ئه‌ندازیارێکی کوردی دانیشتووی به‌غداد چەند نهێنییەکی سەرنجڕاکێشمان بۆ دەگێڕێتەوە
Saturday, 18/04/2015, 22:40
په‌یامنیری کوردستانپۆست:
وڵاتەیهکگرتوهکان له‌سه‌ره‌تای هەزارهی نوێ‌دا . پێگه‌یه‌کی وه‌های داگیر کردووه، که‌هیچ کام لەئیمپراتۆرییهتەکۆنەکانیش بهخۆیانهوەنهبینیوه، ئه‌وه‌تا له‌چه‌ک سازیهوەتا دهگاتەڕێخستنی کار ، لەزانییاریهوەتا دهگاتەتهکنهلۆژیا ، له‌خوێندنی باڵاوەتا دهگاتەکهلتووری میللی، وڵاتەیهکگرتۆکان به‌شێوه‌یه‌کی بێ هاوتا باڵی به‌سه‌ر دنیادا کێشاوه، "هنری کیسنجه‌ر"
پ: پێش هاتنی ئهمهریکییەکان ژیان و گوزەران له‌به‌غداد چۆن بوو؟
ده‌بوو بپرسی هه‌ر کە سوپای عێراق کوێتی داگیر کرد چۆن بار و دۆخەکە گۆڕا؟ به‌غداد شارێکی گه‌وره‌یه، شارێکهمێژووییهکی ئاڵۆزی هەیه، دیجلە تینوێتی به‌خوێن نه‌بی ناشکێ ، ئه‌گه‌ر سه‌یری دروست بوونی ووڵاتی عێراق بکه‌یت، هەمیشە عێراق و به‌غداد بێ ئاژاوە نه‌بووه. مێژووی عێراق وایه، پێش هاتنی ئهمهریکییەکان و دوای هاتنیان ئاڵۆزی بەرۆکی ئه‌م ووڵاتە به‌ر نادات ،نه‌وت زمان حاڵی ئه‌م ووڵاته‌یه.
پ: کە ئەمەریکییەکان هات ئێوەچۆن تێتان ده‌ڕوانین، بەسوپایهکی ڕزگارکه‌رتان ده‌زانین .؟
ڕاستییەکهی نه‌ک من زۆر له‌عێراقیه‌کان و زۆربەی عسییەکانیش خواستیاری گۆڕینی ئه‌و ڕژێمه دیکتاتۆره بوون، ئا سەره‌تا هیوامان زۆربوو .لە پێشان من هیوام زۆربوو و چاوه‌ڕێی زۆر گۆڕانکاری جدیم ده‌کرد که ڕوو بدات ، دەشمزانی سانای نییە، ئاخر زیاتر له 35 ساڵ بوو به‌عسییەکان حوکمیان ده‌کرد ، ئه‌وه بۆخۆی پرسیاری گه‌وره بوو بۆ من و زۆرییش لە خه‌ڵک. دوای ئه‌وه‌ش گومانمان هەبوو زۆرمان وامان ده‌زانی وه‌ک ساڵی 91مان لێ ده‌که‌ن ، ته‌نها جێماندەهێڵنەوە و بی ئه‌نجام، به‌عس ده‌گه‌ڕێته‌وه و ئه‌مه‌ش شانۆگەرییهکی تری سه‌رده‌می گوڵوبالیزمه.
پ: ئه‌ی دوای چۆن بۆتان ده‌رکه‌وت که ئەمەریکییەکان ئه‌و په‌یامه‌یان پێ نیه، که خه‌ڵک چاوەڕوانی بوو؟
هەرسهرهتا په‌یمانی زیاد کردنی دابه‌ش کردنی خۆراکیان دا، که‌عێراق ووڵاتێک بوو ماوه‌ی 13ساڵ بوو بایکۆت کرابوو هەموو تامه‌زرۆی ئه‌وه بووین که ئه‌و ده‌روازه‌یه واڵا بێت و ئه‌و مۆته‌که‌یه‌ی سه‌رسنگمان نه‌مێنێت و پشوهیهک دەدەین،، ئەمە سانایی بوو ئەمەریکییەکان ده‌توانن زۆر ووڵات داگیربکه‌ن و ماڵوێرانی بخوڵقێنن و خۆیان دروستکه‌ر و پهروهردەکهری هەموو ئه‌و ڕژێمه دیکتاتۆرانه‌ی سه‌ر زه‌مینن و گروپی وه‌ک (القائدة) خۆیان شیریان داوه، ئاخر هەر له‌سه‌رەتاوه به تانکه‌که‌یان به سه‌ر پێ ڕیگاکاندا ده‌ڕۆیشتن و سوکایه‌تییان به‌خه‌ڵک ده‌کرد. هەموو فه‌رمانداره‌کانیان به‌ره‌ڵا کرد جگه له فه‌رمانداری په‌ترۆڵ (وزارت نفط) له شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین.
ئیتر بە ئاسانی نێتی ئەمەریکییەکان بۆ خه‌ڵک ده‌رکه‌وت، هەموو جارێکیش که تاوانبارێکیان ده‌گرت زۆر بە ئاسانی بەریان ده‌دان، هەروه‌ها زۆری وه‌زاره‌ته‌کانیان سوتاند خه‌ڵکیش بۆ ڕاو ڕووت هێرشیان ده‌کرد و شتیان به کێش ده‌کرد ئاخر زۆری خه‌ڵک ئه‌زموونیان هەبوو له کوێته‌وه فێری ئه‌م پیشه جوانه ببوون. له سه‌روو هەمووشیانه‌وه مۆزهخانهمێژوویهکهی عێراق بوو، که کاری خه‌ڵکی ساده نه‌بوو هەندێ ئاسەواری ووڵاتی کوێتیشی تیا بوو.
پ: ئه‌گه‌ر بتوانی باسی ناوچه‌ی سه‌وزمان بۆ بکه‌یت داخۆ زانیارییت له باره‌یه‌وه هەیه.؟
سنوری جوگرافیای ناوچه‌ی سه‌وز زۆر گه‌وره‌یه له ( کرادة مریم، باب شرجی، شه‌قامی کندی، حارسیة، که‌راده‌ی ناوخۆ و چادرییه) ئاخر هەرئهم ناوچه‌یه بوو ڕژێمی سە دام مۆنیپۆڵیان کربوو ، هەموو که‌سوکاری سه‌دام لێره کۆبووبوونه‌وه، چونکه لێره سه‌دان کۆشک و مه‌له‌وانگا و باخ و باخاتی تیا دروست کراوه، بۆیه هەر سیسته‌مێک بێت ناوچه‌ی سه‌وز ده‌کاته جێگه بۆ خۆی.
پ: داخۆ هەموو که‌س ده‌کارێت بچێته ناوچه‌ی سه‌وز.؟
نه‌خێر.! ڕه‌نگه ئه‌وانه‌ی له‌وێ کار ده‌که‌ن، به‌ڵام خه‌ڵکی سڤیل نا . ئه‌وانه‌ی له‌وێش کارده‌که‌ن به ده‌یان پرستگادا گوزه‌ر دەکه‌ن . ناوچه‌ی سه‌وز وا ته‌نراوه گوزه‌رکردن تێیدا ئاسان نییە، جگه له‌وه‌ش ده‌توانین بڵێین ناوچه‌ی سه‌وز شارێکی ترهله ناو به‌غداد. من نموونه‌یه‌کت بۆ دەهێنمه‌وه. جارێک براهیم جەعفەری ویستی جلال تاله‌بانی ببینێت یان به پێچه‌وانه‌وه، نیگابانه‌کان ده‌ڵێن ده‌بێ مۆڵه‌تی دوو ڕۆژمان بده‌نێ، بۆیه ده‌ڵێم ناوچه‌ی سه‌وز شارێکی جیاوازترە بۆ به چرکه‌ش کاره‌بای لێ نابڕێت.
پ: داخۆ بە ئاسانی ئەمەریکییەکان ده‌بینی به‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی بهغداداوه هاتوچۆ بکەن؟
ئا هەمیشه بهڕهتل (کۆمەڵ) زیاتر له ناو هەمهرهکانیاندا که دهشڕۆیشتن و نزیکت ده‌که‌ونه‌وه ده‌بوو، خۆتیان لێ لابدەیت و بچینە قه‌راغی شهقامهکانەوه، ئه‌وه‌ی کە له ئەوروپا بۆ ئه‌مبڵانس و پۆلیس ده‌کرێت لەحاڵهتی خێرایی و ناچاریدا، لێرە بەپێچهوانهوه ئه‌وان بۆ پیاسه‌کردنیش بهاتنایە ده‌بوو تۆ بۆیان بوه‌ستی، ئەگینا بە ئاسانی توشی کێشه ده‌بوویت، تا نزیک بوونه‌وە له مردنیش، ئەمە وەکو ئەو فلیمانە نییە، کە سەربازی ئەمریکی بەزەییان بە خەڵکیدا دێتەوە و یارمەتی دەدەن و منداڵیان خۆش دەوێت و رێزی ژن و خەڵکی سڤیل دەگرن، ئەرکی ئەوان دیار بوو کە بۆچی هاتوون و چی لە خەڵکی ئەو وڵاتە بکەن.
پ: تۆ که‌سێکت دیوه، کە ئەمەریکییەکان به ناهەق کوشتبێتیان،؟
ڕووداوه‌کان زۆر زۆرن ئێمە لە ووڵاتی شه‌ڕدا ده‌ژین ، ئه‌مە به‌و مانایه شه‌رعییەت به کوشتنی خه‌ڵک بدرێت بەبیانوی جیاواز جیاوازەوە، کاری ئەمەریکییەکان هه‌ر له سه‌ره‌تاوە خوار ده‌ستی پێکردوه، به‌ڵێ ڕۆژێکیان ئوتۆمۆبیلهکهم شکابوو له شه‌قامی حه‌یفا لای فەرمانداری ڕۆشنبیری کۆن.چوومه لای پۆلیسی هاتوچۆ وه‌ستام تاهاوڕێیهکم بێت و کۆمەکم بکات، من دڵم خەبەری دابوو، کە هاکا شتێک روو دەدات، چونکە ئێرە ئه‌و شهقامهیە بۆ ناوچه‌ی سه‌وز ئەمەریکییەکان زۆر هامشۆی پیا ده‌که‌ن، لە پڕ دوو هەمهر هاتن و ئۆتۆمۆبیلێکی نیسان دوو کوڕی گه‌نجی تیا بو، ئەو دوو کوڕە خۆیان بۆ لادان، به‌ڵام ئه‌وان تەقەیان لێکردن هەر له‌وێدا، یەکێکیان کوژرا و من بۆخۆم لاشه‌که‌م ده‌رهێنا ئه‌وی تریشیان له ترسا وا خۆی گرمۆڵە کردبوو، من خۆم ته‌له‌فونم کرد بۆ ماڵی کوژراوه‌که، هه‌ردووکیان قوتابی زانکۆ بوون و بەڕێوە بوون ده‌چون بۆ زانکۆ ، بەڵام ئەمەریکییەکان هه‌ر نەشوهستان.
پ: تۆ بۆخۆت کوردی، داخۆ بە به‌راورد له‌گه‌ڵ سه‌رده‌می به‌عس گوزه‌رانی کورد لە بەغداد
چۆنه؟
به‌ڵێ من کوردم خێزانه‌که‌م خه‌ڵکی سلێمانییە ماوه‌ی بیست ساڵە پێکه‌وە ده‌ژین و چوار منداڵیشمان هەیه. ناخۆشییەکە لەوەدایە، کە دهچینهوە سلێمانی پێمان ده‌ڵێن ماڵهعهرهبهکە و له به‌غدادیش پێمان ده‌ڵێن ماڵە کورده‌که. سه‌ره‌تا کە جه‌لال تالەبانی بوو به‌سه‌رۆک کۆمار عه‌ره‌به‌کان ئیره‌ییان پێمان ده‌برد، وایان ده‌زانی ئیتر کارئاسانییمان بۆ ده‌کرێت ،به‌ڵام نا هیچ لە ژیانمان نه‌گۆڕاوه، بە به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕابردوو ئێستا خراپتره، چونکە جاران ئه‌گه‌ر سیاسه‌تت نهکردایە، که‌متر توشی کێشمە ده‌بوویت، به‌ڵام ئێستا هەموو کورد به بەکرێگیراوی بێگانه‌مان ده‌زانن و ژیانمان ئاڵۆزتره. بۆیه زیاتر خۆمان ده‌پارێزین جگه له ته‌قینه‌وه‌ی لابه‌لا کە نازانی که‌ی و چۆن و لە کوێ ڕوو ده‌دات! تا منداڵ لە قوتابخانە دەگەڕێتەوە ده‌ستمان له‌سه‌ر دڵمانه. بۆ خۆشمان چاره‌نووسمان داوه‌تە ده‌ست قه‌ده‌ر.
پ: داخۆ سه‌رچاوه‌ی ئه‌م هەموو تیرۆره چی بێت؟ تۆ چۆن ده‌ی بینی؟ کێ له پشتی ئه‌م هەموو تاوانه‌وه‌یه، کەئهنجام ده‌درێت؟
35 ساڵه بهعسییەان خه‌ڵک گۆشده‌که‌ن به خوێن، به‌عس و سه‌دام چه‌ند هەزار پیاوکوژ و لومپی بهتاڵەی له‌ناو زیندان ئازاد کرد ، که له‌هەموو شتێک ببونهوە (قائیده) دوای نه‌مانی بنکه‌ی له ئه‌ڤغانستان ڕویان لێره کردووە، پایگای خۆیان دروست کرد. هه‌ڵه‌کانی ئه‌مه‌ریکا وای کرد، کە ئەمانە له ووڵاتانی دراوسێی عێراق و به‌عسیه کۆنه‌کان کهڕێکخراوێکیان به‌ناوی گه‌ڕانه‌وه (العودة) دروست کرد، فه‌سادی ئیداری، نه‌بوونی مافی مرۆڤ، واستەکردن ، بێکاریی بێکاره‌بایی ..هتد ئه‌مانه ڕاسته‌و خۆیان ناڕاسته‌وخۆ زه‌مینه‌یه بوو بۆ دروست بوونی تیرۆر یان وەک بەعسییە لەکارکەوتۆکان ناویان ناوە بەرەنگاربوونەوە (مقاومة)، جگه له‌مە له شارێکی وه‌ک به‌غداد . هەرلە ماوەی پێنج کاتژمێرێکدا، تەنیا کاژمێرێک کاره‌با هه‌یه هەموو کاروبار ئیفلیج بووه، گرانی بێ‌کاری، ترس، قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، هه‌ر ڕۆژ نا ڕۆژێک، دیواری کۆنکرێت هەرچی شارستانی هه‌یه به شاری بهغداداوه نه‌یهێشتوه.
پ: باوه‌ڕت هه‌یە ڕۆژێک ئەمەریکییەکان عێراق بە تەواوی جێ بهێڵن و عێراق و ناوچەکە بەرەو باشی بڕوات ؟
ڕاستی زۆری عێراقییه‌کان ئه‌و هیوایه‌یان هه‌یه ئه‌مانه بڕۆنه ده‌ره‌وه من بۆ خۆم ئه‌گه‌ر لیم بپرسن ده‌ڵێم به‌ڵێ با بڕۆن، بەڵام کە ده‌ڕوانمه ئه‌و فڕۆکه‌خانه‌یه‌ی (حه‌بانیه) ئه‌وه بۆ ئه‌وە دروست نه‌کراوه، که به‌سانایی ئێرهچۆڵ بکه‌ن، جگه لەوەش ئه‌م هەرچی پەرچیانەی کە حوکمه‌تیان دروست کردوه، له فهسادیدا وێنه‌یان نییه، ئێمە پێویستمان بهفریادڕهسێک هه‌یه، که حوکمه‌تێکی سکۆلار و ئازادمان بۆ دروست بکات، به‌ڵام ئەوە له خه‌ون ده‌چێت، ئه‌وه‌تا ئه‌و هەموو بێ کارییەی ئه‌مه‌ریکا لێره کاریان هه‌یه، ئه‌مه‌ش لایه‌نێکی مه‌سه‌له‌که‌یه.
پ: تۆ کە کوردی بۆ ناگه‌ڕێیته‌وه له کوردستان بژیت و ده‌ست به‌رداری به‌غداد بیت؟
ئاسان نییە من لە به‌غداد له دایک بووم، منداڵه‌کانیش نایه‌ن له‌گه‌ڵم ، پاشان مادام بە کوردستانیش به‌شێکە له‌عێراق، دوارۆژی ئێرەش ڕۆشن نییه، ئێمه له سه‌رده‌مێکی هەڵەدا هاتوینه‌ته دنیاوه، سبه‌ی ده‌ڕۆمه‌وه نازانم ڕه‌نگه ئیتر قه‌ت ئێرهنهبینمهوه.
ئازاد فایەق محەمەد
پەیامنێری کوردستانپۆست- سلێمانی
ئەم چاو پێکەوتنەمان بەر لەچەند ساڵێک ئەنجام دا، لەبەر پلانی گەڕانەوەی ئەمەریکییەکان بۆ عێراق و ناوچەکە گەرچی بەژمارەیەکی کەمەوە دەگەڕێنەوە لەم کاتەدا دڵنیاین ئەوان هەمان هزری کارکردنیان هەیە، ئێمە ئازادیمان داوە بەم بەڕێزە کە وەڵامەکانی بداتەوە ڕەنگە لەگەڵ بەشێکی ناوەڕۆکی وەڵامەکانیدا نەبین، به‌لام ئه‌مه بیرکردنه‌وه‌ی کوردێکه که دانیشتووی شاری به‌غدایه، ئه‌م کوردە ئه‌ندازیاره‌ش پیاوێکی ڕۆشنبیر بوو، ماوه‌یه‌کیش له‌گه‌ڵ یه‌کێک له‌و هێزانە وه‌ک وه‌رگێر کاری کردبوو، ڕەنگە توانیبێتمان لە دەروازەی چەند دەرگایەکی ژەنگاویمان دابێت.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست