك بدۆزرێتەوە بۆ ئەو کارەی داعش دژ بە کوردانی باشوور و ڕۆژئاوا. بەواتایەکی تر، پەلاماردانی باشوور و ڕۆژئاوا هیچ مەبەستی خودی داعش نییە و نەبووە، بەڵکو ئەوان بەرنامە و خشتەی تورکیا و مەسعودیان جیبەجێ کردووە. داعش پەلاماری باشووری دا لەسەر ئەو ڕێکەوتنەی نێوان تورکیا، پارتی و وولاتە عەرەبیە سونەکانی وەك ئۆردون، سعودیە و ئیمارات و قەتەر. هەر وەك چۆن کاتی خۆی کوردستانپۆست ئەو نهێنییەی ئاشکرا کرد.
وەك ئاشکرایە چەتەکانی داعش درێژکراوەی ئەو ڕێکخراوە بەناو ئیسلامیانەی سەدەکانی ڕابردوون. تەنها ناوەکانیان گۆڕدراوە، دەنا هەمان کار ئەکەن و هەمان تیرۆر ئەنجام دەدەن. لەهەمان کاتدا چۆن لەڕابردوودا توانرا کەڵك لەم بزووتنەوە و ڕێکخراوە تیرۆریستیانە وەربگیرێ بۆ لێدان و تیرۆرکردنی دەنگە ناڕەزییەکان ، ئاوهاش لەم سەردەمەدا هەریەك لە پارتی و یەکێتی کەڵکیان لێوەرگرتون و کارەکانیان پێ بەئەنجام داون.
مەحمود سەنگاوی بکوژی کاوە گەرمیانی لەڕێگای تۆڕێك لە چەتەکانی خۆی و دژە تیرۆرەکەی لاهور تاڵەبانی توانیان ئەو دەنگە دلێرە کپ بکەن و لە باوەشی دایکیدا بە شێوەیەکی گەلێک دڕندانە دڵی لە لێدان بخەن. دیارە مەحمود سەنگاوی  بەدەستی خۆی نایەت ئەو کارە بکا، بەڵکو لەڕێگای چەند چەتەیەکی خۆی ئەوەی مەبەستی بێ پێیان ئەکات. هەر بۆیە ئەم بەناو(هەژاری ئاسایش)ە، کە یەکێکە لەکەسە نزیکەکانی مەحمود سەنگاوی و لاهور ئەو کارەیان پێکرد و هەموو تاوانەکەش دواتر هەر ڕووی مەحمود سەنگاوی گرتەوە. مەحمود سەنگاوی ئەو بەڵگەیەی وون کر، کە ڕەنگە ڕۆژگاریك بێتە پێش و کەڵکی لێ وەربگیرێ. مەحمود سەنگاوی لەڕێگای چەند داعشێكی بەکرێ گیراو بە پارەو شتی تر توانیان زەفەر لەم کابرایە بهێنن، یان ڕاستییەکەی لەوانەیە تەنها خۆیان بۆمبیان بە ئوتۆمۆبیێلەکەی هەژارەوە بەستبێت و دواتر پێدا تەقیبێتەوە. ئەمە کاری پیاو کوژ و تیرۆریستانە و چەندین نمونەی وا لەبەردەستدان، کەوا تا ئەو کاتەی کاریان پێیان نەما لەناویان دەبەن. بەندە پێم وایە کوژرانی هەژاری ئاسایش تەنها لەڕێگای دژە تیرۆر، یان چەند چەتەیەکی داعش بەئەنجام گەیەندراوە کە بەرنامەی مەحمود سەنگاویان جیبەجێکردوە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە