دوو راستكردنه‌وه‌ی مێژویی بۆ دوو هاورێیی خۆشه‌ویستم (عه‌لی مه‌حمود) و (هیوا ناسح)
Wednesday, 15/04/2015, 22:11
ده‌مێك بوو به‌نیازبووم ئه‌و دوو سه‌رنجه‌ی خوارەوە بۆ ئه‌و دوو هاورێ خۆشه‌ویسته‌م بدەم
١ دۆسیه‌ی سكالا له‌سه‌ر وه‌فیق سامه‌رائی
له‌دیسێمبه‌ری ٩١وه تا ئیستا سه‌دان كار‌و چالاكیمان له‌گه‌ل عه‌لی سیاسی به‌یه‌كه‌وه كردووه و له‌خۆشی و ناخۆشیه كاندا پێکەوە هاریكاریی یەکترمان كردوه به‌لام هه‌موو كاتێكیش بیروباوه‌ر و مامه‌له‌ی سیاسی و هه‌لسه‌نگاندمان بۆروداوه‌كان جیابووه . یه‌كێ له‌و كار‌و چالاكیانه‌ی به‌یه‌كه‌وه كارمان بۆ كرد تۆماردنی سكالا بوو له‌سه‌ر وه‌فیق سامه‌رائی، لێرەدا ده‌بێت بلێم ئەو بوێرییە بۆ كاك عه‌لی بوو چونكه ئه‌و له‌كوردستان بوو وه‌سكالاكه‌ش به‌ناوی خۆی .توماری كردووە ، جونكه توماركردنی سكاڵا لەساڵی دا ٢٠٠٦ له‌سه‌ر راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عراق قورس بوو
كاك عه‌لی ئەگه‌ر هه‌موو ساڵ سه‌فه‌ری كوردستانی نه‌كردبێت، ئەوا دوو سال جارێك سه‌فه‌ری كردووە ، به‌لام زیاتر له‌گه‌ل ئه‌و هاورییانه‌ی ده‌چۆوه كه به ئوتوۆمۆبیله‌وه ده‌چونه‌وه ئه‌مه‌شی به‌هۆی بارودۆخی ئابوریی بوو نه‌وه‌ك كاری بازرگانیی کردن.
له‌مانگی نۆڤمبه‌ر ی ٢٠٠٦ وتی سه‌فه‌ری كوردستان ده‌كه‌م ، داوام لێ‌كرد گه‌ر ده‌توانێ هه‌ولبدات سكالا له‌سه‌ر وه‌فیق سامەڕائی تومار بكات تا هه‌ولێك بێت بۆ گه‌وره‌كردنی دۆسیه‌ی ئه‌و جه‌لاده‌ی كورد كه‌به‌پێی گوته‌یه‌كی له‌دادگا (حوسین ره‌شید) یه‌كێك له‌و ٧ تاوانباره‌ی ئه‌نفال بوو كه سزای له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، بەڵام تاله‌بانی رێگری كردوه ... (وه‌فیق سامه‌رائی) پشنیازی له‌ناوبردنی (ئه‌نفالی) گه‌لی كوردی به‌سه‌دام گوتوه . و بۆئه‌وه‌ی ته‌كان به میتۆدی شۆڕشگیری به چاك بده‌ین ، جونكه بالێك له‌ناومان بوو هه‌ڵیان ده‌دا هیمنانه‌تر بەرامبەر بە ده‌سه‌لات كار بكه‌ین، ئەمە لە کاتێکدا له‌كۆبۆنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێر باسمان كرد كه‌س دژی نه‌بوو، كاك عه‌لی رۆژی یه‌كه‌م به‌رێكه‌وت ، په‌یوه‌ندیم به‌سه‌رنوسه‌ری ئه‌وكاتی میدیا كرد ، كه ئه‌وكات ئه‌و رۆژنامه‌یه خوێنه‌ری زۆر و رولی باش بوو بۆ مه‌سه‌له‌ی ئه‌نفال هاریكاری ئێمه‌ی له‌هه‌واله‌كاندا زۆر ده‌كرد . وتی زۆر باشه ده‌یكه‌ینه هه‌والێكی گرنگ . رۆژی دواتر نازانم چۆن سكرتێری نوسینی رۆژنامه‌ی كوردستان راپۆرت (دلاوه‌ر ره‌حیمی) ته‌له‌فۆنی بۆكردم وتی راسته كاك عه‌لی بۆكارێكی وا هاتوته‌وه وتم به‌لێ وتی ده‌توانی لێوانم بۆبده‌ی وتم به‌لێ ، لێدوانه‌كه‌ی كردبووه مانشیتی روۆژنامه‌كه‌یان . هیشتا كاك عه‌لی به‌رێگاوه‌یه . په‌یوه‌ندی به‌كاك عه‌لی ده‌كه‌ن ، ده‌لێت راسته . دوای چه‌ند رۆژێك كاك عه‌لی ته‌له‌فۆنی بۆكردم وتی هیچ پارێزه‌رێك ناوێرێ سكالاكه‌مان له هه‌ولێر بۆ تۆمار بكات. وتم بۆت رێك ده‌خه‌م په‌یوه‌ندیم به‌پاڕێزه‌ر گوڤه‌ند بابان كرد پێم وت: كاتی خۆی تۆ پەیمانت دا و وتت چیتان ویست به‌خۆرایی هاریكاریتان دەکەم، ئیستاش ئه‌وكاره‌مان پێته ئایا ده‌توانی؟ لە وەڵامدا وتی: به‌لێ، ئه‌وه‌بوو كاك عه‌لی چووه لای و سكالاكه‌یان توماركرد، به‌لام ده‌بێت بلێم رێكخراوی ئاواره و ئه‌نفاله‌كان كه كاك عه‌لی سه‌رپه‌رشتی ده‌كرد له‌٩٠كانی سه‌ده‌ی رابردوو هه‌وڵی ریسواكردنی وه‌فیق سامه‌رائی ده‌دا ، له ٢٠٠٣ هه‌ولی به‌دادگایی كردنی (وه‌فیق سامه‌رائی) ده‌درا كه من رولم لاواز بوو له‌وكارانه ته‌نیا هاریكار بووم .
دیسان راستكردنه‌وه‌یه‌كی دیکە بۆ كاك هیوا ناسح
(په‌رله‌مانی سوید چون ئه‌نفالی به‌جینۆساید ناساندوه)
له‌هه‌ولێره‌وه بۆ ئه‌ورپا له‌گه‌ل كاك هیوا زۆر كارمان به‌یه‌كه‌وه كردووه، به‌تایبه‌تی له نێو چاكدا كه‌سیكی ماندو و چالاكبووە و قوربانیی داوە، به‌لام ئەم بەڕێزە كه‌وته نێو هه‌له‌یه‌كی مێژویه‌وه، ئەویش له نووسینی بابه‌تێك له‌سه‌ر ناساندنی ئه‌نفال به‌جینۆساید له‌ئه‌وروپادا، کلیکی ئەم لینكه‌ی بکە لە خواره‌وە
پێش نووسینی بابه‌ته‌كه، کاک هیوا ناسح داوای زانیاری كرد كه به‌چات له‌نێوانمان دا هه‌یه ، داوام لێ‌كرد هاوشیوه‌ی كه‌نالی NRT له‌سه ئه‌وه‌ی سوید هه‌له نه‌كات . كه‌چی نووسیویه‌تی، كه ئەوە كۆده‌نگی به‌رپرسانی لیژنه‌ی ده‌ره‌وه‌ی حزبه‌كانی سویده ! داواشم لێ‌كرد كه هه‌وڵ بدات په‌یوه‌ندی به‌لیژنه‌ی یاسایی په‌رله‌مانی سویسراوه بكات تا بابه‌ته‌كه‌ی له‌م باره‌وه زانستییانە بێت. له كاتێكدا تا ئیستا ئه‌وه‌ی شانازیی گه‌وره و سه‌ركه‌وتن له دۆسیه‌ی ئه‌نفالناسین به‌جینۆسایدی له په‌رله‌مانێكی ئه‌وروپا به‌ده‌ست هاتبێت ته‌نیا له سویده، له‌وه‌ش گرنگتر یه‌ك كۆمه‌كی له‌ده‌سه‌لاث وه‌رنه‌گرتوه. به‌ڵكو به خەبات و ئیراده‌ی ئه‌ندامان كراوه! له‌سالی ٢٠٠٦ بۆیه‌كه‌م جار له‌سویده‌وه ئه‌و به‌سته‌له‌كه گه‌وره‌یه‌ی كورد شكاو دۆسیه‌ی ئه‌نفال كه‌وته نێو په‌رله‌مانه‌كانه‌وه دواتر ولاته‌كانی تری وەک نه‌رویژ ، له‌نده‌ن و سویسرا له‌لایه‌ن ده‌یان ئه‌ندامی خه‌باتكه‌ری چاك و چالاكوانی تر .... هه‌نگاوی بۆ نرا
ناسینه‌كه‌ی سوید چوونه ؟
ده‌مێكه به‌نیازم له‌سه‌ر كۆی دۆسیه‌كه بنووسم، بەڵام ده‌بێت به‌وردی بچمه‌وە بەسەر نامە و سه‌دان ئیمه‌یل، تا ئیستا ئه‌و بواره‌شم نه‌بووه به‌هۆی كار‌و چالاكی تر .... به‌لام زۆرینه‌ی ولاتانی ئه‌ورپا ڕێكه‌وتنامه‌یه‌كیان مور كردوه كه دۆسیه‌ی ناسینی تاوانه‌كانی كۆمه‌لكوژی ، جینۆساید ، تاوانی جه‌نگ .... په‌رله‌مان و حكومه‌ته‌كان بریاری له‌سه‌ر نه‌ده‌ن به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی دوای سالی ١٩٤٨ روویداوه ، هه‌ڵە نه‌بم سوید سالی ١٩٥١ واژوی لەسەر ئه‌و رێكه‌وتنامه‌یە كردووه و به‌پێیی رێكه‌وتنه‌كه ببورن ناوه‌كه‌ی ده‌بێت به‌دوایدا بچم ، ناوه‌رۆكه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه دادگا و رێكخراوه كانی بواری جینۆساید، ده‌توانن پێناسه وناسینی ئه‌و تاوانانه بكه‌ن نه‌وه‌ك ولاته‌كان ..... هه‌روه‌ك بۆ رواندا و بۆسنیا له دادگایه‌كی تایبه‌تدا له‌نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه ده‌ستنیشان كرا و دواتر ناسینرا، چونکە ئه‌وه پێویستی به‌شیكردنه‌وه‌ی ورد و سه‌دان به‌ڵگە هەیە تا بەڵگەکان دەگەنە ئاستی پله‌ی تاوانی گەورە و ده‌ست نیشان بكرێ نه‌وه‌ك به‌شێك له‌په‌رله‌مانتاره‌كان جیاوازی له‌نێوان ئه‌و سێ جور ه تاوانه ناكه‌ن.
هه‌موو پارته‌كانی ناو په‌رله‌مانی سوید، ده‌كاته كۆی په‌رله‌مانتار و بڕیاری په‌رله‌مانی سوید، به‌و تێكسته له‌به‌لگه‌نامه‌یه‌كی په‌رله‌مانیدا به‌دۆسیه‌ی UU8:2012/13 واژویان لەسەر كردوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی له رۆژی یه‌كه‌مه‌وه رامانگه‌یاند(له‌سه‌ر بریار ی دادگایی عێراق كه‌ئه‌نفالی به‌جینۆساید ناساندوه ، راپورته‌كانی میدل ئیست ویج ، رێكخراوه‌كانی بواری جینۆساید كه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و باوه‌ره‌ی ئه‌نفال جینۆسایده وه‌ك پره‌نسیب ئێمه‌ش ئەوەمان پێ جینۆسایده . ئیتر تا ئه‌و رێكه‌وتنه هه‌بێت به‌هیج گروپ و لایه‌نێك یه‌ك هه‌نگاو له‌په‌رله‌مان زیاتر نانرێت.
به‌هیوام له ولاتانی تریش هاوشیوه‌ی سوید هه‌نگاوی بۆ بنرێ كه لێره‌دا ده‌ست خۆشی له‌كاك هیوا و هاوریكانی ده‌كه‌م هه‌نگاوی باشیان بریوه به‌هیوام به‌رده‌وام بن
بۆ وه‌زیری شه‌هیدان، ئه‌م زانیاریانه‌تان له کوێ هێنا؟!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست