سه‌رپه‌رشتیاری تیرۆری كاوه گه‌رمیانی ئه‌مڕۆ كوژرا
Saturday, 18/04/2015, 16:24
هه‌ژارى ئاسايش يه‌كێك بوو له پياو كوژه‌كانى يه‌كێتى و له سنورى گه‌رميان زوڵمێكى زۆرى له خه‌ڵك ده‌كرد، چه‌ند ساڵێك پێش ئێستا كورى ئه‌حمه‌دى حاجى فاتم بازرگانێكى شارى كه‌لارى رفاند و دواتر داواى 100 ده‌فته‌ر دۆلارى لێ‌كرد، پاش لێكۆڵێنه‌وه ده‌ركه‌وت ئه‌م هه‌ژاره و پاڤێڵى كورى جه‌لال تاڵه‌بانى رفاندبوويان، هه‌ر ئه‌وه‌ش بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى ئه‌مەريكيه‌كان داوايان له جه‌لال تاڵه‌بانى كرد پاڤێڵى كورى له به‌رپرسى يه‌كه‌مى دژه تيرۆر ده‌ربكات، ناچار جەلال تالەبانی لەبەر ئەمە و چەند سەرکەشییەکی تر پاڤێلی کوڕی دوورخستەوە و نيردرايه ده‌ره‌وه‌ى وڵات، لە شوێنی ئەو لاهورى برازاى جه‌لال تاله‌بانى خرايه شوينه‌كه‌ى.
له خۆپيشاندانه‌كانى 17 شوبات هه‌ژارى ئاسايش سه‌رپه‌رشتى سه‌ركوتكردنى خۆپيشانده‌رانى 17 شوباتى گرتبووه ئه‌ستۆى خۆى، پيلانى ليدان له ئه‌ندام په‌رله‌مانه‌كانى گۆران ئه‌م سه‌رپه‌رشتى دەكرد، چووە سەر کاوە و لێیدا و لوتى كاوه گه‌رميانى شكاند. (لەو وێنەیەی کاوە بڕوانە، بزانە کە لوتی شکاوە) چونکە كاوه گه‌رميانى له گۆڤاره‌كه‌ى بڵاويكردبووه و باسى سوڵحى عه‌شايه‌رى نيوان هه‌ژار و ئه‌حمه‌دى حاجى فاتمی کردبوو، کە به سه‌رپه‌رشتى لاهور تاله‌بانى بەڕێوەچووبوو. ئه‌مه بووه هۆكارى ئه‌وه‌ى هه‌ژارى ئاسايش سه‌رپه‌رشتى پيلانى كوشتنى كاوه گه‌رميانى گرتە ئەستۆی خۆی، به سه‌رپه‌رشتى هه‌ژارى ئاسايش كاوه گه‌رميانى تيرۆركرا. ئه‌وه‌ى سه‌ير و سه‌مه‌ره‌يه دواى ئه‌وه‌ى ناوبراو له شه‌رێكدا له سنورى داقوق بۆمبێك به ئۆتۆمبيله‌كه‌يدا ته‌قيه‌وه و كوژرا، ميدياكاران و چالاكەوان هەموو ئەو رابردووەیان لەبیر کرد و ئه‌م كاوه كوژه‌يان وه‌ك پاڵه‌وان پێناساندین.
کورد میللەتێکی سەیرە، هەر کەسێک خیانەتی لێبکات، دزیی، ناپاکی، پیاوکوژی، هەروەها دەنگی ئازاد تیرۆر بکات، بەڵام ئەگەر دوژمنێک لێی توڕەببێت و یان بەرێکەوت زللەیەکی لێبدات، ئیتر لای ئەو خەڵکە دەبێتە قارەمان و هەموو رابردووەکەی دەسڕدرێتەوە و مێژووەیەکی جوانی بۆ تۆمار دەکرێت، ئەمە هۆکاری ئەو نهێنییەشە کە بۆچی خیانەت و جاشایەتی لەناوماندا زۆرە و کەس شەرم و ترسی پێ نییە، هەرچییەک بکات، وەک ئەو کەسانە دەبن کە هەموو خراپەیەک دەکەن، دوایی دەچن حەجێکی بە سەردا دەکەن، پێیان وایە لە هەموو تاوانێک پاک بوونەتەوە.
ئەفسەرێکی کۆنی ئاسایش
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست