کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


پەیامەكەی بارزانی هیرشیك لە گۆشەنیگای سەخلَەتبونەوە

Friday, 17/04/2015, 20:38


ئەوەی بەیاننامەكەی بارزانی خویندبیتەوە بۆی دەردەكەویت ،كە تەنها بۆ رای گشتی بووە و، راستی ئەوەی دەرخست كە چەند حزب و سەرۆكایەتی هەریم بەیەكەوە ئاویتەبون و، تاچەند لاوازی حزبی كاریگەری سەلبی لەسەر خودی سەرۆكی هەریم دەبیت، هەروەها بە پیچەوانەشەوە لەبەر ئەوەی تا ئیستا حزب لە سەرۆكایەتی هەریم و سەرۆك وەزیران جیانەكراوەتەوە، تەنانەت لە نوسین و بەرەسمی دەرخستنی بەیاننامەكە، نە جیگرەكەی و نە سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیش، پیشوەخت ئاگایان لی نەبووە  و، ئەوانیش وەك خەلَك لە راگەیاندنەكانەوە خویندویانەتەوە . ئەمەش نیشانەی قورسی وەزعی سەرۆكی هەریم و پارتی وشلَەژان و هەنگاوەكانیەتی، لەم كاتەدا كە پرسی دریژكردنەوە یماوەی سەرۆكایەتیەكەی و هەموار كردنەوەی  یان ئامادەكردنەوەی دەستوور لە ئارادایە  .
ئەم بەیاننامەیە ئەوەی سەلماند كە سەرۆكی هەریم ئەو بۆچونەی جیبەجی كردوە، كە هیرشكردن  باشترین ئامرازە بۆ بەرگریكردن . ئەوەی لەم چەند رۆژەدا دەبینرا كە وەزعی تایبەتی سەرۆكی هەریم و بابەتی دریژكردنەوەی ماوەی سەرۆكایەتیەكەی كەوتۆتە حالَەتیكی یەكلاكردنەوە و، كەس نەبوو جگە لە پارتی لەگەلَ دریژكردنەوەی بی مەرج بیت و هەروا بی باجی هەلَە و شكست بەسەر سەركردایەتی پارتی و دەسەلآتی رەهای هەرسی باوك و كور و برازادا تیپەریت و  بە هیچ شیوە سزایەك تاسەر مافی خەلَك بخوریت .
ئەوەی لەم كاتانەدا هەلَسەنگاندن بۆ وەزعی گشتی كرودستان بكات، بۆی دەردەكەویت كە لەكاتیكداین بە هۆی هەستیاری قۆناغەكە و بۆ بەرپەرچدانەوەی داعش، هەستكردنی خەلَك چەند  بەرپرسیارانە بووە و یەكگرتوویی كورد لە هیچ وەختیكدا لەم حالَەتە باشتر نەبووە. میلەت  هەیە لە جیهاندا فەرمانبەرانی سی مانگ مەعاش وەرنەگرن و نوقەیان لیوە نەیەت، بەلآم  سەروو و دەسترۆیشتوانی دەسەلآت وەك پاشا بژین، ئەگەر لەبەرچاونەگرتنی بارودۆخەكەو هاتنی داعش و یەكگرتووی و دلَسۆزی خەلَك بۆ پرسە سەرەكیەكەی نەبیت، كەس هەیە ئەوە قبولَ بكات . كەس هەیە لەشەر شكستیهینابیت و هیزەكەی شاریكی بەتەواوی بدات بەدەستەوەو خەلَكە مەدەنیەكەی شەهید بكرین و كچانی سەبی بكرین، كیش ئەو كارەی كردبیت،  درەندەترین دوژمن كە داعشە، لە بەرامبەردا، هیزەكەت بە بی  تەنها برینداریكیش هەلَهاتبن و كەس پییان نەلَیت بەری چاوتان برۆی پیوەیە و،  ئیستا ئەو هیزە بەخۆی باس لە ناپاكی نوخبە و تەخشان و پەخشان بكات، ئەگەر ناوەرۆك و كات و چونیتی بلآوكردنەوەی ئەم بەیاننامەیە بۆ پەرشو بلآوكردنەوەی فكر و بیری خەلَك نەبیت و دوور خسنەوەیان نەبیت لە پرسە گرنگەكەی ئەمرۆ كە پیداچونەوە و ئامادەكردنەوە و دریژكردنەوەی ماوەی فەرمانرەوایەتی سەرۆكی هەریمە ،ئەدی چیە . كەس هەیە پاش هەلیكی زۆر و ماوەیەكی دوورو دریژی حوكمرانی و، پاش شكستیكی گەورە، بی باج لیی دەرچیت و بەخۆی بلَیت سەركەوتوو بووە و جەخت لەسەر مانەوەی بكات . كەس و لایەنیك هەیە بلَیت هەولیر دەكەمە دوبەی و، ئیستا تەنها لە ناوخۆی هەریم شەش ملیار قەرزاری بانقە ناوخۆییەكان بیت، جگە لە قەرزی دەرەكی و سی مانگ مەعاشی فەرمانبەران  . كەس هەیە دان بە شكستی خۆیدا نەنیت و، بیەویت لەسەر فەشەلی هەمیشەیی بەردەوام بیت و خەلَك باجی هەلَەكانی بدەن و ئەویش وەك ئەوەی نە بای دیبیت نە باران .
بۆیە، ئەم پەیامەی بارزانی بۆی دەرخستین كە، جگە لە پەلەقاژە و هاواری خۆقوتاركردن وخۆرزگاركردن لەو فشارەی لە سەریەتی لە دەرئەنجامی شكستە یەك لە دوای یەكەكانی حوكمرانی خۆیدا، كە خۆی بەسەر خۆیدا هیناوە و، لە پیناو مانەوە و دەمكوت كردنی نوخبە و سیاسیە بویر و دلَسۆزەكاندا هیچی تری پی نیە . ئەم پەیامە كە ناوەرۆكەكەی نە بنەمایەكی هەیە و نە  لەكاتی خۆیدا بوو و نە هۆكاری راستەقینەی خۆی هەیە، جگە لە بەرژەوەندی و ئامانجی سیاسی و حزبی و كەسایەتی لە پشتیەوە بیت، هیچی تری پی نەبوو و بەلَكو تەنها دەتوانین بلَیین( كلمة الحق یراد بها الباطل ) بوو، بەلآم بە ئاسانی بەسەر خەلَكدا تینەپەری و ، وا ئیستا بۆ خۆی زەرەری لە قازانجی زۆرتر كەوتەوە  .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە