Sunday, 19/04/2015, 19:39
شەهیدی سەربەرز پێشەوا قازی موحەممەد تەواوی
سەروەت وسامانی خۆی کە گیانی خۆی بوو فیداکرد و ناوی چووە ریزی سەردارانی کورد.
یەکەم کۆنگرەی حیزبی دێمۆکڕاتی کوردستان بە هەڵبژاردنی پێشەوا بەرێبەری حیزب کۆتایی
هات.پاشان کۆماری کورد لەمهاباد راگەیندرا. هۆیەکانی رووخانی ساڵێک دەسەڵاتی کورد
لەمهاباد زۆرن. لەوکورتەباسەدا ناگونجن.لەکۆنگرەی٢ی ئەو حیزبە هەتا ئەوڕۆ ١٤
کۆنگرەی دیکەش بەستراوە، بڕۆن چاو لێبکەن ئەوە حاڵورۆژووژیانی سیاسی ئەو حیزبەیە
لە کەمپەکانی کۆی سەنجەق لە باشوورلە ژێر دەستی دیکاتاتۆڕی خۆماڵیداچۆنە؟! ئەو
حیزبە چۆن داهاتووی گەلێکی ١٠هەتا١٢ میلیونی لە رۆژهەڵاتی وڵات بەڕێوەدەبا من نازانم
بۆ خۆتان بڕیار بدەن.
رێکخستنی چەپ لەهەموو بەشەکانی وڵات چییان
بەسەر گەنجی کورد هێنا لە سڕینەوەی ناسنامەی نەتەوەیی زیاتر!دونیای خەیاڵی
کومونیزمومائۆییزم وێنەیەک بوو لە تراویلکەی ئاواتەکان کە بە داڕمانی یەکێتی
سۆڤیەت ئەوەش وەک بڵقی سەرئاوی لێهات. کەس نەبوو بپرسێ لە وڵاتی ژێردەستی پاشماوەکانی
عوسمانی و سەفەوی وعێڕاقی عەرەبی ولەسووریەی ئەفلەقیدا، کوانی رێگوزەری چەپ دەگاتە
ئامانج.؟ هەزاران گەنجی کورد لەوڕێیدا بێسەروشوێنکران!؟ چەپەکانیش لە رۆژهەڵات
بەدەردی ئەوانی دیکەچوون ودوودەیە زیاترە لە کەمپەکانی زڕەگوێز سەوزەڵێی سیاسی
دەچڕن!
زمانی سیاسی وگووتاری دیپڵۆماسی لە ناو
سەرکردە وحیزبی کوردیدا رۆڵی سەرەکی دەبینن بۆئەوەی کۆمەڵگاودونیای دەرەوە تێمانبگەن،بزانن
چمان دەوێ، چۆن وڵات بەرەو پێشکەوتن دەبەین،بۆ بەپڕاکتیزەکردنی ئەو وتارانە حەوجێمان
بە سازی ورێکخراوەی خاوەن یاساو مرۆڤی دوورناس وژیر هەیە. لە باشوری وڵات تەنیا
سەرکردەو تاقمێک کار بەدەست قسەی یەکەمیان پێدەکرێ.ئەگەر شارەزاو لێهاتووشمان هەبێ
،دەستەمۆی سەرۆکەکانن. ئەوان لە کاتی گرفتو تەنگانەشدا روویان لە کوڕەهەژارە بۆیان
ببێتە پێشمەرگەو خۆی فیدا بکا.
چەکی قورس ودوورهاوێژ نەدراوە بەدەسەڵات کە
کوردستانی پێ رزگار بێ. لەچەکی قورس، قورستر بەرژەوەندی هاوپەیمانانە کە گووتاری
سیاسی وبڕیاری سیاسی لەسەردەدرێ. کەس حاشا لەوەناکا ئەگەر هاوپەیمانان نەبوایەن
چەکدارەکانی عەشیرەی بارزانی ئێستێ لە هەولێر بەدەرمان وەگیر نەدەکەوتن. لە سەرۆک
عەشیرەش گەڕێ فیفتی،فیفتی، یان لە ئێران دەبون،یان لە تورکیە.ئەو شەڕەی کە گریلا
لە کۆبانی کردی پاڕتی ویەکێتی لە سلێمانی وهەولێر پییان نەدەکرا. ئەوە راستیەکی
مێژووییە. لە داهاتوودا زیاتر ئەو بابەتە برینگە روون دەبێتەوە.
دەسەڵاتێک لە جیاتی پەروەردەکردنی کۆمەڵگا
هەڕەشەی فڕاندنی بەرپرس لە یەکتر بکاو تیروشیران لێکسوون کوا دەتوانێ بۆ داهاتوو
جێگای هۆمێد بێ؟ کاتێک کە،،عەبادی،، بە هوشیار زێباری گووت: حەشدی شەعبی
پێشمەرگەشمان هەیە! مەسعود بارزانی زراوی چووە. ڕفاندنی،،حەیدەر شەشۆ،،بەڕێککەوت
نییە،ترس لە سەردەمێکە بۆ دوای کۆتایی شەڕی داعش. ئیزەدیەکان فەرمانی دواییان
لەسەر نەزانی وبێموڕاڵی دەسەڵاتی کورد بەسەرهات. ئەوان چاوەڕوان نەبون داعش بیانپارێزێ.
بەڵام دەبوایە هێزی کورد بیپارازبان.هەڵاتنی چەکدارەکانی عەشیرەی بارزانی ،،
حەیدەر شەشۆکانی دروست کرد. لەداهاتووشدا سیستمی نوێ لەسەردەستی فتوای،،سیستانی،،
بۆ چەکدارکردنی خەڵکی سویل پێک دێ. ئەو چەکدارانەش تەنیا فریای قەڵاچۆ کردنی
کوردستان دەکەون. لەرۆژهەڵاتی وڵات ئەو ئەرکە درا بە بەسیج وئاکامەکەشی ٣٤ساڵە
دەرکەوتوە. لە هیچ کوێی دونیادا نەبووە، نەتەوەیەک لە ژێر هەڕەشەی، دەسەلاتی کورد،
دەسەڵاتی ناوەندی لەبەغدا، شەڕی داعشدا ژیان بەرێتە سەر. ئەوە جگە لە هەژاری،
گەندەڵی، دزی و،،،،،،،،. کە بەپێی فیلانە.
تەماحی فرٶشتنی نەوت و ترس لە هاوپەیمانان وایکردووە
کە جارێ بۆ شەڕێکی خۆدڕێنی دیکە دەستبپارێزن. ئەوهۆیانەو هیندێک هۆی دیکە نەبوایەن
هەزاران کەس لە رەخنەگەرانتان قۆڵبەست دەکرد. زیندانەکانتان لە زیندانی داگیرکەری
وڵات زیاترپڕ دەبون لە مرۆڤی خاوەن هەڵویست، مەگەر واتان نەکردووە؟ بەڵام لەحاڵی حازردا
لەترسی لەدەستدانی دەسەڵات خۆتان وەک رزگاریدەرنیشان
داوە. گرفتی هەرە مەزنی ئێوە ئەوەیە کە قەت ڕایگشتی خەڵک بە هیند وەرناگرن. بۆ خۆتان
دەیبڕن، دەیدوورن، گەر شکستووهێنا روولەخەڵک دەکەن ئەو کاتیش پەتەتان وەسەرئاو
کەوتووە متمانەی خەڵکو لە دەست داوە. پرسی درێژکردنەوەی وادەی سەرۆکایەتی وای
لێکردوون کەپەنا بۆ درۆودەلەسەبەرن. کەس نابی بە کامەسعود بڵێ: چۆن خۆت خانەنشین
بکەی؟ بۆخۆت دەبێ بڕیار بدەی. دەنا ناوت دەچێتە ریزی ناوی دیکتاتۆڕەکان. ئەو دیکتاتۆڕانەی
کە لە سێبەرەکانیان سووکترن.
بۆچی وا لە پێشمەرگە دەکەن؟
پێشمەرگە بۆتە مۆرەی تاوڵێن، هەرکەس بە ئیشتیای
خۆی هەڵیداوێ. بارزانی شەڕی پێدەکا،ئەیاغەکانی تاڵەبانی رازی نابن شەڕی پێبکەن
ئەویش نە لە خۆشەویستی پێشمەرگە بێ لەبەر کێبڕکێی سیاسییە لە ناو دەسەڵات. ئەوان
شەڕی پێدەکەن، بارزانی رازی نییە شەڕ بە چەکدارەکانی خۆی بکا!پاشانیش باس لە
حکومەتی بنکەفراوان دەکەن.! ئێستێش نەمزانی بنکەفراوان یانی چێ! دووگەندەڵ دەسەڵات
( بە گەندەڵ حیزبەکانی رۆژهەڵاتیشەوە، هەڵبەت جارێ ئەوان دەسەڵات نین،
دەستەمۆن)وێنەی خۆرە جەستەی ئەو خاکەیان تەنیوەو بەرەو نەمانی دەبەن. هێدی هێدی
دەسەڵاتی بەغداش رووی راستیەکانی خۆی وەدەردەخا. بەوواتایەکە، ئاڵتڕناتیو بۆ دژایەتی
دەسەڵاتی باشوور هێزی،حەشدی شەعبییە، کە دەبێتە مایەی نیگەرانی بۆ داهاتووی سیاسی
کورد لە باشووری وڵات. ئێستێ ئەو هێزە کەوتۆتە سەرزاران وخەریکە دادەمەزرێ! سەرۆک
وەزیری عێڕاق، عەبادی دەڵێ: حەشدی شەعبی لەهەرشوێنێک بێ چەکداری دەکەین!! تۆ بڵێی
کاک مەسعود بارزانی لەو رستەیە حاڵی بێ من دەڵێم زەحمەتە. بایدێن، جێگری سەرۆککۆماری
ئامریکاش دەڵێ: مەسعود بارزانی باشترین دۆستی منە ( ناڵێ باشترین دۆستی ئامریکایە)،
ئەو پێی گوتووم ئێمە:
دەستمان لەدامەزراندنی دەوڵەتی کوردی هەڵگرتووە! ولەناو عێڕاقی عەڕەبیدا دەژین!لەهەروەرزێک لەو باغەدا بەرهەمێک پێدەگا! ئەوە چارە نوسی نەتەوەیەکە کە سیستمی عەشیرەگەرایی دەخوازێ کێشەکانی چارەسەر بکا. یا دەسەڵات زۆر زیرەکە،یان کۆمەڵگای ئێمە زۆر دواکەوتوویە؟ جوابی ئەو پرسیارە داهاتوویەکی نزیک دەیداتەوە. ئەگەر مرۆڤی دوورناسی کورد سرنج بداتە ئەو نامەیەی کە بارزانی بۆ حکومەتوپارڵمان ولایەنەسیاسیەکانی نوسیوە ( سایتی سبەی ١٦/٤/٢٠١٥) بەئاشکرا دەردەکەوێ ئیدی دونیاو کۆمەڵگا رێگە بە سیستمی دووکنشینی وعەشیرەگەری نادا کە بەزەبرویارمەتی داگیرکار دەسەڵاتی خۆی بەسەر خەڵکی هەژاردا بسەپێنێ.باسی رەوتی / نانیشتمانی/ دەکا کە گۆیا کەسانێک وڵات بەرەو شەڕی ناوخۆیی دەبەن. نانیشتمان بە کەسێک دەلێن: کە دوژمنی کورد بەرێتە ناوکۆشکوقەڵای خۆی ورێزی لێ بگرێ، نانیشتمان بە کەسانێک دەڵێن کە گەورەترین تڕاژیدیای مێژووییان بەسەر حیزبەکانی رۆژهەڵاتدا هێناوە.! نانیشتمان بە کەسێک دەڵێن کە سەروەتووسامانی شەهیدان رادەستی تورکەکان بکا.دوای ٢٤ساڵ نەهامەتی هەڕەشەی شەڕی ناوخۆیی لە خەڵک بکا! ئەدی نانیشتمانی چۆنە؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست