کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بای بای بارزانی

Monday, 20/04/2015, 10:10


 مەسعود بارزانی نەیتوانی چیتر ئەو ترسە پەنگخواردوە بشارێتەوە لەمەڕ ئەو کورسییەی کە چەندین ساڵە باوەشی پیاکردوە. لە ڕاگەیاندراوەکەیدا بەتەواوی ئەو ترسەی ئاشکرا کرد کەوا چۆن ئەیەوێ جارێکی تر لەڕێگای ترس و تۆقاندنەوە خۆی بەسەر کوردستانی باشووردا بسەپێنێ و ئەوەی پێی وایە هەتا هەیایە ئەبێ وەك سەرۆك بمێنێتەوە و کەسی تر بۆی نیە شوێنەکەی بگرن . مەسعود نەك هەر باوەڕوی بەدەستاو دەست پێکردنی دەەسەڵات نیە،بەڵکە ئامادەیە جگە لە جەنگی ناوخۆ ،هەموو کوردستان سوتماك بکا و کاولی بکا وئەمجارە لەجیاتی داعش چەندین هێزی تر بێنێتە سەر خاکی کوردستان و وێرانی بکا.
مەسعود بارزانی گەر توانیوبێتی تورکیا پەلکێشی کوردستان بکا و سەروەت و سامانی ووڵاتی خستبنە بەر دەست و هەموو بازاڕ و ئابووری کوردستانی ڕادەستیان کردبێ،ئەوا نەیتوانیوە بەرانبەر بەوە کاریگەری و هەژموونی لەسەر ئێران کەم کردبێتەوە. ئێران و تورکیا دوو دراوسێی داگیرکەری کوردستانی باشوورن و هەریەکەیان بەجیا ئەیەوێ زیاتر هەژموونی سەربازی،ئابووری،ڕامیاریان لەسەر ئێستێ و داهاتووی ئەم هەرێمە دا(*) هەیە.لەبەرئەوە ئەو دوو ووڵاتە لەهەوڵی گەورەدان تا بتوانن هاوسەنگی بپارێزن،دەنا ئاڵۆزی و پشێوی دروست ئەبێ لەنێوانیان. بۆیە بەجۆرێك دەستێوەردانیان هەیە تا بتوانن کێکەکە بەیەکسانی لەنێو خۆیاندا دابەش بکەن.
دانانەوەی مەسعود بارزانی و هەر پلەو پۆستێکی تر پێوستە لەژێر فلتەری ئەو دوو ووڵاتەدا تێپەڕببێ،هەروەك بینیمان لە هەڵبژاردنەکانی دوو ساڵ لەمەو پێش کە گۆڕان توانی دەنگی زۆرینە لە سلێمانی بێنێ و پاشتر ئێران لە ڕێگای فەیلەقی قودس و خودی قاسمی سلێمانی نەیانهێشت پارێزگاری سلێمانی بدرێتە گۆڕان. هەر بەهەمان شێوەش ئەو هاوکێشەیە بۆ مەسعود بارزانیش وایە. بۆیە ئەم جارەش هەرچی هێزە بەناو سیاسیەکانی ناوچەی سلێمانیە ناتوانن ئەو بڕیارەی ئێران لەبەر چاو نەگرن . کەواتە دانانەوەی مەسعود بەو شێوەیەو بەو هەموو پلەو پۆستانەی کە دراونەتە بنەماڵەکەی هەرگیز ئەو پارسەنگە سیاسیەی نێوان ئێران و تورکیا بەهاوسەنگی نامێنێتەوەو پێوستە مەسعود وەلا بنرێ. هەر بۆیە ئەم جارە جۆرێك لە هەڤالمەندێتی لەنێوان گۆڕان،یەکێتی و سۆشیالست و ئیسلامیەکان بەدی ئەکرێ لە ڕەتکردنەوەی مەسعود بۆ جارێکی تر درێژکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی.
مەسعودیش ئەم جارە ناتوانێ ٣١ ئابێکی تر دروست بکا لەبەرئەوەی تورکیا وەك سەدام گەمژە نیە و ناچنە ژێر هیچ جۆرە کارێکی لەو شێوەیە. تورکیا لە جەنگی داعش لایەنی داعشی هەڵبژارد و هێزە بەزیوەکانی پارتی جێهێشت. بۆیە مەسعود ئەو ڕاستیە ئەزانێ کەوا تورکیا تەنها بۆ دزین و فەرهودی ووڵات پارتی ئەوێ،نەك بە پێچەوانەوە. بۆیە تازە مەسعود دەستی لە بنی هەمانەکە  دەرچوە و ئەیەوێ هەر چۆنێك بێ یان پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم نەمێنێ و جۆرێکی تر لەسیستمی پاشایەتی دروست بکا وەك فەرهاد پیرباڵ پێشنیاری بۆ کردوە،وەیان گەر ئەو پۆستە وەك خۆی مایەوە هەوڵ بدا یەکێ لەئەندامانی بنەماڵە وەدەستی بێنن و لەچنگیان دەرنەچێ.دەنا زۆر باش ئەزانێ کەوا کاتی ئەوە هاتوە پێی بڵێین ؛؛بای بای بارزانی.
(*)هەرێم وەیان کوردستانی باشوور؟ بابەتێکی  داهاتوو

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە